وەکو دەبیستم و دەخوێنمەوە، هەموو ئاڕاستەکان بەرەو ئەوە دەچێت کە باری دەرونی مەسعود بارزانی زۆر ئاڵۆزە، بە قسەکانی ئەم دواییەی نێچیرەڤان ئەوەش دەردەکەوێت کە پارتییش لە پاشەکشە و پاڕانە و سازاندایە، هەموو ئەمانە ئەوە دەگەیەنێت، کە کاکە مەسعود وەک منداڵێک ورک دەگرێت، بچوک بۆتەوە دەوێت بکرێتەوە بە سەرۆکی هەرێم.من لێرەدا چەند پێشنیارێکم هەیە بۆ ئەوەی هەوڵەکانی کاک مەسعود سەر بگرێت و شانسی ئەوەی هەبێت بکرێتەوە بە سەرۆک، لێرە بەدواوە گوێ رادێرن بۆ بۆچوون و پێشنیارەکەم: با سەرەتا لە پێناسەی مەسعود بارزانییەوە...
ئەو رۆژەی ستافی گوڤاری لڤین و جیهان و هاوڵاتی و ئاوێنە چونە ئەنجومەنی وەزیران و نێچیرڤان بارزانی لە دوارۆژی دەوامكردنی وەك سەرۆكی حوكمەت پێشوازی لێ كردن و دیمانەی لەگەڵ هەمویان ئەنجامدا بوە رۆژێكی شوم بۆ سەرۆ و جەماعەتەكەی و كەوتنە گلەیكردن لای مسعود بارزانی كە بۆچی نێچیر كاری وادەكات. ئەویش پێیانی گوتبو...