نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆ قادر ..نێچیرڤان دەمی خۆت و سەگەكانتی شكاند ئیتر بێ دەنگ بن
Saturday, 07/11/2009, 12:00
ئەو رۆژەی ستافی گوڤاری لڤین و جیهان و هاوڵاتی و ئاوێنە چونە ئەنجومەنی وەزیران و نێچیرڤان بارزانی لە دوارۆژی دەوامكردنی وەك سەرۆكی حوكمەت پێشوازی لێ كردن و دیمانەی لەگەڵ هەمویان ئەنجامدا بوە رۆژێكی شوم بۆ سەرۆ و جەماعەتەكەی و كەوتنە گلەیكردن لای مسعود بارزانی كە بۆچی نێچیر كاری وادەكات. ئەویش پێیانی گوتبو من دەسەڵاتی نێیچیرم نەماوە. دوای ئەوە سەرۆ و ئازای حەسیب قەراخی و ئاریان قەرەج چونەتە لای نێچیر و شەكوای حاڵی خۆیان كردوە كە بۆچی دیمانەت لەگەڵ لڤین كردوە ئەویش لە دەمی داونەتەوە. نەتیجەی ئەو سەردانە بۆلای نێچیر بوە هۆی ئەوەی ئەم نامەیە بۆ سەرۆ بنوسم.
بیستومە زۆر نارەحەتی. ئەوێ رۆژێ كە هەمومانت هان دەدا لە دژی لڤین و هاوڵاتی و ئلوێنە و جیهان بنوسین و ریسوایان بكەین و بە فەزەوی ناویان بهێنین و ئێمە وەك كۆمەڵێك كادری راگەیاندن داواكەتمان رەت كردەوە و گوتمان سیاسەتی پارتی ئاوا نیە تۆ توڕە بوی و گوتت ئەوە داوای نێچیرڤانە و ئەوەی بێ مەوقیف بێت لە راگەیاندن جێی نابێتەوە و هەمومانت ناچاركرد نەقڵ بین بۆ وەزارەتی رۆشنبیری. ئەوێ رۆژێ نەتدەزانی رۆژێك دادێت نێچیر پۆرتی خۆت و سەگەكانت دەشكێنێت و قسەی ئێمە سەردەكەوێت.
ئێستا كە دیمانەكەی لڤینت بینیوە شێت و هار بوی و خۆت و سەگەكانت بەنج بونە. بۆیە ئازات برد و چویە لای نێچیر و ئەویش پێی گوتی زەمەنی هات و هاوار و جنێوی ئێوە بەسەرچو پێویستە لەگەڵ هەمولایەنەكان دۆست بین و ئەگەر تۆ ناتوانی ئەو دۆستایەتیە بكەی خواجافیزت بێت چونكە لەمەودوا من حوكمی پارتی دەكەم و رێگانادەم تۆ و بەبەغاكانت بەرنامەم تێك بدەن چونكە من بەتەمام لەگەڵ نەوشیروانیش دانیشم و دۆستایەتی بكەم و دەزانم بونی تۆ كێشە دروست دەكات.
ئێستا هاتویتەوە هۆش خۆت؟ بپێت سەیرە من ئەو قسانەی نێچیرڤانم لەكوێ بیستوە؟ خۆت تێك مەدە هیچ سڕێك لناو پارتیدا نیە و قسەكان زو بڵاودەبنەوە چونكە تۆش بە دڵتەنگی لای نێچیر هاتیە دەرەوە هەر زو زانیمان شتێك بووە و سۆراخمان كرد و تێیگەیشتین چی روی داوە.
بیستمان لە دانیشتنەكەدا داوای شتت بۆ ئازا و ئاریان كردوە و نێچیریش پێی گوتوی چیدی پارە بە جنێو نادەم چونكە لە هەڵبژاردن نەتیچەی ئیشی ئێوەم بینی. ئەوەشمان بیت كە نێچیر بۆ كۆنترۆڵكردنت بڕیاری داوە سەرباز هەورامی بكاتە موشریفی ئیعلام و لەمەودوا رێگا بە خۆت و سەگەكانت نادەن بوەڕیت و دوژمن بۆ پارتی دروست بكەن.
هیوادارم دیمانەكەی نێچیر لەگەڵ لڤین و جیهان عاقڵت بكەن و بشزانی بۆچی ئەحمەد میرە ئاوا بێَمنەتە.
والسلام علی من اتبع الهدی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست