فه‌زیحه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رێوبه‌ری سایتی یه‌كگرتوو؟
Sunday, 13/09/2009, 12:00
به‌بۆچونی به‌نده رووداوی ئابروبه‌رانه (فه‌زیحه) به‌ته‌نها ئه‌وه ناگرێته‌وه كه‌به‌رێوبه‌رێكی گشتی، فه‌رمانبه‌رێكی ئیستغلال ده‌كات‌و به‌حوكمی پۆسته‌كه‌ی كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ئه‌دات‌و پاشان ئاشكرا ده‌بێت، یاخود سیاسییه‌كی گه‌وره‌ی وڵات فایلی جاسووسی كردنی ئاشكرا ده‌بێت، پێموایه فه‌زیحه به‌ته‌نها فێركه‌ری تیپێكی فتبۆڵێنیش ناگرێته‌وه كه‌خیانه‌ت له‌تیپه‌كه‌ی ده‌كات‌و پاره له تیپی به‌رامبه‌ر وه‌ردەگرێت‌و تیپه‌كه‌ی خۆی به‌دۆراندن بدات. قسه‌ی بێ بنه‌ماو درۆكردنی ئاشكرا له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی خۆت‌و جه‌ماوه‌رو خوێنه‌رانیشدا به‌شێكه له‌فه‌زیحه‌یه‌كی گه‌وره.
دیاره بۆ ئه‌مه‌ی كۆتایی به‌داخه‌وه به‌رێوبه‌ری سایتی یه‌كگرتوو به‌بێ شه‌رم‌و دوودڵی، به‌بێ ئیحترامگرتنی خوێنه‌رانی، به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ دۆكۆمێنته‌كان به‌بێ په‌رده درۆیه‌كی شاخدارو بێ بنه‌مای له‌رێگه‌ی سایته‌كه‌یه‌وه په‌خش كرد، به‌ڵام درۆكه هێنده بێ هێزه ده‌توانین به‌سه‌ره‌تایترین دۆكۆمێنتی باوه‌ڕ پێكراو به‌تاڵی بكه‌ینه‌وه.
درۆ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ندازیار (هه‌ڵكه‌وت عه‌لی) به‌رێوبه‌ری سایتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌یه كه‌له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایته‌كه‌ی خۆیدا كه رەنگە هه‌رخۆشی پرسیاره‌كانی نوسیبێت بۆ خودی خۆی، ده‌ڵێت"ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا سایتی یه‌كگرتوو، به‌رده‌وام له‌هه‌ڵكاشاندایه له‌ریزبه‌ندی سایته‌كاندا كه‌سایتی ئه‌لێكسای جیهانی رێكی ده‌خات".
ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌پرسیارو وه‌ڵامه‌كانییه‌تی كه خۆی بۆخۆی نوسیوه‌وه‌و دنیایه‌ك درۆ‌و چه‌واشه‌كاری پێوه‌دیاره‌و له‌خواروه‌ش ده‌زانن درۆكان چه‌ند شاخی هه‌یه.
پرسیار: ده‌بینین سایتی یه‌كگرتوو به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌ڵده‌كشێت، له ئێستادا ریزبه‌ندی سایته‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و عێراقی له كوێدایه؟
هه‌ڵكه‌وت عه‌لی: سه‌باره‌ت به ریزبه‌ندی سایته‌كه‌مان، كه له سه‌ره‌تای مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستمان به‌كار كرده‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا توانیومانه بێینه‌وه ریزبه‌ندی جیهانی (88) هه‌زار، كه پێشتر (660) هه‌زاره‌مین بووین ..
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی عێراق توانیومانه بچینه ریزبه‌ندی (134)هه‌مینی سه‌رجه‌م ئه‌و سایتانه‌ی كه له عێراقدا ده‌كرێنه‌وه, مه‌به‌ست هه‌ر سایتێك له عێراقدا ئه‌كرێته‌وه به یاهوو گۆگڵ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه رۆژانه خه‌ڵك به‌كاری ده‌هێنێت، ئێمه له ریزبه‌ندی (134)داین، كه له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی هه‌شت سایتی عێراقی تێدایه، ئه‌وانیش سایتی هه‌واڵی نین، به‌ڵكو سایتی به‌رنامه و گۆرانی و موده‌وه‌نه‌ن و، له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش ته‌نها دوو سایتی كوردی پێش ئێمه‌یه، یه‌كیان كوردستان پۆسته، كه ئێستا له پله‌ی (95)دایه.
له‌راستیدا بۆ ئه‌وه‌ی
باشتر وایه خوێنه‌ران خۆیان سه‌یری سایتی ئه‌لێكسا www.alexa.com كه‌سایتێكی ریزبه‌ندی سایته‌كان دیاری ده‌كات كه بێ گومان به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی به‌رێوبه‌ری سایتی یه‌كگرتووه‌وه ریزبه‌نده‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه. دیاره ده‌بێت هه‌موومان ئه‌و زانیارییانه بزانین كه‌سایتی ئه‌لێكسا سێ مانگ 3 month avg جارێك به‌ته‌واوی ریزبه‌نده‌كه ده‌گۆرێت، ئێستاش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
یه‌كه‌م: كوردستان پۆست له‌پله‌ی یه‌كه‌میدایه. به‌ریزبه‌ندی 26 هه‌زار له‌جیهاندا، كه‌له‌كوردستاندا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت
دووه‌م: سایتی ئاوێنه له‌پله‌ی دووهه‌مدایه به‌ریزبه‌ندی 29 هه‌زار له‌جیهاندا، له‌كوردستاندا به‌پله‌ی دووهه‌م دێت
سێهه‌م: سایتی سبه‌ی له‌پله‌ی سێهه‌مدایه به‌ریزبه‌ندی 31 هه‌زار له‌جیهاندا، له‌كوردستاندا به‌پله‌ی سێهه‌م دێت
چواره‌م: سایتی پی ی‌و كه‌ی میدیا به‌ریزبه‌ندی 37 هه‌زار له‌جیهاتدا، له‌كوردستاندا به‌پله‌ی چواره‌م دێت
پێنجه‌م: سایتی په‌یامنێر به‌ریزبه‌ندی 38 هه‌زار له‌جیهاندا، له‌كوردستاندا به‌پله‌ی پێنجه‌م دێت
سایتی هاوڵاتی ئه‌گه‌رچی سایتێكه به‌پاسهۆردی تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه واته به‌پاره‌یه به‌پله‌ی 48 هه‌زاره‌مین دێت له‌جیهانداو له‌پێش یه‌كگرتووه‌وه‌یه.
به‌نده كه كاری خۆم چاودێریكردنی درۆكانی رۆژگارە، توانیم هه‌ر ئه‌و سایته ناسراوانه له‌ئه‌لێكسا تاقی بكه‌مه‌وه، خودا ده‌زانێت چه‌ند سایتی تر له‌پێش سایتی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه كه به‌پله‌كەى 86 هه‌مینه "نه‌ك 134 هه‌مین!!!!!!!!!" واته به‌رێوبه‌ری سایتی یه‌كگرتوو ئه‌و گوناحه‌شی به‌رامبه‌ر حزبه‌كه‌ی خۆی كردووه كه‌چه‌ندین پله له‌پێشه‌وه‌ن‌و 86 مین نه‌ك 134 هه‌مین.
پێموایه به‌رێوبه‌ری سایتی یه‌كگرتوو ته‌نها ته‌ماشای رۆژانه‌ی ریزبه‌نده‌كه‌ی كردوووه كه به12 سه‌عات جارێك سه‌رجه‌م ریزبه‌ندهكە ده‌گۆرێت نه‌وه‌كو سێ مانگه (سابته‌كه)، كه‌بێ گومان ئه‌لێكسا سێ مانگ جارێك به‌ته‌واوی ئه‌و ریزبه‌نده ده‌رده‌خات.
بۆ رۆشنایی خوێنه‌رانی به‌رێز له‌سه‌ر راستی‌و دروستی ئه‌م قسانه سه‌ردانی سایتی ئه‌لێكسا www.alexa.com بكه.
دوای كردنه‌وه‌ی سایته‌كه. كلیكی usopen.org پاشان له‌شوێنی Get info ناونیشانی سایته‌كه لێبده‌و دواتر كلیكی Trafec rank TR بكه، دواتر ئه‌م ریزبه‌ندانه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌چێت.
Yesterday 247بۆنمونه
7 day avg 272بۆنمونه
1 month avg 877بۆ نمونه
3 month avg 2,572بۆنمونه
3 month change -120,991 بۆنمونه.
باشه له‌دوای ئه‌م راستییه كێ له‌به‌رێوبه‌ری سایتی یه‌كگرتوو ئه‌پرسێته‌وه؟ ئایا كه‌س هه‌یه پێ بڵێت ئه‌م درۆ شاخداره‌ت له‌پێناو چیدا كرد؟ ئایا خودى دەستەى نوسەرانى سایتەكە ئەم بابەتە بەهەند وەردەگرنن؟ یان ئایا له‌لایه‌ن یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه ئیحترامی ئه‌م نوسینه ده‌گیرێت؟ یاخود به‌دژایه‌تی كردنی یه‌كگرتووی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه‌له‌راستیدا وانییه، به‌س حه‌زم كرد راستییه‌كان له‌خه‌ڵك نه‌شێوێت، پاشان ئه‌وه‌ش بۆ خوێنه‌ران ده‌ركه‌وێت كه كادرێكی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌م ره‌مه‌زانه رۆژۆكه‌ی خۆی به‌تاڵ كرده‌وه‌و درۆیه‌كی شاخداری په‌خش كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست