ئەڤین ئاسۆ و هەڵکەوت زاهیر دژی یەکتر پەنا دەبەنە سەر سایتی ئەلەکترۆنی
Friday, 14/01/2011, 12:00
وەک هەمووان دەزانین دوورخستنەوەی هەڵکەوت زاهیر لە کەناڵی کۆڕەک تیڤی دەست بەسەرگرتنی هەریەک لە ئارامۆو ئەڤین ئاسۆ بەسەر کۆڕەک تیڤی و کەناڵ چوار و دژایەتیەکی بەرچاوی ئەم دوو لایەنە بە ئاشکرا و بە شاراوەیی لە میدیاکان و پەنا بردنی هەڵکەوت زاهیر بۆ میدیایەکی تایبەت بە خۆی وە کردنەوەی سایتێک بە ناوی کوردیش میلۆدی بۆ پیشاندانی چالاکییەکانی و ئەم گۆرانیبێژانەی کاری لەگەڵدا ئەکەن، پاشان ئەمەش وای لە ئەڤین ئاسۆ کرد کە بیر لە میدیایەکی ئەلکترۆنی تایبەت بە خۆی بکاتەوە ئەمیش بە دەستپێشخەری ئەڤین ئاسۆ بۆ کردنەوەی سایتێکی هاوشێوەی کوردیش میلۆدی لە ژێر ناوی چوار ستار. ئەم خانمە نەی دەتوانی کەسێکی ئەقڵ کامل هەڵخەڵەتێنی ئەم کارەی پێ نەکرا بەڵکو کورێکی هەرزەکار هەڵخەڵەتێنی وە توانیشی تەواو دەست بەسەر ئەقڵی کاروان بکات وە بیهێنێتە سەر قەناعەتی خۆی. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ستافی چوارستار بە هەموو شێوەیەک بێلایەنی خۆیان پیشان دەدەن کە میدیایەکی ئازادی سەربەخۆن و لە ژێر فلتەری هیچ لایەنێك نین بەلام هەموو شتێک بن ئەوا سەربەخۆ نین و میدیایەکی سێبەری ١٠٠% ی سەر بە کەناڵی چوارەو ڕاستەخۆش پەیوەندی بە ئەڤین ئاسۆوە هەیە و لە گرێبەستەکەشدا هاتووە کە دەبێت سایتی چوارستار بە هەموو شێوەیەک دژایەتی هەڵکەوت زاهیر وه ئەو گۆرانیبێژانەی لای کار دەکەن بەتایبەتی دەشنێ بکرێت چونکە بە دومنی سەرەکی خۆی دەزانێت، وە ئەگەر بێتو ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕەخنە لەسەر کارەکانی ئەڤین بگیرێت ئەوە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە هەربۆیە چوارستار لە ماستاو زیاتر چاوپۆشی لە کردوە ناشرینەکانی ئەڤین هیچی تریان پێ نییە. کارەکانیش کەسێک بە ناوی کاروان فەرەیدون کە ناسراوە بە کاروان حەمە تاتە بەڕێوەی دەبات و زۆربەی پەیامنێرەکانیش مووچە وەردەگرن. خەرجیەکەی چوار ستاریش سەرجەمی لەلایەن کەناڵ چوارەکەی ئەڤین ئاسۆوە دابین کراوە و چاوەڕوان دەکرێت ببێت بە ڕووی سەرەکی کەناڵی چوار و کۆڕەک تیڤی لە پشتی پەردەوە لە دونیای میدیای ئەلکترۆنیدا. دەرباز یونسیش لای خۆیەوە ڕایگەیاند کە سایتەکەی سەربەخۆیە ئەمەش جێگای پێکەنینە چونکە ئەم سایتە هەموو شتێك بێ بەس سەربەخۆ نیە لەژێر چاودێری هەڵکەوت زاهیر بەڕێوە دەبرێت و بە هیچ شێوەیەک نابێ لەم سایتەدا کەس ڕەخنە لە کارەکانی هەڵکەوت زاهیر بگرێت. دەربازیش لە ماستاو زیاتر هیچ شتێکی تری پێ نییە. بەهەمان شێوە لە چوارستاریش کەس بۆی نییە ڕەخنە لە ئەڤین بگرێت لە ماستاو کردن زیاتر ئەوەی جێی سەرسورمانە کە بەڕێوبەری سایتەکە لە ئەوروپاش ڕۆشتۆتەوە پێش کاری بەڕێوبەر کاروان لەسەر پاڵتۆڵک بەناو تۆنی مۆنتانە ڕەخنەی لە هەموو چینو توێژەکانی کۆمەڵ دەکرد بەتایبەتی سیاسەت مەدارەکانی کوردستان، لام سەیرە کورێک لە ئەورووپا گەورە بوبێت بچێتەوە کوردستان خۆی کاتە ژێر دەستەی کچێک کە هەتا لە خانەوادەی خۆشییا ڕێزی لێ ناگیری بەڵام جەنابت چاوپۆشی لە ئەخلاقە ناشرینەکانی ئەم کچە دەکەیت و ماستاوی بۆ دەکەیت و بوویتە مەسینە هەڵگری ئەڤین کاتێك بە تۆنی مۆنتانە ڕەخنەت دەگرت بیرم دێ رۆژێك لە پاڵتۆڵک قسەیەکی زۆر جوانت کرد وتت گەنجی کوردستان زۆر داماوا ئەبێ رۆژ تا ئێوارە ماستاو بۆ مەسول بکات تا ببێت بە شتێک بەڵام ئەمڕۆ ئەو داماوییە خۆت ئەی نوێنیت، خۆت بویتە ماستاوچی دەستی ئەڤین تا جەنابت ببیت بە شتێك کوا تۆنی مۆنتانە؟ کوا ئەقڵت ئایە خۆت نیتە بە ئەقلی ئەڤین ئەجوڵێیتەوە کوا ڕەخنەکانت؟؟ هەمووی بە فیرۆ رۆی شەخسێتی خۆتت بۆ پارە فرۆشتەوە بە کچێک کە نازانی ئەسلو فەسڵی چییە. پێم وایە جنێوەکانت زۆر جوانتر بوون وەك ئەوەی ئەمڕۆ خۆت فرۆشتەوە دەست ئەڤین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست