به‌رێوبه‌ری پرۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ حانوته‌كانی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێری به‌كرێ‌ گرت

Monday, 26/09/2011, 12:00




لاتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌وه‌ نه‌ ماشێتێكی مجازییه‌ ، نه‌ دورستكراوه‌ بۆ راكێشانی زهنیه‌تی خوێنه‌ر به‌ڵكو ئه‌وه‌ واقعیه‌تێكه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ دز و خائینه‌كانی كوردایه‌تی ئه‌مرۆ له‌ پایته‌ختی پڕ له‌ ترس و تۆقاندن روویداوه‌...
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 26/9/2011 له‌ دانیشتنێكی نێوان عبدلله‌ ێابیری به‌رێوبه‌ری به‌ناو په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ئاراس نه‌جمه‌دیین به‌رێوبه‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و به‌پێی رێككه‌وتنێكی نهێنی له‌ كافتریاكه‌ی شیرنی عشتار له‌سه‌ر جاده‌ی 40 مه‌تری هه‌موو فرۆشگاكانی سنوری به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر فرۆشرا به‌ به‌رێوبه‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان
دیاره‌ ئاشكرا مامۆستا ئاراس نه‌جمه‌دینیش كاسبی پێوه‌ ده‌كات و به‌كرێ‌ ده‌یاندات به‌ كه‌سیتر...
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی فرۆشگا و ته‌نده‌ره‌كان له‌ په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین (ئێمه‌ هه‌ر به‌ناو لیژنه‌ین به‌س بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك ئه‌و لیژنه‌یه‌ دورستكراوه‌ ئه‌گینا هه‌موو ساڵێك به‌ رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر فرۆشگامان به‌كرێ ده‌درێنه‌وه‌ ،ئه‌و ئه‌ندمه‌ی لیژنه‌ی فرۆشگاكان ئه‌وه‌شی دركاند (له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 100 ده‌فته‌ر دۆلار له‌لایه‌ن عبدلله‌ی ناێابیری كۆنه‌ شیوعی هه‌موو فرۆشگاكان ته‌سلیمی ئاراس نه‌جمه‌دین كراون و كاك ئاراسیش له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌یدات به‌ چه‌ند كه‌سێكی تر و خێرێكی باشیان لێده‌كات
ئه‌وه‌یه‌ وێرانی !!! به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ خه‌ریكی دزی و به‌دئه‌خلاقیه‌ ، ئه‌ی ده‌بێت به‌رێوبه‌ری شاره‌وانی ئه‌خق و سیفه‌تی چۆن بێت و چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ته‌نده‌ره‌كانی بكات ؟؟؟!!!
به‌رێوبه‌ری پرۆگرامه‌كان له‌جێگای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وڵی گۆڕینی سیسته‌می دارزیوی په‌روه‌رده‌ بێت كه‌ مێشكی هه‌زاره‌ها مناڵ و لاوی ئیفلیج كردووه‌ ، فرۆشگای قوتابخانه‌ به‌كرێ ده‌گرێت ،زۆر جوانه‌ حكومه‌تی كوردی ..!!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە