پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى بە دەست رۆژ لە دواى رۆژ روو لە خراپ بوونە
Saturday, 07/07/2012, 12:00
رۆژ لە دواى رۆژ پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى وێران تر ئبێت ئەویش بە هۆى ئەوەى كە بوە بە بارەگایەكى حزبی و ئەوەى ناوى زانست بێت تیایدا نەماوە, دواى ئەوەى م. بورهان لاچوو , د.ئالان كرا بە راگر كە تەمەنى 34 ساڵەو تەنها لەبەر ئەوەى خوشكەزاى موكرم تاڵەبانیی بوو, لە هەمان كاتدا سەڵاحى یاریدەدەرى راگر كە تا سەر ئیسقان نۆكەرى یەكێتیەو تەنها بە كارو بارى كومیتەوە سەرقاڵە ئەم پەیمانگایە بە ڕێوە ئەبەن , لەمەش نەگبەتى تر ئەوەیە كە پێش ساڵێك كۆمەڵیك سەرۆك بەشیان دەركرد كە بە هۆى كەم تەرخەمى و گوێنەدانە زانست و كاروبارى پەیمانگا بوو, كەچى بۆ بەد بەختى د. ئازادیان كردوە بە یاریدەدەرى راگرى پەیمانگا بو كاروبارى زانست, كە یەكێكە لەو سەرۆك بەشانەى كە ساڵى پار بە هۆى گەندەڵى و كەمتەرخەمى و كەسێكى نازانست دەركرا بوو, كەس نیە لە پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى نەزانێت كە د. ئازاد زۆر گەندەڵەو فرى بەسەر زانست و وانە وتنەوەو زانستەوە نیە چەند سالە سەروك بەشە بەڵام ئاگاى لە یەك شتى بەش نەبوو , هەموو ئیشەكانى بەش, بریاردەرەكانى بە رێوەیان ئەبرت , هیچ وانەیەكى لە 30 خوولەك زیاتر نیە, هەرگیز پابەند نەبووە بە دەوامەوە , تەحدای ئەكەم لەبەر دەم لیژنەیەك وانەیەك بڵێتەوە , بزانە رسواى ناكەن, كەچى سەرەراى ئەم هەموو گەندەڵیە , گەندەڵێكى تریا ن زیاد كرد بۆ راگرایەتى , قور بەسەرى پەیمانگایەك راگرو یاریدەدەرەكاى بریتى بن لە د. ئالان و م.سەڵاح و د. ئازاد. ئەگەر باسى گەندەڵى هەر یەك لەمانە بكەین ئەوا بە دەیان پەڕە تەواو نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست