ناوى چهند کهسێک لهوانهی که بۆ پاره و دهستکهوت خۆیان تهسلیم به پارتیی و بنهماڵهی بارزانی کرد
Friday, 15/03/2013, 12:00
وەك بڕیارە لەم دوو ڕۆژەدا كەناڵى ڕووداوى نێچیرڤان بارزانى كە ناسراوە بە كەناڵى نەوت بكەوێتە كار ئەویش دواى ئەوەى وەزیرى جانتا گرێبەستەكە (ئاشتى هەورامى) تەنها بە لادانى پارەى بودجه و قوومێك نەوتى دزراو لهلایهن بنهماڵهی بارزانیی و خودی نێچیرڤانهوه، پارەیەكى زۆر تەخشان و پەخشان دهکهن. ئاشتى هەورامى كە رێكۆردى جیهانى شكاندوە لە نازناودا وەك: (وەزیرى جانتا گرێبەستەكە، مەزەى فەیسبوك، پەرچەم لار، مەلەوانەنەكە لهناو سهروهت و سامانی کوردستان، بۆدى گاردى ئیكسۆن مۆبیل، و چەندین نازناوى سەیرو سەمەرەتر)، ماوەیەكە لە كەناڵەكانى راگەیاندن ئەڵێت: بە قورئان فلسم نەداوە بە ڕووداو. لێرهدا منیش بۆ كوردستانپۆست و خوێنهره بهڕێزهکان ناوى چهند کهسێک لهو رۆژنامهنووس و بێژهرانهی که دهستیان بۆ پارهی زیاتر گرتهوه و چوونهته لای ئهم تاوانبار و خائین به نهتهوهی کوردانه بڵاودەکهمهوه، كە كەناڵى ناوبراو بە پارە سوكى كردن و بەجۆرێك چیدی هەتا ماون نەتوانن ڕەخنە لە دەسەڵات بگرن. لێرەدا ئێمە بایەخ بە ناوى ڕێبوار كەریم وەلى و ئاكۆ محەمەد نادەین چونكە ئەوانە گریسى زەردى شەریكەیان پێوەیە و كۆنە پاراستن بوون. ئەمەى خوارەوە ناو و وێنهی چهند کهسێکه لهوانه، كە بەپێى پلەى ڕیزبەندى ناودیارییان خۆیان تهسلیم کرد:
یەكەم: ڕەنج سەنگاوى: شیعرنووس و پادشاى و پیاوى دهستگرهوه بۆ پاره و زۆربەى مەسئولەكان. بە موقابەلەیەكى حاكم قادر عەرزەیەكى باشى وەرگرت و بە واستەو قبول خاس چووە زانكۆ و دواتر بۆ كوردسات رایکرد و لەسەر شیعرێك هێرۆ لە كوردسات تڕۆى كردو بوو بە پیاوى دكتۆر بەرهەم و دواتر چووە كەناڵى ئێن ئاڕ تى و ئیستاش له كەناڵى رووداو ههواری ههڵداوه.
دووەم: فازڵ نەجیب: پاش ئەوەى لە گردەكەى كاك نەوشیروان دهرکرا زانرا كە گومانی سیخوڕی لێکرا، له ژێر کاریگهریی رێبوار وەلى چووه رووداو. ئەندام پەرلەمانێكى عێڕاق لەسەر لیستى گۆڕان که به کهسێکی نوکتهباز و قسهخۆش ناوبانگی دهرکردووه، دەربارەى ئەم فازڵ نەجیبە دەڵێت: پێناسهی ئهم کوڕه پێچهوانهکهی ناوهکهی خۆیهتی. ڕۆژنامەنوسێكى رووداویش وتویەتى: فازڵ زۆر دڵى خۆشە بە نزیكبونەوە لە ڕێبوار كەریم وەلى و ئاكۆ محەمەد و ئەیەوێت وەك ئەوان لاى نێچیرڤان ببێتە كوڕە خاسە و بۆ هەتا هەتایە پاروى چەور بگلێنێت.
سێهەم: یەحیا بەرزنجى: لە رۆژنامەى ئاوێنە و بڵاوكراوە بیانییەكان لەگەڵ شوان محەمەد ئیشى ئەكرد. لە رووداو بەوە بەناوبانگە كە لە هەموویان زیاتر خەمى مەعاش وەرگرتنییەتى. جێى بیرخستنەوەیە كاكە یەحیا بە ڕێبوارو ئاكۆى وتووە كە نایەوێت لە واجیهەدا دیار بێت و تەنها لەپشت كامێرا ئیش دەكات.
چوارەم: هێمن لهۆنى: سەرنوسەرى پێشوى خەندان بوو، پێش ئیستیقالەكەى كۆمەڵێك درۆى زلى لە سایتى لڤین رێكخست و وا خۆى پیشاندا كە خەونى ئیعلامى گەورەى هەیە بەڵام لە ڕاستیدا خەونى پارەى زۆرى هەبوو، ستران عەبدولڵڵا لە سەرەتاوە بە عارف قوربانى وتبوو: هێمنیش ئەچێتە رووداو بەڵام عارف قوربانی باوەڕى نەكردبوو.
پێنجەم: هۆرێن غەریب: خەریكى شانۆو ئیشى سینەمایە بێ ئەوەى لە كوردستان سینەما هەبێت. لاى هاوڕێیەكى نزیكى وتبووى: من ئیشم چییە بە پارتى و نێچیرڤان گرنگ ئەوەیە مەعاشێكى چەورم هەیە و ئەگەر خوا كردى نێچیرڤان بە سەفەرێك بمنێرێتە ئەوروپا رێك ئەچم بۆ شارى (لایپزیگ)ى ئەڵمانیا.
شەشەم: سیما: كچە بێژەرە بادینییەكەى سەتەلایەتى گەلى كوردستان. پێشتر بە ئازاد جوندیانى و لاوەند نەوزادى وتبوو مەعاشەكەم بۆ زیاد بكەن ئەوانیش وتبوویان مەعاشى بێژەر هەر ئەوەندەیە كەچى وتبووى ئاخر كەناڵى تر هەیە زیاترم دەداتێ، ئەوانیش وتبوویان فەرموو ئەتوانیت بچیت بۆ ئەوێ. یەكێك لە كچە بێژەرە پارتییەكانى ڕووداو لاى هەندێك رۆژنامەنوسى كەناڵەكە وتوویەتى: ئەم كچە زۆر بێزارە لەوەى لە سەتەلایتى گەلى كوردستان وازى هێناوە.
حەوتەم: ژمارەیەكى زۆری تریش، كە بە رۆژنامەنوس و بێژەر لەوانە: شیفا گەردى، گوڵستان پەروەر، عەباس زێبارى، بەسۆز تۆفیق، شاهۆ ئەمین، دەشتى رەواندزى، سەنگەر عبدالرحمن، فوئاد ڕەحیم، دڵدار هەركى، ئەحمەد سەنگاوى لەگەڵ ژمارەیەكى تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست