کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال ده‌یه‌وێ ببێ به‌ مانشێتی ڕۆژنامه‌کان

Saturday, 21/03/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر سه‌یری چالاکیه‌کانی جه‌لال بکه‌ین ده‌بینین ماوه‌یه‌که‌ هه‌ر جاره‌ی هه‌اڵێکی له‌سه‌ر ده‌رده‌چێ جا چی په‌یوه‌ندی به‌ ته‌ندروستی جه‌نابی‌یه‌وه‌ بێت یان په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌بردن و ڕێکخستنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یان ڕێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و دواجاریش له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ تورکیا ده‌ربڕینه‌کانی په‌یوه‌ندی به‌ ته‌واوی هه‌موو کورد بوو به‌ هه‌رچوار پارچه‌که‌وه‌ بێ گوێ دانه‌ بیرو ڕای خه‌ڵک و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان که‌ زۆر به‌ ڕاشکاوی درکاندی ووتی که‌ بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بریتی‌یه‌ له‌ خه‌ونێکی شاعیرانه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ووتی نابێ بیر له‌ پارچه‌پارچه‌ بوونی ده‌وڵه‌ته‌ دابه‌ش که‌ره‌کانی کورد بکرێته‌وه‌ دیاره‌ ده‌یه‌وێ کورد هه‌تا هه‌تایه‌ هه‌ر ژێر ده‌سته‌ی عه‌ره‌ب و فارس و تورك بمێنێته‌وه‌ و خه‌زووری خۆی که‌ ئیبڕاهیم ئه‌حمه‌ده‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ که‌ له‌ شیعره‌که‌ی ده‌ڵێ:
نه‌ عه‌ره‌بم نه‌ فارسم نه‌ تورکێکی شاخستانیم.
نازانم بێ‌که‌سی شاعیر تف له‌ کوڕه‌که‌ی ناکات که‌ بۆچی وه‌ڵامی ئاغاکه‌ی ناداته‌وه‌ یاخود دڵدار شاعیر ئه‌گه‌ر زانیبای که‌ مامه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڕێز له‌ شیعره‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌ی ده‌نێ هه‌رگیز کاتی خۆی به‌ فیڕۆ نه‌ده‌دا وه‌ خاره‌ تایه‌ریش هه‌رگیز گۆرانی (شیرین به‌هاره‌) نه‌ده‌ووت تا مامه‌ پێکه‌نینی پێی نه‌یه‌ت، وه‌ به‌ ڕاستی ئه‌و قسه‌ی جه‌لال هه‌مان قسه‌ی دیکتاتۆر سه‌دامم بیر ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ به‌ گاڵته‌ پێکردن به‌ خه‌ڵکانی کورد له‌به‌رده‌م جاشه‌کانی ووتی (أنا سامع بعلچ کردی لکن ما سامع بدولە کردیە) واتا من بنێشتی کوردیم بیستووه‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی کوردیم نه‌بیستوه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ زۆر که‌س گله‌یی‌یان لێ نه‌ده‌کرد ده‌یان ووت ئه‌و دوژمنی کورده‌ و په‌روه‌ده‌ی عۆجه‌یه‌ به‌ڵام مامه‌گیان په‌روه‌رده‌ی شۆڕشی گه‌لێکی مه‌زنی وه‌کو گه‌لی کورده‌ هه‌ر چه‌نده‌ خۆیشی به‌ ڕابه‌ری داده‌نا.
ئه‌گه‌ر بڵین مامه‌ ترسنۆکه‌ من ده‌ڵێم وانیه‌ چونکه‌ توانی نه‌ترسانه‌ به‌رپه‌رچی داوای گشت کورده‌کانی باشوور بداته‌وه‌ بۆ جێ‌به‌جێ نه‌کردنی له‌ سێداره‌دانی عه‌لی کیمیایی و هاشم سوڵتان و حسێن تکریتی . به‌ڵام نازانم ئێستا تۆ بڵێی بتوانێ به‌ره‌نگاری داوای موقته‌دا سه‌در بگرێ که‌ داوا ده‌کات ده‌بێ عه‌لی کیمیایی له‌ سێداره‌ بدرێ نه‌ك له‌ به‌ر کورد به‌ڵکو له‌به‌ر شه‌هیدکردنی محمد باقر الێدر و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مدینە الپورە که‌ به‌که‌ڵه‌گایی ناونا مدینە الێدر جا بۆیه‌ نازانێ چی بکا جارێ سه‌فه‌رێك دروست ده‌کات بۆ ئێران و جارێك بۆ تورکیا بێ گوێ دانه‌ ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌. جا سه‌یر له‌وه‌یه‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیش هه‌ر ده‌هۆڵ و زورنا بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ لێ‌ده‌ده‌ن چونکه‌ ترسیان له‌ کێ بێ سه‌دام بوو مرد و عه‌لی کیمیاییش له‌ به‌ندیخانه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌توانن با چاره‌که‌ سه‌عاتێك باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان یاخود ئه‌گه‌ری ده‌وڵه‌تی کوردی بکه‌ن یان جێ‌به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 که‌ هه‌ر جاره‌ ناوێکی لێ ده‌نێن جارێك 58 وه‌ جارێك 140 و جارێك 24 وه‌ جارێکیش 23 جا نازانین کامیان به‌ که‌یفی مامه‌گیانه‌ وابزانم هیچیان ته‌نها ماده‌ی کورسی ژێر خۆی له‌ هه‌موویانی پێ باشتره‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م ڕۆژانه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ خۆی کاندید ناکاته‌وه‌ کورسیه‌که‌ له‌وانه‌یه‌ بداته‌وه‌ به‌ عه‌ره‌ب چونکه‌ ووتی مه‌رج نیه‌ کورسیه‌که‌ هه‌ر هی کورد بێت ده‌کرێ بدرێ به‌ عه‌ره‌ب جا چ شیعه‌ بێ یان سوننه‌ وه‌ ووتی ئینجا خه‌ریکی نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌(مژکرات)ی خۆی ده‌بێ ، جا نازانم ده‌بێ چی بنووسێ که‌ ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ چی بۆ کورد کردوه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا بڵێ کورد نابێ ده‌وڵه‌تی هه‌بێ چونکه‌ ئه‌وه‌ خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌ هه‌روه‌کو زوڕناژه‌نێکی له‌سه‌ر که‌ناڵه‌ سه‌وزه‌که‌ی دوه‌م به‌ناو گه‌لی کوردستان ووتی نه‌خێر مامه‌ ڕاست ناکات ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ڵکو نه‌ك خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌ به‌ڵکو خه‌ونی چۆله‌که‌یه‌ جانازانم ئه‌م زوڕناژه‌نه‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ی له‌ کوێ هێناوه‌ بیستومه‌ ده‌ڵێن خه‌ونی حوشتره‌ به‌ڵام نه‌م بیستوه‌ بڵێن خه‌ونی چۆله‌که‌یه‌ جا دیاره‌ ئه‌وه‌ی گۆڕیوه‌ تا برا عه‌ره‌به‌کانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامه‌ی سه‌رکرده‌ی تێک نه‌ده‌ن و کورسیه‌که‌ی ژێری لێ بسه‌ننه‌وه‌. به‌ڵام من ده‌ڵێم مه‌ترسه‌ گیانه‌ لێی ناسه‌ننه‌وه‌ چونکه‌ ته‌ها محیه‌دین مه‌عروفی ئاوایان هه‌رگیز درست ناکه‌وێ. جاهیوادارم یاداشتنامه‌که‌ی مامه‌گیان وه‌ر نه‌گێڕدرێ بۆ سه‌ر هیچ زمانێك کاتێ که‌ ئه‌گه‌ر نووسیه‌وه‌ تاکو حه‌یا و ئابڕووی هه‌موو کورد نه‌چێ ، چونکه‌ مامه‌ له‌ 1992 بۆ پڕۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م داوای مافی چاره‌ی خۆ نووسینی ده‌کرد که‌ مانای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه‌ به‌ڵام لای مامه‌ دیاره‌ ئه‌وکاته‌ هه‌ر موجامه‌له‌ بوه‌ وه‌ك ته‌له‌فۆنه‌که‌ی بۆ ێدرالدین ئاغاجان له‌کاتی مانگرتنه‌که‌ی 1991 که‌ ئه‌وکاته‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌مابوو و ئه‌و پیاوه‌ش نووسینگه‌که‌ی له‌ به‌غدا بوو وه‌ ئێستا مامه‌ داوای ژێر ده‌سته‌یی عه‌ره‌ب و فارس و تورك و پارچه‌ پارچه‌ نه‌بوونی ئه‌و دوژمنانه‌ی کورد ده‌کات .
جا له‌کۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم وابزانم مامه‌گیان ته‌نه‌که‌ هه‌نگوینه‌که‌ی سه‌ره‌و ژێر هه‌ڵپچڕیوه‌.


٢٠ ⁄ ٣ ⁄ ٢٠٠٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە