ئه‌رسلان بایز لەخەمی چیدایە !؟

Sunday, 18/12/2011, 12:00



  .

من ئەزانم ئەو ووتارەی لە كوردستان پۆست لەم چەند رۆژەی دووایدا لەسەر جەنابی  ئه‌رسلان بایز نوسیبوم لەسەر ئەوەی هەموو روداوەكانی بادینان مێشێكی لای جەنابیان نەكردە میوان و هەموو كورد و ئازادی خوازانی كوردو دونیا لەخەمی بەرتەسك كردنەوەی سنووری دیموكراسی بوون لە وولاتەكەمان وبەتایبەتی لەژیر قەلەم رەوی دەسەلاتی پارتی ،جەنابشیان لەخەمی تەكەتولاتن لەشاری هەولیرو سنووری ریكخستنەكانی مەلبەندی سێی هەولێرو كۆمیتە بەكۆمیتە بۆ سەرو سۆراغی تەكەتولات ئەگەریت و داوای سەرژمیری ئەكات . دیاربوو ئەم نوسینەی من جەنابی هینایە سەرخەت و بە پەلە ووتاریكی لەسەر بارگرژی و ئاڵۆزیەكانی بادینان نوسی وگوایە رای خۆیان رادەگەیەنن ، من دلنیام بە هۆی تەلەفۆنەوە داوای كردووە لەگەل گەیشتنی بابەتەكە بۆی بڵاو بكەنەوە چونكە لەوادەی خۆی تێپەڕیوە..
بەسەرنجیكی خیرا بۆت دەرئەكەویت پەلەكوتێیەكی زۆر بە نوسینەكەیەوە دیارە و دیسان كەوتۆتە هۆنینەوەی ئەو قسانەی خۆشی نازانێ چی ئەلێت ، یان خۆشی نازانێت چۆن خۆیمان لێ بكات مونەزیرو موفەكیری ناو یەكیتی .
چۆن ووتاریك !؟ چۆن رادەربرینیك !؟ تەمەننائەكەیت و سەدخۆزگە ئەخوازیت قسەی نەكردایە لەبەر ئەوەی دیسان یەكیتیەكانی ئیحراج كردو وهەموو دەست لەسەردلن تا دۆخە ئەرێنیەكەلەیەكێتی تیك نەچێت و دیسان نەبن بە قەلغانی پاراستنی پارتی ، لەبەر ئەوەی وا باوە هەركەس زۆر بلێ چاكش ئەلێ و خەراپش ئەلیت ،ئەمە وەك ئەوە وایە باوكیك كوڕیكی لەوچەو زۆر بلێی هەیە و لەبەر ئەو خووە ناشرینەی كەس ژنی ناداتێ ، ، ئەم باوكە رۆژیك بەكورەكەی ئەلیت ئەرۆین بۆ خوازبێنی بەلام نابیت لەوێ یەك قسە بكەیت و دۆخەكەمان لێ تیك بدەیت ، كورەكەش بەلێنی پێ دەدات تا وورتە نەكات ،
لەوی دوای دانیشتن و چاخواردنەوەی دانیشتوان كوورەكە چایەكەی هەرناخواتەوە ، باوكی ئەلێت كوورم بۆ چایەكەت ناخۆیتەوە ساردەوە بوو ، كوورەش بێ سێ و دوو دەڵیت باوكە كەوچكی تیا نیە خۆ بە (كێ..م) تیكی نادەم . بەم شیوەیە یەك قسەی كردو دۆخی داخوازییەكەی تیك دا .
جەنابی سەرۆكی ئایندەی پەرلەمانش لە بری ئەوەی چاك نالێت خەراپش نەلیت ، شەكری شكاندو رووی دەمی ئەكاتە یەكگرتووی چەند جارزوولم لیكراوپییان ئەڵێت " برۆن بەدەم بانگەوازەكەی پارتییەوەو گفتوگۆیان لەگەل بكەن . پێی سەیرە بۆ یەكگرتوو گفتو گۆ رەت ئەكەنەوە .ئەمە وەك ئەوە وایە بڵێت برۆن و هەرەشەكانیان قبول بكەن و برۆن لەترسی ئیمتیازاتەكانی گەندەلەكانی وولات دۆخەكەمەشێوێنن ، پێی سەیرە گفتووگۆ رەت ئەكەنەوە ! بەلام ئەم مونەزرو موفەكیرەی یەكیتی باس لە جۆرو ئەرزشی گفتوگۆكە ناكات ، كام گفتوگۆ ؟ گفتو گۆ لەسەر كام تاوانی بارەگاسوتاندن ، كەپارتی كردۆتیە خو، دلنیام لە ئایندە بارەگاكانی یەكیتیش ئەسوتینرێ (وەك لە رابردوو سوتینران)ئەگەر یەك ووشە بلێن لە بەرژەوەندی تەسلیم بوونەوەی یەكیتی نەبیت لە سنوورەكە و چونكە پارتی خەسلەتی گورگی هەیە لەسنووری قەلەم رەوی خۆیدا و راوچی تری پێ قبول ناكریت و دەبیت ماوە ماوە ئەم كارەبكات بۆ ترساندنی ئەوانەی بیانەویت لەسنووری قەلەم رەوی ئەوان سەر بەرزبكەنەوە. من وام ئەزانی ئەم سەركردە خۆنەویستەی یەكیتی و سنووری هەولێر لەخەمی شەهید ریبازو ملاسلیمانەكەی یەكیتی و هەولیریەكان ماوە كە چەشنی سوتانی بارەگاكانی زەحمەت كیشان و پاریزگاران و سۆشیالیست و یەكگرتو گۆران لەسنووری قەلەمڕوی پارتی سوتێنران ...........


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە