جەنابی ئەرسلان بایز فرسەتە بیڕوێنە !
Monday, 12/12/2011, 12:00
هەمومان ئەو دیمەنە ناشرینەی جیگری پەلەمان ارسلان بایزمان لەبەرچاوە كە لەگەرمەی هەلویست وەرگرتنەكانی ناو پەرلەمان و لەوكاتەی كەخەریك بوو پەرلەمانی كوردستان ببێتە پەرلەمانیكی راستەقینە و كە لەڕوومان بیت بلێین ئیمەش پەرلەمانمان هەیەو ئێمەش پیادەی دیموكراسیەت ئەكەین و وولاتەكەی ئیمەش لەوولاتە دیموكراسی و جوانەكانی دونیا ئەچێت ، ئەوەتانی گەل دەسەلاتدارەو گەل بریار دەدات و ئەوتانی گەلەكەی ئێمەش لەناو پەرلەمان دەنگ هەڵ ئەبرن و ئالەو كاتە تلفزیۆنەكان دیمەنیكی زۆر ناشرین و قیزەونی جەنابی جێگری سەرۆكی پەلەمانی گواستەوە كە رووی دەمی دەكاتە سەرۆكی پەرلەمان و داوای لێ ئەكات فرسەتە تا جماعەت لە هۆلەكە نین با بابەتەكە بڕوێنین و تێی پەرینین .
ئەم دیمەنە هەم گەلی كوردی سەرسام كرد و هەم یەكێتیەكانی ئیحراج كرد و وەك كورد ووتەنی دەمیانی كرد بەتەڵەی تەقیو، چونكە یەكیتیەكان بەجۆریكی تر و بە بیرو بۆچونیكی تر لە دیموكراسی گەیشتوون و چاوەروانی ئەوە لە نوینەرەكانیان دەكەن بەراستی پرۆسەی دیموكراسی جێبەجێ بكەن، بەلام دیمەنە ناشرینەكەی جیگری سەرۆكی پەرلەمان خەونەكانی یەكیتیەكانی لە گۆرناو هیچ هیوایەكیان لای یەكیتیەكان نەهیشت كە ئەم جۆرە پیاوانە نوینەرایەتی یەكیتیەكان و دەنگدەرەكانی یەكیتی بكات.
ئەم پیشەكیەم بۆ ئەوە هینایەوە تا بزانین ئەم جۆرە هەلویستانە ی ارسلان بایز هەركاتیك دووبارەبیتەوە لای كەس نامۆ نەبیت، هەموومان ئاگادارین بارگرژیەكانی بادینان زەنگیكی ترسناك بوو بۆ ئەوەی دونیای دەرەوە لەوە حالی بن كەئەم دەسەلاتەی لەمەرخۆمان سوكایەتی بە خەلك و ئیرادەی خەلك دەكات و هەمیشە پیلانەكانی پارتی بۆ بەرتەسك كردنەوەی چوارچیوەی دیموكراسەت و دەسەلاتی خەلك لە كاردایە، لەو كاتەدا یەكیتیەكانش زۆر سەربەرز بوون بەوەی یەكێتیەكەیان بەهەردووپێوە نەكەوتە ناوو قوڕو لیتاوی پیلانەكانی پارتیەوە (كە خۆیان حوسین شەهید ئەكەن و لەگەل شیعەكانش شیوەن ئەكەن) ، ئالەو كاتەدا جەماوەرەكەی یەكیتی لە هەولێر دیسان ارسلان بایزییان لە هەمان شیوەو دیمەنەكەی ناو پەرلەمان بینیەوە كە هەموو ئەو بارگرژی و تیك هەڵچرژانەی بادینان مێشیكش میوانی نەبوو بەلكو تاكە خەمەكەی ئەوەبوو كە تەكەتوولاتەكانی لەناو كۆمیتەكانی سنووری مەلبەندی 3 چیان بەسەر هاتووە و هەر بۆیە كۆمیتە بەكۆمیتە دەگەراو سەردانی ئەكرد ، ئەندامەكان و یەكیتیەكان سەرەتا وایان ئەزانی كە ئەم سەركردە خۆنەویستە كە وا ناسراوە هەمیشە بەس ئەوە نیە كە ئەینوسێ یان ئەیلێت، وایان زانی دیت و رێنمایی و جۆری هەلویستی یەكیتیانە بە ئەندامەكان ئەلیت ، وەلێ ئەم پیاوە هاتووەو سەرژمیری ریكخستنەكان ئەكات و سۆوراغی تەكەتولات ئەكات، ئەو نوسەرە سەیرەی ستوونە سەیرەكانی لاپەرەكانی كوردستانی نوێ و رۆژنامەی هەوال كە دەكەس نایخوینیتەوە بەتایبەتی ئەوەی كەسایەتی رێوی ئاسای ئەم پیاوە بزانێ ، ئەو بارو دۆخەی گۆرەپانی كوردستان بەگشتی و بادینان بەتایبەتی بە فرسەت ئەزانیت و دێت كۆبونەوەی تەكەتولات و سەرژمیری ی كۆمیتەكان تێ ئەپەرینیت .
ئافەرین بەرپرس و ئافەرین نووسەری ستونەكان و ئافەرین ئەو پیاوەی وینەی كەسیكی زۆر گرنگ و دەگمەن بۆخۆی وێنا دەكات لە نوسینەكانی وەك ئەوەی شیرو خەت لە گەل نابینا بكات . ئاخر جیگری سەرۆكی پەرلەمان كەسبەی ئەبیتەسەرۆكی پەرلەمان چی بەسەر ئیش و كاری كۆمیتەیەك یان كەرتیك یان پۆلێكەوەیە، ئەی ئەگەر تەكەتولات و دەست تێوەردان ناكەیت خۆ هەولیرو سولەیمانی و كەركوك بۆتۆ وەك یەكە كەچی تەنها لەهەولیر ئەم هین فرسەتیە ئەكەیت ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست