جنێودان و کوشتن
Friday, 15/02/2013, 12:00
مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی جنێو و جنێودان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می گریک، کاتێک گریکیهکهکان له‌سه‌ر هه‌ر ناکۆکی و ناته‌باییه‌کی نێوانیان به شێوه‌یه‌کی فیزیکی و به نه‌ڕه نه‌ڕ مه‌یدانیانه په‌لاماری یه‌کتریان ده‌دا و یه‌کتریان له به‌ین ده‌برد وه‌ک درێژبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی دێرینی مرۆڤی سه‌ره‌تایی و خێڵه سه‌ره‌تاییه‌کان، ئه‌فلاتوون دێت دیارده‌ی جنێو و جنێودان داده‌هێنێت وه‌ک ده‌ربڕینێکی زمانه‌وانی به مه‌به‌ستی خاڵێبوونهوهی هه‌موو ئه‌و پڕبوون و کهفووکوڵو ده‌مارگرژییه‌ی که ساتێک له ساته‌کانی ڕۆژانه‌دا و به‌هه‌ر هۆکارێک بێت، تاکێک یان گروپ و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک به‌رامبه‌ر به تاک یان گروپ و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی دیکه یاخود به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران دوچاری ده‌بن هه‌تاکو گرژی و ناکۆکیه‌کان ئه‌هون ببنه‌وه‌و نه‌گه‌نه حاڵه‌تی په‌لاماردانی فیزیکی و یه‌کتری کوشتن!
ئێستا ئه‌و ده‌ربڕینه زبره زمانه‌وانییه له‌ناو سه‌رجه‌م زمانه‌کانی جیهاندا و له‌لای سه‌رجه‌م چین و توێژ‌و گرووپه جیاجیاکانی هه‌ر ووڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا به شێوه‌ی جودا جودا ئاماده‌گی هه‌یه و ڕۆژانه دێته سه‌رزمانی خه‌ڵک و له ده‌می پڕ بوون و توڕه‌بوونی که‌م و زۆردا به‌کارده‌هێنرێت، تا ئه‌و ڕادده‌یه‌ی که له‌لای زۆر تاک و گروپ جنێودان بۆته ئامرازێک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کورتی هه‌ندێک پرسیار یان ده‌ربڕینی هه‌ندێک هه‌ڵوێستی توند و نه‌رم.
ئاشکرایه زۆرجار لای زۆر که‌س له ئێمه توڕه‌بوونی زۆر به شیدده‌ت به ده‌ربڕینی هاوار و چه‌ند جنێوێکی ته‌ڕ و به‌سوێ دامرکاوه‌ته‌وه و نه‌گه‌یشتۆته حاڵه‌تی جوڵه‌ی فیزیکی و ئه‌نجامدانی پشێویی و کاره‌سات، واته جنێودان وه‌ک پرۆسه‌ی خۆ خاڵیکردنه‌وه ڕۆڵێکی پۆزه‌تیڤ ده‌گێڕێت به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا زۆرجار ئه‌وه جنێودانه ده‌بێته مایه‌ی پاڵنانی تاک و گروپ بۆ جوڵه‌ی ناجووری فیزیکی وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی تووند، ئاژاوه‌و کاره‌ساتی خوێناوی و خه‌مناکی لێده‌که‌وێته‌وه ڕۆڵه پۆزه‌تیڤه‌که وه‌رده‌چه‌رخێته سه‌ر ڕۆڵێکی نێگه‌تیڤ!
من وایده‌بینم که ئاستی ساده‌یی یاخود توندی جنێو وه‌ک ده‌ربڕینێکی زمانه‌وانی لای هه‌ر گه‌ل و گروپ و تاکێک په‌یوه‌ندی به‌و دۆخه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و کولتوری و سایکۆلۆژیه‌وه هه‌یه که ئه‌و تاک یان گروپ یان گه‌له تێیدا ژیاون و ده‌ژین، له ووڵاتێکی پێشکه‌وتوو و ئارام له ڕووی سیاسی و ئابوری و کولتوری و یاساییه‌وه ، جنێودان زیاتر له ئاستێکی ساده تێپه‌ڕ ناکات به به‌راورد به دۆخی ووڵاتانێک که سه‌رله‌به‌ری بواره جیاجیاکانی ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی و ....هتدیان دوچاری قه‌یرانی قووڵ بووه.
کوردستان وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌ک که هه‌رگیز نه‌که‌وتۆته سه‌ر هێڵی به‌ڕێوه‌چوونی ژیانی سروشتی خۆی له هیچ ڕوویه‌کی سیاسی ، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی ...هتد ، به‌درێژایی مێژووی چه‌ندین ده‌یه‌یی ڕابردوو به‌رده‌وام گه‌له‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتوو سته‌مکاری بۆته‌وه، به‌دیهییه که ده‌بێت جنێو و ده‌ربڕینی زبر به شێوه‌یه‌کی توند تێکه‌ڵه‌یه‌کی خه‌ست و پڕڕه‌نگی زمانه ڕۆژانه‌ییه‌که‌ی بێت ، به واتایه‌کی دیکه ده‌کرێ بڵێین به‌رده‌وامی ئه‌و فه‌زا ناهه‌موارو تاقه‌ت پڕوکێنه‌ی که تا ئه‌و دوو ده‌یه‌ی ڕابردوش که بریتییه له دوو ده‌یه‌ی حوکمڕانی کوردی وایکردووه هه‌میشه تاکی ئێمه به ده‌مارێکی گه‌رم و گرژه‌وه بژیت و هه‌میشه‌ش بۆ ئه‌هوه‌ن کردنه‌وه‌ی کوڵی دڵی خۆیی و خاڵیکردنه‌وه‌ی ده‌رونی خرۆشاوی خۆی په‌نا بۆ جنێودان و شوردوشۆکردنی سه‌رجه‌م سه‌به‌بکارانی ئه‌و وه‌زعییه‌ت و دۆخه دۆزه‌خاوییه به‌رێت تاکو لانیکه‌م ئاهێکی سارد به دڵی دا بێت و به شێنه‌یی ئارام و ئه‌هوه‌ن بێته‌وه!
جنێودانی خه‌ڵک، به تایبه‌تیش گه‌نجان به ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و سه‌رجه‌م ئه‌و سیمبۆڵ و ڕه‌مزانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران به‌کاریان ده‌هێنن ده‌رئه‌نجامی ئهوتوڕه بوون و پڕبوونهیه له‌و دۆخه‌ی که ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه دروستیان کردووه. ئه‌و ڕۆژانه جنێودانی گه‌نجێک به گۆڕی کۆچکردوو " مسته‌فا بارزانی " له " که‌ناڵی نالیا " وه، هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه و بۆته جێگای مشتومڕێکی زۆر له‌سه‌ر شه‌قام و هه‌ندێ له ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن به‌ڵام هیچ مشتومڕێک و هه‌ڵڵایه‌ک ڕووی نه‌دا کاتێک چه‌ند گه‌نجێک له هه‌ڵه‌بجه وه‌ک ده‌ربڕینی هه‌مان ده‌رده دڵ له‌و دۆخه‌ی ئێستا، کێلی شه‌هیده‌کانی خۆیانی شکاند، یان چه‌ند گه‌نجێک تا ئێستا حاشایان له ناسنامه‌ی کوردبوونی خۆیان کردووه، له‌به‌ر که‌مته‌رخه‌می به‌شه ناوخۆییه‌کانی خوێندکاران دوچاری سوتان و کاره‌سات ده‌بن و به‌رده‌وام گه‌نجان ئه‌و ووڵاته دۆزه‌خاوییه جێده‌هێڵن که بێگومان هه‌موو ئه‌وانه و چه‌ندین دیارده‌ی زه‌قی دیکه ئاماژه‌ی ترسناکن له‌مه‌ڕ دۆخی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌و لێ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له به‌رامبه‌ریاندا بێ به‌رسف و بێ باکن!
غیابی دادپه‌روه‌ری له کوردستاندا ئه‌و ووڵاته‌ی کردۆته جوگرافیایه‌ک له توڕه‌یی خه‌ڵک، وێڕای بێ به‌شه‌کان ئه‌وانه‌ش توڕه‌و پڕن که به‌شه‌کانیان که‌م یاخود مامناوه‌ندییه! ململانێ ئابوری و سیاسییه‌کان هه‌میشه ده‌که‌ونه واری توندووتیژییه‌وه و حاڵه‌ته‌که له‌وه به‌ده‌ره به پرۆسه‌ی ململانێی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی وێنای بکه‌ین چونکه له هه‌ر وێستگه‌یه‌ک که بازنه‌ی کێبڕکێکان ته‌نگ ده‌بێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێک لایه‌ن ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، په‌لاماردان و گرتن و کوشتن و سوتاندن ڕووده‌دات!
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بزانن ئه‌وه ئه‌وانن سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزی خۆیان به سه‌رمایه‌ی ماددی گۆڕیوه‌ته‌وه‌و هیچ هه‌یبه‌ت و قودسیهتێکیان له‌ناو به‌شی زۆری خه‌ڵکیدا نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری شه‌هید و ڕه‌مزه له ژیاندانهماوهکانیش نه‌بن ئه‌وا ئه‌وانیش به خۆیانه‌وه ئالوده ده‌که‌ن. واتا توڕه‌بوون و بێزاری خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵاتداران ڕاسته‌وخۆ توڕه‌بوون و بێزاریشه له سه‌رجه‌م ئه‌و هۆکار و ئامرازانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران له سۆنگه‌یه‌وه درێژه به عومری ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان ده‌ده‌ن که هه‌ڵبه‌ته شه‌هید و ڕه‌مزه دیرینهکانیش یه‌کێکن له‌و هۆکار و ئامرازانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران به‌کاریانده‌هێنن! ئه‌گه‌ر به ڕاستی ده‌سه‌ڵاتداران خوازیاری به پیرۆز مانه‌وه‌و پاراستنی پیرۆزی ئه‌و ڕه‌مز و شه‌هیدانه‌ن نابێت بیانکه‌نه قه‌ڵغانی مانه‌وه‌و پاراستنی پیرۆزکردنی خۆیان به پێچه‌وانه‌وه دیدی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌مان ئه‌و ڕهمزانهش.
به درێژایی مێژوو و له هه‌ر سوچێکی دونیا و له‌ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگا و کولتورێکدا، جنێودان به‌ره‌نجامی توڕه‌یی بووه، له دوو ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات به خراپترین شێوه به‌کارهاتووه، جنێودان به ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی تابۆ و حه‌رامێکی گه‌وره بووه، زۆربه‌ی جار که‌سی جنێوده‌ر یان کوژراوه یان گراوهو شوێن‌بزر کراوه‌و ده‌یان دۆسییه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن، ئه‌وه له حاڵیکدا که له سه‌ره‌تاوه فه‌لسه‌فه‌ی جێودان بۆ ئه‌وه داهێنراوه تا توڕه‌بوون نه‌گاته ڕادده‌ی جووڵه‌ی فیزیکی و کوشتن و ئاشوب ڕوو نه‌دات. ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد وه‌کو سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداره تاکڕه‌وه‌کانی دونیا له بری ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بکه‌ن که توڕه‌یی لای خه‌ڵکی دروستکردووه دێن بێباکانه چه‌ندی بۆیان بکرێت ته‌مبێی ئه‌و بابا توڕانه ده‌که‌ن که ده‌رفه‌ت دێنن توڕه‌یی خۆیان به جنێو یان به هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه ده‌رده‌بڕن!
وه‌ک چۆن دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ی که له که‌ناڵی نالیاوه جنێویدا به گۆڕی کۆچکردوو "مسته‌فا بارزانی" له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بدۆزرێته‌وه یان ده‌کوژرێت یان ده‌گیرێ و شوێن بزر ده‌کرێت ئاواش دڵنیام ئه‌و حاڵه‌تی جنێودانه هه‌م به کۆچکردوو " بارزانی" هه‌م به ڕه‌مزه‌کانی دیکه له کهناڵهکراوهکانهوه به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ک به‌رده‌وامی دان به ڕێگا و شێوازه جیاجیاکانی ده‌ربڕنی ناڕه‌زایی. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین تاکه کاردانه‌وه‌ی مه‌نتیقی ده‌سه‌ڵاتداران و گرتنه‌به‌ری باشترین ڕێووشوێن بریتییه له به‌خۆداچونه‌وه‌و چاککردنی ئه‌و دۆخه خراپه‌ی که ئێستا له کوردستاندا به‌رقه‌راره تا توڕه‌یی و جنێودان و کوشتن کۆتای‌یان بێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست