کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە یادى ئەنفالدا دەبێت كۆنە سەرۆك جاشەكان شار بەدەر بكرێن

Wednesday, 13/04/2011, 12:00




خەڵك لە باشوورى كوردستان فرە درەنگ كەوتە خۆى بۆ رسوا كردنى دەسەڵاتى بنەماڵە، هەر لەو رۆژەى كە ئەم دەسەڵاتە موچەو دیوەخانانەى بۆ كۆنە سەرۆك جاشەكان برییەوە و كردیانێ خاوەن بەنزینخانەو بوونە كۆنتەراتچى دەبوو هەر لەو رۆژەوە خەڵك جادەى بەم دەسەڵاتە بگرتایە، چونكە ئەوە گەورەترین ئیهانەو سوكایەتى كردنە بە خوێنى شەهیدان و كەس و كارى ئەنفال و پێشمەرگە، ئەوەتا ئەوەى خیانەتى لە نەتەوەكەى كردووە لە سایەى ئەم دەسەڵاتەدا پاداشت دەكرێت و تەسلیمى دادگا ناكرێت و دەپارێزرێت، ئاى لەم ئیهانەو سوكایەتییە بە گەلى كوردو كێشە رەواكەى، هەق وایە خەڵك چیتر بەرانبەر ئەم سوكایەتییە بێ دەنگ نەبێت و ماڵى كۆنە سەرۆك جاشەكان بەردباران بكرێت و شار بەدەر بكرێت، ئەوەى خیانەتى لە خاكێك كرد شایستەى ئەوە نییە لەسەر ئەو خاكە بمێنێتەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە