کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەندام ناوچەیەكى رواندزى پارتى نازانێت 16 ى ئابە

Wednesday, 19/08/2009, 12:00


ئێستە گەر بەراوردێك بكەین لەگەڵ چەند ساڵى رابردوو، دەبینین یادەوەرى و بۆنە حزبیەكان زۆر كاڵ بوونەتەوە، چ كادیرانى حزبەكان خۆیان یاخود لەلایەن جەماوەریشەوە ئەوەندە بە گرنك و بایەخ سەیرى ئەم رۆژانە ناكەن، لەنێو پارتسسیش كە هەمیشە وەك حزبێكى خێلەكى و بنەماڵەیى زۆر بە پیرۆزەوە سەیرى هەندێ یادەورى و بۆنەى حزبى دەكرا كە پێویست نەبوو بكرێت، لەمەش زۆرجار بە بریاڕى حزب خەڵك ناچار دەكرا كە لەم بۆنە حزبیانە بەشداربن، وەك ساڵانە چۆن جەماوەریان كۆدەكردەوەو پیشانى خەڵكیان دەدا كە ئێمە خاوەن جەماوەرین و وە هەمووشیان خاوەن بیروباوەڕێكى نەگوڕو دڵسۆزن. بەزۆرى دەبرانە سەر مەزارى بارزانى ئیدریس بارزانى، كە ئەمەش بە پێ خۆشى و زۆربەى خەڵك نەبوو، لەژێر بڕیارێكى حزبیانە ناچار دەكران، بەڵام ئێستە هەموو شتێك پێچەوانە بۆتەوەو دونیا گۆڕاوەو خەڵك بە جۆرێكى تر بیر دەكاتەوەو سەردەمى هەڕەشەو تۆقاندنیش بەسەر چووە.
با لێرەدا لە باسەكەمان دوور نەكەوینەوە، بزانین چۆن پارتى لە جەماوەرو بگرەلە كادرەكانى خۆشى دابڕاوە، من لەم نووسینە باسى هەموو شتێكتان بۆ ناكەم، تەنها نموویەكى ئەو دابڕان و لێك ترازانەى جەماوەرو پارتیتان لە سنورى ناوچە رواندزى پارتى بۆ باس دەكەم، دوو رۆژ بەر لە ئێستا كە یادى دامەزراندنى پارتى بوو ئەو یادكردنەوەیەش وەكو هەموو بۆنەكانى تر ئێستە زۆر بە ساردى دێت و دەڕوات، كادرەكان و جەماوەریش ئەوەندە بە گرنگەوە سەیرى ناكەن و كە لە بنەڕەتیشدا ئەبێ هەر وابێ، بەلاى ئەو خەڵكانەى كە كادر نین و هەر پیشەیەكى تریان هەیە، زۆر ئاساییە كە نەزانن 16 ئاب چیەو چۆن بووە؟ بەڵام كارەساتەكە لەوەدایە كەسێك ئەندامى ناوچەیەكى پارتى بێت و نەزانێت ئەو رۆژە 16 ئابە ئەبێ چاوەڕێى چ لەو كادرە بكەى، ئەوەى ئەو كادرە كردویەتى نموونەیەكى زۆر پێكەنیناویەو نموونەیەكی زیندوشە بۆ زۆربەى كادرەكانى ترى پارتى لە سنورەكە، چونكە ئەمە بەسارهاتەكەیەو زۆر راستە، كاتێك ئەو ئەندام ناوچەیەى پارتى لە رواندز بەناوى (رسول) بە رێكەوت ئەو رۆژە دەچێتە ناوچە، دەبینێت گردبوونەوەیەك هەیە و دەچێتە ژوورەو دەپرسێت ئەوە قەرەبالغیە چیە؟ ئەوانیش پێى دەڵێن ئەمڕۆ 16 ئابەو زۆر بەسەر خۆى دەشكێتەوەو راستەوخۆ دەچێتەوە ماڵ، جا سەیركەن ئەمە چ دابرانێكە لە نێوان پارتى خودى كادرەكانى خۆىو لە جەماوەریش هەر گەڕێ، من ناهەقى ئەو كادرەش ناگرم چونكە وەك ئەوەى من لە دوورەوە بیناسم ماوەیەكى زۆرە خەریكى كارو كەسابەتى خۆیەتى و ناچێتە ناوچەو، چۆن پارتى كادرەكان و ئەوى بیرچۆتەوە، ئەویش ئەوها پارتى لەبیر خۆى بردۆتەوە، ئەگەر ئەو دوومانگەیەى مووچەكەش دێت دەیخاتە گیرفانى و وەریدەگرێت، بەڵام نازانم بەرپرساكانى ئەو چۆن لەم كادرانە قبول دەكەن، ئەبێ چ بەرژوەندییەك لە پشت ئەمەوە هەبێت و كەسانێك بەناوى كادر شوێنێك داگیربكەن و مووچەش وەربگرن، لە بەرامبەریشدا هیچ بەرهەمێكیان نەبێت بۆ حزب.
ئەگەر بە وردى بیر لەو جۆرە نموونانە بكەینەوە، ئەوە پێمان دەلێت ئەوە كاردنەوەیەكە بەرامبەر بە حزب، بەڵام بە شێوازو دەربڕینێكى تر، لەوانەیە ئەو كادرە جورئەت نەكا شتێك بنووسێت یان بلێت و لە نان بڕینەكە بترسێت و دێت بەم شێوەیە دەرى دەبڕێت، چونكە ئەوەى ئێستە لەناو پارتى و تەواوى كادرەكانى بۆتە كولتوورێك بێ دەنگ بوون ترسە لە قسەكردن، هەتا بوارى ئەوەشیان بۆ نەماوەتەوە كە قسە لەسەر مافەكانى خۆشیان بكەن و پەنجە لەسەر كەموكوڕیەكانى حزبیش دابنێن و راستى و دروستى رێكخستنەكانیشیان پێ بلێن.
كاركردن و ئیشكردنى هەر حزبێكیش بەم جۆرەیە، ئەوە چاوەڕوانى نوێبوونەوەو هیچ پێشكەوتنێك لەو حزبە ناكرێت، بەڵكو حزبەكە بەرەو دواوە دەگەڕێنیتەوەو لەناكاویش بەرەو هەڵدێر و نەمان دەچێت.

19-8-2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە