کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رواندز لە زێدەڕۆیى و گەندەلى وا نقوم دەبێ

Tuesday, 01/02/2011, 12:00


چاودێر رواندزى
چاودێر رواندزى *
هەموو خەڵكى رواندز باش دەزانن كە شاهۆى سەرۆكى شارەوانى ئێستاى رواندز بەر لەوەى بە دەنگى هەژارو كاسبكارو خەڵكى شۆرشگێرى رواندز ببێتە سەرۆكى شارەوانى، شوفێرى فەقێ كەمال بوو لە هێزى عەسكەرى و نانى نەبوو بیخوا، هەر لەو كاتەوە كە هەلبژێردرا بۆ ئەوەى پشتگیرى حزب و هەندێ بەرپرسى حزبى و عەسكەرى بۆخۆى مسۆگەر بكات و دەستى دایە گەندەڵى و چەندان مولكَ و زەوى حكومەت و خەڵكى دایە ژمارەیەك بەرپرس و بە تایبەت فەقێ كەمالى فەقیانى بەبێ ئەوەى كەس لێپێچینەوەى لەگەڵ بكات و زەوییەكانى بە هەوەسى خۆى بۆ فلانە خزم و فلانە بەرپرس لە خراپترین شوێنى رواندز دەگواستەوە بۆ راقیترین شوێن و لە سۆرانەوە بۆ رواندز لە ناوڕەزان بۆ شەهیدان و كۆمەڵێك زەوى تر لەلایەن چەند كەسێك داگیركران كڕین و فرۆشتنیان پێ كرا بەبَى ئەوەى دەنگى لێوە بێت.
خەڵكى بە ویژدانى رواندز ئێوە باش دەزانن ئەو شاهۆییەى ئێستا ناوى (شوعەیب) بوو كە ناوێكى پیرۆزى پێغەمبەرە، بەڵام ئەو هەر زوو دەیزانى كە دەست بە دزى و گەندەڵى دەكات و هەڵسوكەوت بە موڵك و ماڵى هەژارو كاسبكارانى رواندز دەكاو ناوى خۆى گۆڕى بۆ شاهۆ، چونكە دزیكردن لەژێرى ناوێكى وا پیرۆز گوناحەكان گەورەتر دەكات و لە رۆژى دوایى لەلایەن خودا زیاتر روورەش دەبێ و لەسەر دونیاش لەپێش چاوى خەڵك ناشرین دەبێ كە ئێستا واى لێهاتووە.
ئێوە لەخۆتان بپرسن شاهۆ چى هەبوو؟ ئێستا خاوەنى راقیترین خانووەو كە ئەویش موڵكى حكومەتە، شاهۆ چى هەبوو ئێستا چەندان پارچە زەوى هەیە، خۆى شەرم دەكا كڕین و فرۆشتنیان پێ بكا، خوارزەكانى خۆى كردوونە وەكیل و زەوییەكانى حكوومەت دەفرۆشن، شاهۆى گەندەڵچى و دز ئەى ئەگەر تۆ كەسێكى بە ویژدان و گەندەڵ نیت بۆ پارچە زەوییەك نادەى بە هەژارێك بۆ ئەوەى ژوورێك بۆخۆى دروست بكات، بەڵام 500 مەتر زەوى دەدەى بە ئەندام ناوچەیەك و بە دۆنمیش زەوى بە فەقێ كەماڵ دەدەى، ئەى ئەگەر ئەوە دزى و زێدەڕیى نەبێ چی یە؟ تۆ چۆن شەرم ناكەى لە رۆژنامەكان دەڵێى زێدەڕیى لە 95% لە رواندز نەماوە، بەچ چاوو رووێك ئەو قسەیە دەكەى و خۆڵ دەكەیتە چاوى خەڵك ئەى خۆ خەڵك كوێر نیە، خانووەكەى (مزەفەرى مەلا عومەر) لەسەر رێگەى گشتى بێخال نەبینێت و دوكانەكانى (فەقێ كەمالیش) لە پێش قوتابخانەى ئامادەیى رواندزى كوڕان لەناو سنۆبەرەكان نەبینى و دوكانى سەیدەكانى بیخاڵیش كە لەسەر رێگە دروست كراون، ئایا ئەوانە زێدەڕیى نین.
لە هەموو دونیا كارى شارەوانى جوانكردنى شارو ئەنجامدانى پڕۆژەى جوانكارى و خزمەتگوزارییە بۆ خەڵك، لە وڵاتان شارەوانى بە چاندنى دارودرەخت شار جوان دەكەن، ئێوەش دێن دارى گەورەو سنۆبەر دەبڕن و جوانى شار بۆ زێدەڕیى و دروستكردنى چەند دوكانێك ناشرین دەكەن، ئەى ئەگەر ئەوە زێدەڕیى نەبێ چیە؟ ئەى بۆ بۆ فەقیرێك لەسەر موڵكى خۆشى رێگەى پێنادەى خانوو دروست بكات و هەر زوو پۆلیس و ئاسایشى بۆ دەنێرى، هەر خوێنەرێك ئەگەر بە خوێندنەوەى ئەو وتارە باوەڕ ناكات با خۆى بێت و كامیرایەك بهێنیت وێنەى ئەو زێدەڕیانە بگرێ و ئەو كات بڕیارى خۆى بدا، جا ئەوانەى باسیان دەكەم تەنیا مشتێكن لە خەروارێك، باسى زێدەڕییەكانى تر ناكەم و بۆ خەڵك جێ دەهێلم، جا حكومەتى هەرێمى كوردستان و وەزارەتى شارەوانى ئەگەر ئێوە مەبەستانە چاكسازى بكەن و كەسانى گەندەڵ و دزى نەهێلن وەرن هەر لە شارە دێرینەكەى رواندزەو دەست پێ بكەن و سەرۆكى شارەوانى بدەنە دادگا و مولك و ماڵى حكومەت و خەڵكى لێبسەنەوە هەر كەسێكیش بەرگرى لێ بكات بێ گومان ئەویش دەستى لە گەندەڵى دا هەیەو لەگەڵ ئەو راپێچى زیندانى بكەن. ئاخر هەر لەبەر ئەو جۆرە كەسانەیە حكومەتەكمان ناشرین بووەو بزووتنەوەى گۆرانیش باسى چاكسازى و گەندەڵى دەكات، جا پێویستى دەنگى ئەوانەش ببڕین و دەست بە چاكسازى بكەین و چیتر تریش لە رووى دەروونیەوە خەڵك ئەزیەت نەدرێ ، خەڵكى رواندز ئەوەندە باش ئەگەرنا زۆرلەمێژ بوو دەچوونە سەر شارەوانى و دەیان سووتاندو سەرۆكى شارەوانیشیان دەدایە دادگا، جا پێویستە لیژنەیەك پێك بێت و خۆى بێت تەماشاى ئەو زێدەڕویانە بكا و شاهۆى حاجى كەریمش بداتە دادگا با چیتر لە گەندەڵى نقوم نەبین.

چاودێر رواندزى لەمەودوا چاودێرى هەموو گەندەڵچیەكانى رواندز دەكا و نۆبەى ئەوانى تریش دێت
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە