کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێكی كورت بۆ ئەو كەسەی دوو بست بەرچاوی خۆیان دەبینن مەسعود ناوێك بە نموونە

Tuesday, 24/03/2009, 12:00


من دەمێكە بێدەنگم و وازم لە كاری رۆژنامەوانی هێناوە، ناڵێم رۆژنامەنووسێكی ئەكتیڤ و پرۆفیشناڵ بووم، ناشڵێم من سەرنووسەری رۆژنامەیەكی وەك (هاوڵاتی، رووداو، ئاوێنە، لڤین، جیهان، هەڵبوون) بووم، ناشڵێم پەیامنێرێك بووم رۆژانە دە هەواڵم لە رۆژنامەو گۆڤارەكان بڵاو دەكردەوە...
بەهەر حاڵ رۆژنامەنووسێكی بچووك بووم لە نێو ریزبەدنی رۆژنامەنووسەكانی وڵات، بەڵام لە نووسین و بابەتەكانم خۆم و كارەكانم بەهیچێك لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسانە ناگۆڕمەوە كە تازە هاتوون، خۆیان ناو ناوە رۆژنامەنووس، كە تەنها تووتی ئاسا بەكرێ گیراون و (بنشێتێك) دەجوون لەزاریان كە نازانن بۆكێ و بۆچی ئەو (بنێشت)ەیان لەزار ناوە و تێ ناگەن و ناترسن رۆژێك لە گەڵ جوینی دا رێگە هەڵە بكات و بچێت قوڕگە بچوكەلەیان و بیان خكێنێ...
بەداخەوە كاری رۆژنامەنەوانی لە ئێستادا بە جۆرێك قێزەوەن بووە، بۆیە شەرم دەكەم بڵێم رۆژنامەنووسم، لەگەڵ رێزم بۆ هەموو ئەو قەڵەم بەداستانەی كە بەویژدانەوە قەڵەم دەوەشێنن و بە ئەمانەتەوە كار بە هەموو بەها ئەخڵاقیەكانیانی رۆژنامەنەوانی دەكەن..
بە هەر حاڵ بابێمە سەر وەڵامەكەم و باسەكەم زۆر سەرتان نەیشێنم، لە دوا ژمارەی بڵاوكراوەی بەدرخان، كەسێك بەناوی (مەسعود ئیبراهیم مەلا هەمزە) كە لەوەتەی من هەموو و كاری رۆژنامەوانیم كردووە كەسێكم بەو ناوە و ئەدرێسە دوور درێژە نەكەوتۆتە بەرچاوم و نەمزانیوە زاتی وا رۆژنامەوان بێت، بەڵام دەكرێ ئەو برادەرەش لە بێ كاری بێ ئیشی و گەڕان و سووڕان بە نێو كوچەو كۆڵان و پاركەكانی هاتبێت بۆ (10) هەزار یاخوود (15) هەزاری كارتی مۆبیلەكەی شەوانەی ژێر بەتانی، دەستی كردبێت بە كاری رۆژنامەوانی...!!!
بەرای خۆی ئەو برادەرە مەخسەدم ئەو مەسعود ناوەیە ببورن كەی پێ ی ئەڵێم برادەر چونكە نامەوێ زۆر ناوی بێنم و لە خۆی بای بێت و بەم نووسینە ناوبانگێك بۆخۆی پەیدا بكات، هاتووە گوایە بە چەند دێرێكی تێكەڵاوی بێسەر و بەری نووسیوە و رەخنەی لە هونەرمەندی بەتوانا و گەورە (هاوتا ئەسعەد) گرتووە، سەرەتا لە شتێك دەستپێ دەكەم، ئەویش ئەوەیە ئەو زەمی "(هاوتا) دەكات و باس لە مێژوویەك دەكات كە ئەو نازانم لەو ساڵانەدا لەكوێ و لەكام رۆژنامەی جیهانی كاری كردووە، بەهەر لە وێنەكەیەدا كە لە ماڵپەری بەدرخان بینیم بەكەسێكی زۆر مناڵ ئەچێ كە لەوانەیە تەمەنی نەگەیشتبێتە (20) ساڵ، كەچی هاتووە باسی مێژوویەك دەكات كە ئەو نە خوێندویەتی نە خۆشی لەو سەردەمەدا ژیاوە!!!!!!
عەجایب نیە توخوا خوێنەرە بەرێزەكان...؟؟!!
لەوەش عەجایب تر ئەوەیە ئەو برادەرە هیچ لەوە ناچێت ئەو نووسینەی خۆی نووسی بێتی، بەڵكو بۆن و بەرامی ئەو كەسانەی لێوە دێت كە لایەنگری ئەو حیزبەن كە خۆی و ئاغاكەی پیاوی ئەوانن و هەر رۆژەی لەسەر پەتێك یاری دەكەن و لەهەردوولا دەیخۆن و وەك كابرای گۆرانیبێژ كێ شاباشای باشیان بداتی بەسەر ئەودا هەڵدەڵێن و ئەڵێن : (بەشادی كاك ..... ئەو بەندەم بۆی داناوە..... بابچمە سەر سفرەكەی بزانم چەندی بۆم داناوە)...
برالەفیكەی جەنابت زۆر روون و ئاشكرایە و ناشاردرێتەوە، چونكە زۆرن ئەوانەی ئاغاكەت ئەناسێت، یەكێك لە ستافكارانی نێو رۆژنامەكەتان (بەدرخان) بۆی گێرامەوە گوتی : ئەو ئاغایەی بەدرخان كە خۆی بە وەزارەتی رۆشنبیری پارە خواردن و جنێودان و پیاهەڵدان داناوە هەموو ساڵێك بۆ رۆژی رۆژنامەگەری كوردی و فیستیڤاڵی بەدرخانیان پارە لە سلێمانی و هەولێر دەكێشێتەوە، لە هەر فیستیڤاڵكیش ئەگەر (50) كەس ببات ناوی (80 تا 90) كەس ئەنووسێت، ئەزانی چیم بیرهاتەوە كاتی خۆی دەیان گوت فڵانەكەس (رئیس جاشە) یاخوود (موستەشارە) ناوی (2000) كەس نوسیووە كەچی لە ئەساسدا (200) كەسییشان نەبوو، رێك ئەوەم بیرهاتەوە، ئاخر رۆڵە تۆ لە ژێر دەستی ئەو جۆرە پیاوانە گەورە بی وەڵاهی من دڵم پێت ئەسوتێ چونكە رۆژێك دادێت لەهەڵدێرێك هەردوو چاوت دەبستێت و فرێت دەداتە خوارەوە لە دوایشدا ئەڵێت قەدری خوای گەورە بوو دەبوایە بمرێت...!!!
بەهەر حاڵ تەسەروری ئەوە نەكەیت ئەو نووسینەت قازانجت پێ بگەینتێت و ناو بانگێك بۆ خۆت پەیدا بكەی، بەڵكو گاڵتە پێكردنێكی بەخودی خۆت و عەقڵە بچووكەی خۆت، چونكە هەر كەسێك ئەگەر ئەو نووسینەی تۆ و مەقاڵەكەی یاخوود ستونەكەی ئاغاكەت، كە (حەمید)ە و ناوی لەخۆی ناوە حەمیدی بەدرخان، بخوێنێتەوە دەزانێ ئەو دوو نووسینە بەیەك قەڵەم و بەیەك بیرۆكە نووسراوە و تەنها ناوی تۆیان پێوە لكاندووە و بەس، ئەگەرنا لە ژیانم نەمدییوە مناڵێكی بیست ساڵە مێژووی كەسێك باس بكات كە خۆی لە (27) ساڵ بەڵكو زیاتریش بگرێتە خۆی، كاكی رۆژنامەنووس تۆ كە ئامۆژگاری مناڵەكانی (هاوتا) دەكەیت و ئاواتەخوازی وەك ئەو نەبن، منیش پێشنیارت بۆ دەكەم خۆت لەو جاش قەڵەمیە بپارێزە و واز لە چەلاو خواردنەی ئاغاكەت بهێنەو لە دیوەخانەكەی وەرە دەرەوە بانەگەبەتی ئەو كە ئێستا شانی گرتووی بەرت بدات، من بۆ خوا پێت ئەڵێم یاری لەگەڵ هەموو شتێك ئەكرێ بەڵام لەگەڵ قەڵەم و خامەدا ناكرێت، دڵنیابە ئێستا لەنێو گۆمێكی جارێ دەستت بەقاچی ئاغاكەت گرتووە و نازانی بەرەو كام كەنار یاخوود كام دەریات دەبات، بەڵام من تۆش و ئاغاكەشت دڵنیا دەكەمەوە كە شەپۆڵی رۆژگار ئەوەندە بەهێز و تیژە هەزاری وەك ئێوەی نوقم كردووە و تا ئێستاش بێ سەر و شوێنن و كەس نازانێ لەكوێ دا بوونەتە خۆركی ماسی و نەهەنگەكان، ئاخر پێم ناڵێن ئێوە چیتان داوە لە هاوتا ئەسعەد، ئاخر دووی وەك تۆ و ئاغاكەتە دەیەوێ جارێكی تر شەڕی براكوژی بێتەوە چونكە پارووەكەتان وەك جاران چەور نیە و ئەو وێنانەی سەركردە و مەسئولەكان كە لە پێشوەی بەرگی رۆژنامەكانتانی دەدەن، پاداشتەكەی وەك جاران ئەستوور نیە، جاران لە هەردوو ئیدراوە ئەتان خوارد كەچی ئێستا هەر ئیدارەكەی هەولێرە و لێرەش سەرفێڵتان كەتوون و دەزانن زۆرتان (لووشششش) كردووە بۆیە ئەو هەموو گلەیە لە دكتۆر نوری عوسمان دەكەن و ئاغاكات لە ستونەكەی دا دەپارێتەوە و ماستاو نووسینێكی بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (رێزدار نێچیرڤان بارزانی) نووسیووە دەپارێتەوە بۆ ئەو پارانەی گوایە لەو فیستیڤاڵانە خەرجی كردووە، كەتەنها خۆیان ناویان لێناوە فیستیڤاڵ، باشە دەمەوێ لێتان بپرسم ئەرێ ئێوە ئەو هەموو فیستیڤاڵە دەكەن ساڵانە بۆچی لە هیچ دەزگایەكی راگەیاندن نە لە tv یەك نە لە رۆژنامەیەك غەیری رۆژنامەكەی خۆتان نە لە گۆڤارێك و بڵاوكراوەیەك ئەو فیستیڤاڵەتان هەواڵێك راپۆرتێك دیمانەیەك ناخوێنمەوە و نابینین...؟؟؟!!!
یان ئەوەشیان جۆرێكە لە جۆرەكانی پارە خواردنەكانی ئێوە و بەناو دەزگاكەتان، سەیرە (حەمیدی بەدرخان) لە ناو نووسینی ستونەكەی دا هەر لەو ژمارەیە كە بۆ سەرۆكی حكومەتی نووسیووە باس لە رێساو یاسا و ئەخڵاقیاتی كاری رۆژنامەوانی خۆیان دەكات گوایە لایان نەداوە و بەو سیستەمە ئەخڵاقیە كار دەكەن، ئەی باشە جەنابی سەرپەرشتیار و بەرپرسی دەزگای بەدرخان تۆ ئەو نووسینەی كە بۆ پیاوەكەت نووسیووە پێت وایە بەهای ئەخڵاقی تێدا بێ..؟!! لەلات وایە ئەو نووسینە دەچێتە چوار چێوەی رەخنەیەكی بوونیات نەر..؟؟!! یان ئەخڵاقی رۆژنامەوانی لە دەزگاكەی ئێوە تەنها بۆ ماستاو كردن و جنێو دان هەیە، ئەگەر ئەوە ئەخڵاقی كاری رۆژنامەوانی بێت ئەك بەزیادبێ نەوەی میراتگری بەدرخانیەكانی كورد....
لەكۆتایی دا پێت ئەڵم ئەگەر تۆ رۆژنامەوانێكی خوێندەواربی و بخوێنیەوە ئەگەر تەنها بڵاوكراوەكەی خۆتان نەخوێنیتەوە سەیری ئەو ماڵپەرە جیهانی بیان و عەربیانە بكەیت دەبینی كە ئەو گۆرانیەی تۆ و ئاغاكەتی تێكداوە و بۆتە مەوزوع لەلاتان بۆ سەر چەندین زمانی وەگێردراوە و چەندین نووسەری عەرەبی كە گوایە جەنابت و ئاغاكەتیان بە ئیسرائیلی لە قەڵًەمداوە، سوپاس گوزاری ئاراستەی هاوتا ئەسعەد و نەتەوەی كورد دەكەن، رۆڵە ئێوە وەك هاوتا لە نووسینێكی دا دەڵێت تەنها دوو بست بەرچاوی خۆتان دەبینن بەڕاستی رێك وایە ئێوە كەنازانن دوێنێ چی روویداوە چۆن دەتوانن مێژووی مرۆڤێكی هونەرمەند بخونێنیەتەوە، بەرێزی بەناو نووسەر (سامی یوسف) كە ئێستا یەكێكە ئەستێرە ناودارەكانی دونیا لە دیمانەیەكی دا بەم دوایە لەیەكێك لە رۆژنامەكانی ئوردەنی دەڵێت ئەو هونەرەی گۆرانیەكی وەكو (غزە السامدە) بە چەند رۆژێك گەیشتە هەموو دونیا و زۆر كەسی گریاند توانی ببێتە ناسنامەیەك بۆ رەواندنەوەی ئەو گومانانەی كە دەڵێن هونەر تەنها بۆ پارە و ناوبانگ و كچ كراوە، من خۆزگەم دەخواست گۆرانیەكی لەو شێوەیە بۆ ستەم و زوڵم بڵێم، ئاخر ئێمەی كورد هەروا بێگانە پەرست بووین بۆیە رۆژگارمان گەیشتە ئەو رۆژەی ئێستا كە دەبینین چیمان لێهاتووە، ئاخر دڵنیام ئێوە ئامادەن بە هونەرەكەی (كازم الساهیر و ئیبراهیم تاتلیساس و نەجوا كەرەم) داهەڵبڵێن لەكاتێكدا نە ئەتان ناسن نە ئەشی خوێننەوە، بەڵام من دڵنیام ئەو جۆرە نووسینانەتان تەنها بۆ بازاڕ گەرمكردنە و هیچی تر، ئەرێ بەڕاست رۆژنامەكەتان ئەو ژمارەیە بەواستەی نووسینەكەی هاوتا ئەسعەد چەندی لێفرۆشرا....؟؟؟!!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە