حزبەكەى ئێمە قەزەم نیە بەڵكو چاوى ئێوە كەسانى بەرامبەرتان بچوك دەبینى
Saturday, 28/04/2012, 12:00
وەڵامیك بو راویژكارەكەى على باپیر
سەرەتا نەم توانى قسەكانى (سوران عمر)ى راویژكارى على باپیر هەزم بكەم .
ماوەى چەند رۆژیكە سوران عمر لە بابەتیكى دا ناوى چەند حزبیكى تیكوشەرى بە حزبى قەزەم ناو بردوە لەوانە حزبى شیوعى تیدایە كە بەپێَى قسەكانى ئەو بەرێزە كە ئەو حزبانە هیچ دەنگیكى لە هەڵبژاردنەكانى كوردستاندا نە هیناوە و بودجەیەكى باش لە حكومەت وەر دەگرن .
من لیرەدا وەك ئەندامیكى حزبى شیوعى دەڵیم كاك سوران حزبەكەى تۆ ئەوەندە لە خەمى بودجەدایە لە خەمى یەك ریزى و یەك هەلوێستى بەرنامەى ئیسلام بێ باشتر نیە؟ بەریزت لە چ تەمنیكداى كە حزبى شیوعى بە حزبیكى قەزەم ناودەبەى ئەو حزبە هیندەى تەمەنى تۆ و بەپرسەكەى تو خەباتى هەیە لە پێ ناو رزگارى كردنى خەڵكى كوردستان و پاراستن و داكۆكى كردن لە مافەكانى كورد حزبى شیوعى لە كاتێكدا لە ئەشكەوتەكانى ئەم هەرێمەدا دژى تۆپ و تەیارەى دوژمن بەرگرى دەكرد بە رێزت هەر بونت نەبو حزبەكەى ئیمە قەزەم نیە بەڵكو باڵاى بە قەد شاخەكانى شنروێ و قە ندیلە حزبەكەى ئێمە هێندەى دەنگە تەزویرەكانى ئیوە شەهیدى لە پێناو ئەم وڵاتە بەخشیوە حزبەكەى ئێمە قەزەم نیە بەڵكو چاوى ئێوە كەسانى بەرامبەرتان بچوك دەبینى .
كاكە سوران بەریزت رەنگە گەنجێكى دواى ڕاپەرین بى بڕۆ پرسیار بكە یان میژوى ئەم حزبە بخوێنەوە بزان چەند پرە لە سەروەرى و خەبات كردن لە پیناو ئاشتى و دیموكراسى ئیستا بەرێزت بە هەموو ویژدانەوە بە قەزەمى ناو دەبەى . ئەوە بۆچى حزبەكەى ئێوە سەرى زمانتان و بنى زمانتان بودجەیە, ئێوە ئەوەنە خەمى بودجەن بۆ چى وەك حزبێكى ئیسلامى لە خەمى ئەوە دانین چۆن ڕێگرى بكەن لە بڵاو بونەوەى فەساد لەم هەرێمە هەر بودجەو بودجە .
با تۆزیك بگەرێن بە ناو لاپەرە كانى حزبەكەى ئیوە
خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا دەڵێ (ئەى موسلمانان هەموو یەك بگرن لە ناو یەكا تەباو برابن و هارى كارى یەك بكەن) بەلام بەپێ چەوانەى ئەمە ئیوە لەناو بزوتنەوەى ئیسلامى جیابونەوە .
دواى ئەوە بە هارى كارى وڵاتانى دراوسى بونە حزبیك و وەك و دوپشك كەوتنە گیانى خەلكى ئەم هەریمە شاهیدى راستیەكان كێ بو لە بازارەكانى ئەم هەریمە تێزابى دەخستە پێى ئافرەتەوە ؟ هەر ئیوەو ئەندامانى ئیوە نەبو . ئەگەر كەسێكى موسلمانى بۆ چى دان بەراستیەكاندا نانەیت و راستیەكان بدركێنى . كاكە سوران عمر بوچى پرسیار لە خوت ناكەیت و بڵیت لەدواى سالى (1991)وە كێ بو بۆ یەكەم جار شەرى ناوخوى لە م هەرێمە هەڵگیرسان ئایا هەر ئیوە نەبون ئیستا خوتان بە فریشتەى سپى ئەم هەریمە دادەنێن و بە خۆتان و چەند كەسێكى هەواڵگرى ئێرانەوە دەتانەوى كوردستان بكەنە دۆزە خ و خۆتانیش وەك فیرعەونى ئەم زەمینە لێ بخورن . سۆران عمر بەرێزت پێویستە داواى لێبوردن بكەى ئەگەرنا كۆمەلێك بەڵگە لەسەر ژیانى شەخسى تۆ بڵاو دەكەینەوە لە ماوەى یەك هەفتە هەر لەم سایتە خۆشەویستەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست