به‌یاننامه‌ی گرووپی داكۆكێكردن له كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان ـــ نه‌رویج
Saturday, 26/02/2011, 12:00
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری قاره‌مان و خۆڕاگری شاری كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان.. تێكۆشه‌ره دلێرو سه‌رسه‌خته گیانبازه‌كانی ڕۆژانی سه‌ختی كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی.. هه‌موومان ئاگاداری ئه‌وه‌ین، كه نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، كۆنه و تازه به‌عسییه‌كان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه توندڕه‌وه‌كان و گرووپه ئیسلامییه تیرۆریسته‌كان، كه تا سه‌ر ئێسقان خۆیان به دوژمنی كورد و كوردستان ده‌زانن، ده‌یانه‌وێت ئه‌م بارودۆخه نا ئاسایی و ئاڵۆز‌و هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆ بقۆزنه‌وه، له ژێر په‌رده‌ی خۆپیشاندانی چاكسازیدا. پیلان و نیازه گه‌ڵاوه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن،دوێنێ په‌لاماری دیوانی پارێزگاوئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیانداو، ئه‌مرۆش به‌نیازن په‌لاماری باره‌گاو بنكه‌كانی پارتییه كوردییه‌كان وده‌زگای ئاسایی و پۆلیسی كه‌ركوك و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه كوردییه‌كان بده‌ن‌وده‌ست به سه‌ریاندا بگرن، بێگومان ئه‌م نیازومه‌رامه گڵاوه‌یان شاراوه نییه و، چه‌ند جارێك ئه‌نجوومه‌ی (سیاسی كتله‌ی عه‌ره‌بی) له كه‌ركوكدا، كه له كۆمه‌ڵێ لایه‌نی شۆڤینیی عه‌ره‌بی و به‌عسییه‌كان پێكهاتووه، تا ئێستا چه‌ند جارێك له به‌یاننامه‌كانیان دا، نیازی گڵاویان نه‌شاردۆته‌وه و به ڕاشكاوی هه‌ڕه‌شه‌یان له كورد كردووه، كه له كه‌ركوكدا ده‌ریان ده‌كه‌ن و درێژه به به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك ئه‌ده‌ن .. ئاشكراشه كه ده‌ستێكی ناوخۆیی و ناوچه‌یی شۆڤێنی هانده‌ریانه و پاڵپشتییان لێده‌كه‌ن ، چ ماددی و چ مه‌عنه‌وی و لۆجستی هاوكارییان ده‌كه‌ن و نه‌خشه‌ی چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كه‌یان بۆ كێشاون.. ئه‌مانه دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمانن بۆ سه‌ر كوردستانی دایك.. دژی فیدراڵین..دژی ئازادی و دیموكراتی و داد په‌روه‌ری و یه‌كسانین .. دژی هه‌موو خواست و مافه ڕه‌واكانی كوردن.. به كورتی دژی كورد و كوردستانن..ده‌یانه‌وێ دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی و ئاژاوه بخه‌نه نێوان پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی شاری كه‌ركوكه‌وه، ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی كوردوعه‌ره‌ب هه‌ڵگیرسێنن..بۆیه زۆر پیویسته وریابن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه و داوی ئه‌م پیلانگێڕانه‌وه.. به یه‌كگرتنمان.. به یه‌كڕیزیمان.. به هاوهه‌ڵوێستی و هاوكاریمان.. به ده‌ستخستنه ناوده‌ست له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیدا.. هه‌موو پیلان و نیازگڵاوه‌كانی دوژمنانی كورد و كوردستان پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه.. نابێت بهێڵین ئه‌م مه‌رام و پیلانه‌شیان سه‌ربگرێت.
ئه‌ی خه‌ڵكی دڵسۆز و سه‌ربه‌رزی كه‌ركوك،به كورد و توركمان و عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌كان و كلدۆئاشوورییه‌كانه‌وه.. برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانی ئێمه له كه‌ركوكدا، مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و ، ڕه‌گ ئه‌ستووره ، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره ، كه به پیلانی چه‌ند لایه‌نێكی ڕه‌گه‌زپه‌رست و هه‌لپه‌رست هه‌ره‌س بهێنێت.
كه‌ركوك ئه‌ی شاره قاره‌مانه‌كه‌ی كوردستان شاری باوه‌گوڕگوڕی گڕو گڵپه ، ئه‌ی كه‌ركوكییه ئازا‌و نه‌به‌ردكان .. دڵمان لاتانه و له‌گه‌ڵتانین.. هاوده‌م و هاوده‌نگتانین..به ئه‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه داكۆكیتان لێده‌كه‌ین.. ئێوه به ته‌نها نین.. ئه‌مڕۆ هه‌موو كوردێك له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستاندا كه‌ركوكین.. هه‌موو كوردێك له هه‌ر شوێنێكی هه‌نده‌راندا بن كه‌ركوكین.. هه‌موومان پێشمه‌رگه‌تانین ..ته‌نیانین و به دڵ و گیان له‌گه‌ڵتانین.
گرووپی داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان . نه‌رویج :٢٥/٢/٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست