کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌كته‌بی سياسیی پارتی داوای 250 ده‌فته‌ر دۆلار له‌ سه‌رۆ قادر ده‌كات

Thursday, 07/07/2011, 12:00


ماوه‌ی زياتر له‌ 3 هه‌فته‌يه‌، مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی، وه‌ك به‌رپرسی نويی مه‌كته‌بی راگه‌ياندنی پارتی ده‌ست به‌كاربووه‌!
پاش ئه‌وه‌ی 3 جار له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی راسپيردجرا تا مه‌حمود محه‌مه‌د به‌رپرسيارێتی ئه‌و مه‌كته‌به‌ وه‌ربگريت، به‌لام به‌ناچاری ئه‌و ئه‌ندام مه‌ته‌بی سياسيه‌ به‌رپرسيارێتی ڕاگه‌ياندنه‌ شله‌قاوه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی وه‌رگرت.!
له‌كاتی ده‌ورو ته‌سليم كردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆ قادر به‌رپرسی پيشووی ئه‌و مه‌كته‌به‌، گه‌وره‌ترين ديارده‌ی دزيی و گه‌نده‌ڵی ئاشكرابووه‌، كه‌ سه‌رۆ قادر به‌ خۆی و شۆفێرو كوتله‌كه‌ی له‌و ده‌زگايه‌ ئه‌نجاميان داوه‌، به‌وه‌ی نزيكه‌ی 2مليۆن و 500هه‌زار دۆلار (250) ده‌فته‌ر دۆلار بووه‌ ماڵ له‌سه‌ری، هه‌ريه‌كه‌ له‌ عه‌بدولره‌حمان ئيبراهيم كه‌ شۆفيرو ژميرياری تايبه‌ت و پۆرزای سه‌رۆ قادرو، عه‌لی ڕانيه‌ی خزمی سه‌رۆ قادر و سۆنيا قادر هاوسه‌ری سه‌رۆ قادر و شيرۆ مه‌سيحی سكرتيری سه‌رۆ قادرو كه‌ريم وه‌لی به‌رده‌ستی سه‌رۆ قادر و ڕزگار ئاكريی ژميرياری راگه‌ياندن، به‌ جيا ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ سه‌رۆ قادر هه‌ريه‌كه‌يان سه‌ياره‌كی ژماره‌ سفريان بۆ كراوه‌ به‌مه‌رجيك، كه‌رکی ئاسانی به‌رنامه‌كانی له‌ ئه‌ستۆ بگرن!
ئه‌وان دانيان به‌ ديارده‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌رۆ قادردا ناوه‌و، به‌ ئاماده‌بوونی ليژنه‌يه‌كی نهينی 250 ده‌فته‌ر دۆلار له‌و هه‌موو ماوه‌یه‌دا بۆته‌ مال به‌سه‌ر سه‌رۆ قادره‌وه، كه‌ به‌ وه‌سلی جۆراو جۆرو به‌ناوی كۆنسيرت و ڤيستيڤاڵ و سمينارو هينانی ميوان له‌ ئيران و ده‌ره‌وه‌ی هه‌نده‌ران و كڕينی سه‌ياره‌ بۆ دۆست و براكانی پڕكراوه‌ته‌وه‌، به‌لام ئاشكرابووه‌، كه‌ چۆن ئه‌و دزيیه‌ی كردووه‌!
مه‌كته‌بی سياسیی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌يه‌ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ليژنه‌كه‌ سامان و موڵك و ڤيلا و خانو، له‌گه‌ڵ کێڵگه‌کانی سه‌رۆ قادريان ئاشكرا كردووه‌، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌ سامانه‌کی سه‌رۆ قادر‌‌:
1. چوار خانووی له‌ هه‌ولێر هه‌يه‌و هه‌موويانی به‌كرێ داوه‌
2. دوو ڤيلای له‌ گوندی ئينگليزی هه‌يه‌، يه‌كێکیان خۆی تيدايه‌ و ئه‌وی ديكه‌يانی به‌كرێ داوه‌ به‌ كۆمپانيايه‌ك مانگی 4000 دۆلار
3. کێڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌ شه‌قلاوه‌ هه‌يه‌، ڤيلايه‌كی تێدا دروست كردووه‌ به‌ 100 ده‌فته‌ر دۆلار!
4. دوو كۆمپانیای هينانی قه‌رتاسيه‌ و كه‌لو په‌لی ئه‌له‌كترۆنيات و كۆمپيوته‌راتی داناوه‌
5. له‌ دهۆك گه‌وره‌ترين ڤيلای دروست كردووه‌!
ليژنه‌كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌، كه‌ سه‌رۆ قادر سامانه‌كانی نزيكه‌ی بای ٢٠ مليۆن دۆلاره‌.
ئه‌و ڵيژنه‌يه‌ برياريان داوه‌، گه‌ر سه‌رۆ قادر له‌كاتی خۆي و دياركراودا ئه‌و پارانه‌ نه‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌و بايی ئه‌و 250 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ ده‌ست به‌ سه‌ر ڤيلاوه‌ موڵکه‌کانییدا ده‌گرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە