ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن ...... ببورن دیوه‌خانه‌ی موحسین دزه‌یی له له‌نده‌ن
Saturday, 07/01/2012, 12:00
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 5/1/2012 به ناخیری گیانم وه‌کو کوردێکی دڵسۆز نه‌چووم وه‌کاله‌تی تاپۆکردن له سه‌فاره‌ی عیراقی بکه‌م ، به‌و بیرۆکه‌یه‌ی که‌وا هه‌ر چۆنێک بێت هه‌ر ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێم باشتره هه‌رنه‌بێ خۆ به‌زمانه کوردیه شیرینه‌که‌مان قسه ده‌که‌ین، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئه‌و زمانه شیرینه لێمان بوو به زمانێکی هار و دڕنده ڕوو به ڕووی هه‌مومان بوه‌وه و به تایبه‌تی خانمێک له ناو ئاماده بوان که‌وته به‌ر شه‌پۆڵی زمانه زبره‌که‌ی (سه‌یران موحسین دزه‌یی) که به هیچ شێوه‌یێک و عورفێک قبوڵ ناکرێت چونکه زۆر به دڕندانه په‌لاماری ئه‌و خانمه‌ی دا‌و پاڵی پێوه‌نا تا ده‌ریکاته دره‌وه‌ی ئوفیسه‌که و به چه‌ندین قسه‌ی ناڕێک ناشیرین و بێحورمه‌ت ئاراسته‌ی ئه‌و خانمه‌ی کرد ، هه‌ر وه‌ک وابێ که‌وا له دیوه‌خانه‌که‌ی موحسین ئاغای دزه‌یی باوکی بێت به‌شه‌ق له خزمه‌تکارا‌نی هه‌ڵبدات، وه هیچ حسابێکی بۆ ئۆفیسی هکومه‌تی هه‌رێم نه‌کردو وه‌ک کارمه‌ندێکیش که‌وا به‌رامبه‌ر به موچه کارده‌کات وه ئه‌و موچه‌یه‌ش له سامان و گه‌نجینه‌ی کوردستان ده‌رده‌چێت نه‌ک له‌گیرفانی باوکی.
له‌وانه‌یه بپرسن بۆ ئه‌و کاره روویدا؟ به‌ڵی پرسیارێکی ڕه‌وایه و زۆر به‌جێیه.
هه‌رکه‌سیک ڕوو بکاته ئه‌م ئۆفیسه بۆ هه‌رکارێک بێت چه‌ند کارمه‌ندێک سه‌ردانی ده‌که‌ن له پرسگه‌ی ئۆفیس که ڕوبه‌ره‌که‌ی له شه‌ش مه‌تر دووجا زیاتر نیه، ته‌نها دوو کورسی بۆ میوانان هه‌یه له گه‌ڵ یه‌ک پانکه و مێزێکی زۆر بچوک بۆ کاغه‌زه‌کانی ئۆفیس. پرسیار له‌و که‌سه ده‌که‌ن بۆ سه‌ردانی ئۆفیسی کردوه‌و چ کارێکی هه‌یه، پاش باسکردنێ داواکاریه‌که‌ی فۆڕمێک پڕده‌کاته‌وه ، یان کارمه‌نده‌که خۆی فۆرمه‌که پڕده‌کاته‌وه و به‌و که‌سه ده‌ڵێت بڕۆ دوای سێ سه‌عات وه‌ره‌وه (داواکاریه‌کان بریتین له ژیاننامه، وه‌کاله‌ت به هه‌موو جۆره‌کانی و چه‌ند کارێکی بچوک له‌م بابه‌تانه که هه‌مویان چه‌ند خوله‌کێک ده‌خایه‌نی کاری له سه‌ر بکرێت). له نێوان کاتژمێر (10 به‌یانی بۆ 12 ی نیوه‌ڕۆ) که که‌متر له 20 که‌س سه‌ردانی ئۆفیسه‌که‌یان کرد ، به هه‌مویان گوترا بڕۆن دوای سێ سه‌عات وه‌رنه‌وه ئه‌وڕاقه‌کانتان ته‌واو ده‌بێت. پاش تێپه‌ڕبونی کاته‌که که‌مێکیش زیاتر خه‌ڵکه‌که ڕوویکرده ئۆفیس بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌وڕاقه کانیان. له به‌ر ته‌واو نه‌کردنی ئه‌و کارانه به هه‌ر هۆێک بێت خه‌ڵکه‌که تۆزه‌ک زویر بوو و منگه منگو ناڕه‌زایی ده‌ستیپێکرد هه‌ر یه‌که‌و لای خۆی قسه‌ێکی ده‌کرد، یه‌کێک ده‌یگوت من چوار سه‌عاته چاوه‌ڕێم، یه‌کیکی تر سێ سه‌عاته چاوه‌ڕێم و له شارێک هاتوم چوار سه‌عات لێره دووره ..... شاره‌که‌م دوو سه‌عات دووره ....... ئه‌وه سێه‌م جاره سه‌ردانی ئێره ده‌که‌م به‌ڵام هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی تێدایه، یه‌کێکی تر........ وه‌هه‌روه‌ها. ئه‌و قسانه بونه هۆی ناڕازی بونی کارمه‌نده‌کانو وه‌ڵام دانه‌وه‌یان به شێوه‌ێک که عه‌قڵ ته‌قبول نه‌کات و قابیلی قبوڵ نه‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی قینێک له دڵیان بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به‌تایبه‌تی (سه‌یران موحسین دزه‌یی)هه‌ڵی کوتایه سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به قسه‌ی نا به‌جی و نا ڕێک و به ئسلوبێکی زۆر بێ شه‌رمانه به تایبه‌تی ئه‌و خانمه‌ی که باسمانکرد .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست