سه‌رۆکی ده‌زگای ئیسرایل ـ کورد دارکاری ده‌کرێ؛ به‌ته‌مایه تۆڵه‌ی خۆی بکاته‌وه
Friday, 19/02/2010, 12:00
سه‌رۆکی ده‌زگای ئیسرایل ـ کورد داود باغستانی رایده‌گه‌یه‌نێ که شه‌وی رابردوو بووه‌ته ئامانجی هێرشی چه‌ند چه‌کدارێک که سه‌ر به سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی باشووری کوردستان د. نووری عوسمان بوون.
له لێدوانێکدا که نموونه‌یه‌کی بۆ (رێنێسانس نیوز) ره‌وانه کردووه، ده‌زگای ئیسرایل ـ کورد رایده‌گه‌یه‌نێ که "ژماره‌یه‌ک چه‌کداری د. نووری عوسمان، سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، شه‌وی رابردوو ویستوویانه داود باغستانی تیرۆر بکه‌ن".
به گوێره‌ی لێدوانه‌که ئه‌و چه‌کدارانه، که ژماره‌یان به 25 که‌س قه‌بڵێندراوه، له نزیک شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه له هه‌ولێر هێرشیان کردۆته سه‌ر ناوبراو و دارکارییان کردووه و شه‌خسی سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش له شوێنی رووداوه‌که ئاماده بووه.
داود باغستانیش لای خۆیه‌وه وێرای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که، رایده‌گه‌یه‌نێ که " من هیچ کات خۆم به دووژمنی د.نوری نازانم و نه‌ک ته‌نیا د.نوری به‌ڵکوو، نموونه‌کانی تری وه‌ک د.نوری بۆ من هیچ ره‌قه‌مێک نه‌بون و نینه".
ناوبراو له‌و لێدوانه‌یدا د. نووری به‌وه تاوانبار ده‌کا که " له ماوه‌ی ئه‌و 18 ساڵه‌دا ته‌نیا خه‌رێکی ده‌زێن و تاڵان‌کردنی و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر نامووس و شه‌رف و که‌رامه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بووه."
باغستانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کا که، "ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بڵێن که په‌یوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌له‌وه نییه، من سۆز بێ ئه‌و خوێنی که له سه‌ر جله‌کانمه، پاک ناکه‌مه‌وه هه‌تا تۆڵه‌ی خۆم نه‌که‌مه‌وه و ئه‌گه‌ر د.نوری بچێته ئاسمانیش من ناهێلم که ده‌ربازی بێ وا به ئاسانی".
داود باغستانی که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ده‌زگای ئیسرایل ـ کوردی دامه‌زراندووه، به‌وه تاوانبار ده‌کرێ که سیخوڕی ئیسرایل بێ، به‌ڵام ناوبراو پێشتر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌ت کردۆته‌وه.
http://renesans.info/index/index.php?id=1007
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست