هیومه‌ن رایتس واچ: سیاسه‌تی سووریا دژ به كورد ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه
Monday, 09/05/2011, 12:00
رێكخراوی "هیومه‌ن رایتس واچ" له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی 2010 دا، "سووریا"ی به خراپترین وڵات له بواره‌كانی مافی مرۆڤدا ده‌ست نیشان كردووه و رخنه‌ی توندی له سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا دژ به كوردان گرتووه.
رێكخراوی "هیومه‌ن رایتس واچ" له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی 2010 دا، "سووریا"ی به خراپترین وڵات له بواره‌كانی مافی مرۆڤدا ده‌ست نیشان كردووه و ده‌ڵێ " تا ئێستاش ده‌وڵه‌تی سووریه له به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌ی كورددا سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه ده‌گرێته به‌ر"
له راپۆرته‌كه‌دا وێرای ئاماژه کردن به به‌ندكردنی چالاكوانانی مافی مرۆڤ و سیاسی له سووریا، ئاماژه‌ش به‌وه دراوه كه ده‌وڵه‌تی سووریا له هه‌مبه‌ر ئۆپۆزیسیونیدا سیاسه‌تی گرتن و به‌ندكردنی گرتۆته‌به‌ر و له به‌رانبه‌ر كه‌مینه‌ی كورددا ره‌گه‌زپه‌رستانه هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات.
"ساره لی" به‌رێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی رێكخراوی "هیومه‌ن رایتس واچ" سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافی مرۆڤ و پێشێلكاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه ""به ده‌یان كه‌س له سه‌ر ده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سووریا گیراون و له به‌ندیخانه ئه‌شكه‌نجه دراون و کوژراون به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌زگایانه له رووی سیاسییه‌وه پشتگیری‌یان لێده‌كرێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك رووبه‌رووی لێپرسنه‌وه نابنه‌وه".
راپۆته‌كه سه‌باره‌ت به باروودۆخی كوردان له سووریا به شێوه‌ی دیاریكراو باس له‌وه ده‌كات كه " هه‌رچه‌نده كورد له سووریا 10%ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێكدێنێ، به‌ڵام تا ئێستا 300 هه‌زار كورد له بوونی ره‌گه‌زنامه بێبه‌ش كراون".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست