کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مشتێك لە گەندەڵیەكانى ئەندازیار تاریق نورى ئاغجەلەریى بەڕێوەبەرى نەخشەدانانى ئاوەدانى سلێمانى , زۆرترین تاوان و خیانەتى ئەنجامداوە!!

Saturday, 26/12/2009, 12:00


شتێكى زۆر ئاسایە بەدەر لە یەكێتى و پارتى خەڵكانى دیكە پۆستى كارگێڕی و مەدەنى لەناو حكومەتى هەرێمى كوردستانى پێبدرێت, چونكە ئەم حكومەتە بە حكومەتى خەڵكى كوردستان ناسراوە, واتە شتێكى عەجیب و غەریب نیە, گەر هەر كەسێكى شیاو شارەزاو بەتوانا لە هەر حزب و لایەنێكى سیاسى نێو گۆڕەپانى كوردستان بەشداریان پێبكرێت....
لەم ڕوەوە ئەندازیار (تاریق نورى ئاغجەلەریى) كە چەند ساڵێكە بەڕێوەبەرى نەخشەدانان و ئاوەدانى سلێمانیە و, سەرەتا كاك تاریق ئەندامیبَكى چالاكى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان بووە, لەسنورى چەمچەماڵ و سلێمانى و سنورى چەمى ڕێزان, پێم وایە خودى كاك تاریق و خەڵكى ئەو سنورانە شاهیدى ئەو باسەمان بۆ دەدەن, كە هەموو لێدوان و وتەكانى كاك تاریق لەو سەردەمانەى كە یەكگرتوو بووە, بە فەرموودەكانى خوایى گەورەو پێغمبەرى مەزن(د.خ) و ئەسحابەو خەلیفەكانى موسوڵمانان بۆ خەڵكى دەدوا, بە چەشنێك ئێمەى خەڵكى ئاغجەلەرو سنورەكە بە كوڕى محەمەدى مەهدیمان شوبهاندبوو, یا بە عومەرى كوڕى خەتاب دەشوبهاند, لە راستگۆیى و كراوەیى و لێبوردەیى و خۆشەویستى و خۆنەویستى و زۆر بابەتى دیكەدا...
بەڵام مەخابن و جارێكى تریش مەخابن!!!
هەر ئەوەندەى كاك تاریق نورى ئاغجەلەریى لەلایەن یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و بەرپرسانى سلێمانیەوە, وەك مریشك دانى بۆ ڕۆكرا, لە پۆست و پارەو پلەو پایەو وەرگرتنى زەوى بە 20 دۆنمى و وەرگرتنى دیارى جەبار فەرمان و پاشانیش مەلا بەختیارو دواتریش لەلایەن عومەر مورتاحەوە, سیماو ڕوخساریى ئەو كاك تاریقەى كە نوێنەرى عەلى كوڕى ئەبو تاڵب بوو لە سلێمانى , ئەمڕۆ نوێنەر گەندەڵترین و تاوانترین مرۆڤى سەردەم كە مەلا بەختیارو تاقمەكەى جەلال تاڵەبانى یە, كە بە دیكتاتۆریەت حكومداریەتى سلێمانى دەكەن و, ئەم سنورەیان داگیركردووە!!
بڕوانن كاك تاریق ئەندازیار چۆن خۆیى كردۆتە پەندى زەمانە, بەوەى تا یەكگرتووبوو، لە هاوسەرو خوشك و خزمەكانى قبۆڵنەدەكرد, كە سەرپۆش نەدەن بەسەریاندا و, وەك ئیسلامیەكان گووتویانە ئەوەى جلو بەرگى كافران بپۆشێ لە ڕۆژى قیامەت بە هەڵواسراوى سەدان ساڵ وەك سزا دەمێننەوە, گەر گەرمیانیەك گوێى لەو قسەیەبێت, دەڵێ زۆر نیە مام ساڵح!!
ئەوڕۆ نەك ئەو بەندەیان لە دەستورە چەواشەكاریەكانى یەكگرتوو لابردووە, بەڵكو لەناو دائیرەكەى قبوڵى نیە سكرتێرەكەشى سەرپۆش بپۆشێ و تا ئەمڕۆ لەماوەى دوو ساڵدا تەنها بۆ ئەوەى سكرتێرى بە عینوانى دابنێ, 5 ئافرەتى لابردووەو, خۆشى جاران بەرسمێڵى دەكرد, ئەوڕۆ لە ساڵۆنە گەنجانەكانى تووى مەلیك دەم و چاوى بە 100 دۆلار هەڵدەگرێت!
ئەمڕۆ سامانى پارەى ووشكە ى كاك تاریقى یەكێتى عەیارە 21 خۆیى لە 3 ملێۆن دۆلار دەدا, تەنها لە پارەى ئەو بەڵێندەرانەى كە پێش لێدانى تەندەرەكان وەك بەرتیل وەریى گرتووە بۆ خۆیى و عومەر فەتاحەكەى دوێنێ و عیماد ئەحمەدەكەى ئەوڕۆ كە هەفتانە دووجار لە باخ و ڕەزەكانى تاریق نورى لە سنورى سیتەك بۆ ڕابواردن و بەسەربردنى خۆشیەكان و لەزەتەكانى شەهوانى كاتەكان بەسەر دەبات و, كاك تاریقەكەى ئیسلامیەكەى دوێنێ , چەند كچە شۆخ و شەنگێكى سورى و ئەسیوپى و فلیپین و بەغدادى بۆ ئامادەدەكات!!
تاریقى كوڕى زیاد گەورەترین سەروەرى بۆ خۆى و موسوڵمانان تۆماركردووە, تاریقى كوڕى نورى ئاغجەلەریش گەورەترین شەرمەزارى بۆ خۆى و خزم و بنەكماڵەكەى تۆماركردووە!
ئەو تاریقەى كە جاران سیفەتەكانى خۆشەویستى و لێبوردن و پیاوەتى و كراوەیى بوو, ئەمڕۆ وەك مەلا بەختیار ڕەفتار دەكا, كاتێ ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتیەكەى دەكا, وەك زەعیم سدیق ببورن مەلا بەختیار نابێ كەس ببینێت و بۆ ماوەى سەعاتێك تەماشاى نەخشەى شارى سلێمانى و دەوروبەرى دەكا, تا ئاگاداریى فاروقى مەلا مستەفا و مەلا بەختیارو هێرۆ خان بكا, بۆ ئەوەى تا ئەو شوێنەى داگیر نەكراوە , ئەوانەش داگیر بكەن, ئەوەتا هەفتەیەكە خەریكى پیلانگێڕیە بۆ سنورى قەرەداغ و شارەزووروو دەربەندیخان و بازیان و سورداش, تا بیانكاتە دیارى بۆ ئەوەى وەك خیانتكارو گەندەڵكارێك لە شوێنەكەى خۆى لانەبرێت!
تاریقە دزو خیانتكارو (گە.....كەى) مەلا بەختیار 5 خانووى لە سلێمانى لە كرێدایەو , لە 3 كۆمپانیاى بەڵێندەرایەتى سەهمى لە سەدا 60 هەیەو, لە گوندى ئەڵمانى 2 فێلاى هیەو, هەفتانە خانمان بۆ مەلا بەختیارو قوباد تاڵەبانى سازدەكا, تا بۆخۆیان بە شادى و كامەرانى بخۆنەوەو رابوێرن!
بەراستى تاریق نورى ئاغجەلەرى وەك مەلا بەختیار گووتبووى: پیاوى وەها لە كەنعان و سەید حاجى و حەویجە و مەندەلى چنگ ناكەوێ.!
ئەو تاوان وبێرەوشتیانە لە ئەندازیارەكەى ئیسلامیەكانى دوێنێ و یەكێتیەكەى ئەمڕۆ پیرۆز بێ!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە