بۆ ئەوەى گەورەترین باندى دزیى و گەندەڵى لە وەزارەتى بەناو ڕۆشنبیرى و لاوان بناسیت،،،، کلیکێک لیرە بکە!
Sunday, 03/10/2010, 12:00
کارمەندێکى ژمێریارى
پێدەچێت لەسەر نیوەى مانشێتەکە سەرسامیەک دروست ببێ!
لەبەر ئەوە نووسیومە وەزارەتى بەناو رۆشنبیرى و لاوان، چونکە بە درێژایى دامەزراندن و کردنەوەى وەزارەتێک لەناو یەکەمین کابینەى حکومەتى هەرێمەوە، وەک پێویست نەتوانراوە ئەم وەزارەتە لە گشت لایەنەکانەوە سیمایى وەزارەتێکى تایبەت بە ڕۆشنبیرى و ئەدەبى و هۆنەرى لە خۆبگرێت و، بەم دوایانەش لاوانیشى بۆ زیادکرا، کە عوزر لە قەباحەت خراپتر دەرچوو!
تەواوى ئەو وەزیرانەى لە یەکەمین کابینەوە بۆ دواهەمین کابینە، بە ئەندازەى ناو ناوەرۆکى ڕۆشنبیرى و هۆنەرى و کارگێرى شارەزایان نەبووەو، نەک هەر ئەوەش یەکەمین وەزارەتیش دەرچووە ،لە گەندەڵى کە لەکاتى شێرکۆ بێ کە س وو، دواتریش مامۆستا جەمال عەبدول و، لە کاتى شەڕى ناوخۆش فەلەکەدین کاکەیى یەکەمین وەزیرى کابینەى 3 هەم دەرچوو، کە لەوەزارەتەکەى گەندەڵى پێئاشنا کردین و، تا رۆژێک شەهید شەوکەت شێخ یەزیدین وەزیرى کاروبارى ئەنجومەنى وەزیران بە فەلەکەدین کاکەیى گووتبوو: ناچارم لە جیاتى جەنابتان ئیجرائەت وەربگرین لەسەر دزیى، ئەوەبوو هەریەکە لە محەمەد وەلى کە بەڕێوەبەرى گشتى بوو ئامۆزاى فەلەکەدین کاکەیى بوو ، لەگەڵ و دایکى محەمەد کە بەرێوەبەرى ژمێریارى بوو، بە بڕیارى سەرۆک وەزیران لەسەر گەندەڵى و دزیى و دەستپیسى دەستگیرکران و دواى 2 ساڵ زیندانى ئەوسا ئازادکران و، حاکم شاکر ڕۆژبەیانى کە بەڕێوەبەرى گشتى چاپخانە و چاپەمەنیەکان و بڵاوکراوەکان بوو، لەسەر دزینى بڕى 250 هەزار دینارى سیویسرى دەرکراو، پارەکەشیان پێهێنایەوە، لەکاتى مەحمود محەمەد کەوەزیرى ڕۆشنبیرى بوو، چونکە فەلەکەدین کاکەیى خۆشى دەرکرا!!!
بە گۆڕینى هەموو کابینەکان وەزیرەکانیش دەگۆڕان، بەڵام تا نووسینى ئەم بابەتە وەزیرێکى بە جدى ڕۆشنبیرى و دۆست بە هۆنەرو شارەزا لە کار
گێڕیى بە کاوە مەحمودیشەوە نەیتوانیەوە، گوزارشتى جدیانەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى کردبێ، کە جێگایى داخە زۆرجار ڕایەک هەبوو، ئەو وەزارەتە بدرێتە شوعیەکان ، ئەوەشمان هەر هیچ دەرچوو!
ئەوە بوو بۆ جارى دووەهەم (حاکم شاکر ڕۆژبەیانى) لە کابینەى یەکگرتوو بە هەوڵى چەند گەندەڵێکى بڕیاردەر هێنرایەوە بۆ ناو بوارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى وکرایە بەڕێوەبەرى گشتى دیوان، کە زۆربەى کات دەورو ڕۆڵى وەزیرى رۆشنبیرى دیوەو، لە هەمانکاتیشدا جێگرى وەزیر بووە!
دوایى ئەوەى ماوەى زیاتر لە 15 رۆژە حاکم شاکر رۆژبەیانى بۆ جارى دووەهەم دەرکراو، ئاریان فەرەج ڕاگەیاندنکارو لەم دوایانەش سکرتێرى ڕۆژنامەوانى ئازاد بەروارى جێگرى سەرۆک وەزیران دانرابوو، بە پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى دیوان خرایە شوێنى شاکرى تڕۆکراو!
چیرۆکى 600 دەفتەر دۆرەکە!!
ئەمڕۆ 3ى 10ى 2010 لەکاتى بەرێوەچوونى مەراسیمى رۆژى جیهانى میزویک کە لە هۆڵى پێشەوا ،کە لە ژێر دروشمى (هۆکاکى پێشمەرگەى) هۆنەرمەندى کۆچکردوو محەمەد جەزا ڕێز لە ژمارەیەک لە هۆنەرمەندان گیرا، دواى ئەوە هەراکە واتە گەندەڵى باندەکە ئاشکرابوو، کە لە بەر لە 4ساڵ لەکاتى تەواو بوونى بینا نوێکەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى، بریار درابوو کە بەتەندەر تەواوى هەموو ژوورو هۆڵەکان و هەر لە ژوورى وەزیرەوە تا پرسگە، بە کەل و پەلى نوێ و مۆدێرن بۆ دابینبکرێت، بەڵام گەورە دزوو ماڤیاکەى وەزارەتى رۆشنبیرى حاکم شاکر ڕۆژبەیانى بە فێڵ و ساختەى یاسایى کە مەسعود محمەد کە دووەهەمین کەسى تاوانى دزیى و گەندەڵیەکانە بە رێکەوتن نەیانهێشت ئەو پیداویستیانە بدرێتە تەندەر، کە بۆ هاوڵاتیەک بە نێوى(ف) بە کەمترین نرخ دەرچووبوو، خۆیان بە کرینى ڕاستەو خۆ بە دانان و پێک هێنانى لێژنەیەک، بۆ دەمکوت کردن و چەوکردنى فەلەکەدین کاکەیش (فەرهاد کاکەیى) دزەکە و مقاشەکەى فەلەکەدین کاکەیى و نوێنەرێکى نهێنى وەزیریش ئەندام بووە!
ئەمرۆ کاتى باسى ئەو 600 دەفتەر دۆلارە کرا دکتۆر کاوە مەحمود تووشى شۆک هاتووە، چونکە کاتى ئەو نەبووە !
وەک لە وەسڵەکاندا تەنها 3 کەس بینیویانە نەتوانرا وێنەکانى بڵاوبکرێتەوە، بەڵام کار بۆ ئەوە دەکرێت لە رێگەى ئەندامانى فراکسیۆنى ئۆپۆزیسۆنەوە بەتایبەتى گۆران، داواى تەواوى نووسراو پسولەى کڕینى ئەو پێداویستیانە بکرێت، کە بە پێى لێدوانێکى فەرهاد کاکەیى لە دواى کڕین و تەسفیەکردنى وەسلەکان، هەر 4 ئەندام و سەرۆکى لێژنەکە یەکى 30 دەفتەر دۆلاریان بۆ ماوەتەوە، واتە یەکى 300 هەزار دۆلاریان دزیوەو، واتە 120 دەفتەر دۆلار لە کۆیى 600 دەفتەر بۆ گیرڤان بووەو، هەروەکو رابۆاردن بەو حکومەتە کە خوێنى هەزاران شەهید و قۆربانیدەرو ئەنفال و بەرکەوتەى چەکى کیمیاویە، ئەو لێژنە یا جوانتر ئەو باندە 10 دەفتەر دۆلاریان وەک باقیات هێشتۆتەوە تابڵێن بەڕاستى دەستپاک و نەزیه و بەویژداننن، ودوایى ئەوەش فەلەکەدین کاکەیى گێل و گەمژەکەى ماڵى بارزانى هەر یەکە لە سەرۆک و ئەندامانى لێژنەکەشى پاداشت کردووە، وەک دەڵێن هەریەکەیان 10 هەزار دۆلاریان وەرگرتووە!!
ئێمەش کە کارمەندى بەشى ژمێریارى بووین مانگى 200 هەزار دینارى بریمەر پاداشت کراوین، ئەویش 3 مانگ جارێک گەر پاداشت بکراینایە؟!
گەشیتۆمەتە ئەو باوەڕەى کە ئەم حکومەتە بە منداڵى هەر دز و گەندەڵ و گەرایى باندەکانى ماڤیاى لە ناوسکدا بووە، مرۆڤ چۆن تووشى شۆک نابێ، حاکم شاکر رۆژبەیانیەک لە کابینەى 4 لەسەر دزیى دەرکراو بە بەڵگەشەوە 250 هەزار دینارى سیویسریان پێهێنایەوە و تەبع ئەسابیعیشى وەرگیرا، بۆ دووەهەم جار چۆن هێنرایەوە ناو دزیى و گەندەڵیەکان، ئەمانە و چەندین پرسیارى دیکە بوونى هەیە؟!
لەماوەى 6 ساڵکارى بەڕێوەبەرى گشتى دیوان هەموو شتێک هەر خۆیى و باندەکان و کلک و دەورانى ئەو هەموو ڤیستیڤاڵ و کۆنسێرت و کەرنەڤاڵ و ڕێزلێنان و یادو بۆنەکانى ناو وەزارەتى رۆشنبیرى بەڕێوەبردووە، کە بە پێى ئامارێکى ژمێریارى 89 یادى جۆراو جۆرى ڕۆشنبیرى و هۆنەرى و ئەدەبى و ڕێلێنان و بۆ هونەرمەندانى ناوخۆیى و دەرەوەى هەرێم و تا ئاستى پارچەکانى دیکەى کوردستان ڕێکخراوە، هەر بە بلیتى فڕۆکەو کرێى پاس و گرتنى هۆتێل و نان خواردن و ئاهەنگى شەوانە ودیارى پاداشت و زۆر ناوى دیکە بە پێى ئەو ئامارەیى لائیمە بووە، وەزارەتى رۆشنبیرى لەو 89 بۆنەدا کە لەماوەى 120 ملێۆن دۆلار بە کارى فلیمسازى و دراماو کورتە فیلیم و ئەو 600 دەفتەر دۆلارەى پیداویستیەکان کەلەسەرەوە باسمانکردووە، لەماوەى 6 ساڵدا خەرج کراوە، هەرچى تەرخانکراوە باقیاتى نەبووە، بگرە زۆرجار داواى پارەى دیکەش کراوە تا دزى و گەندەلیەکان خەستر بێتەوە!
بزانن ئەم ماڤیایانە بە چ جۆرێک دزیى و گەندەڵیەکانیالن ئەنجامداوە:
لە ژمارەى زیاد نووسنى میوانەکان، بۆ هاتن و چوون و نانخواردن و هۆتێل و ئاهەنگەکان!
بۆ نمونە بەکر مەعروف خۆى نەیشاردۆتەوە کە بۆ ڤیستیڤاڵى کاکەیەکان، 120 کەس بانگیچشتکرابوون، بەڵام 500 کەسیان نووسیوە بۆ هەموو ئەو بابانەى سەرەوە، ئیتر بزانە چەندیان دزیووە؟!
ئەوانەى بەرپرس بوونە لە دزیى و گەندەڵیەکان :
حاکم شاکر رۆژبەیانى سەرۆکى گشت لێژنە چەورەکان
مەسعود محەمەد سەرۆکى بەشى یاسایى بۆ ساختەکردن
فەرهاد کاکەیى مقاشى وەزیرە گەندەڵەکە فەلەکەدین کاکەیى
ئازاد دارتاش
لە زۆربەى لێژنەکان تامان شاکر(ئەختەر) یان بەشدارکردووە، تا ئەوەى بۆ کڕین و هەڵبژاردنى رەنگى پیداویستیەکان سەردانى تورکیاى کردووە، ئەختەر(تامان شاکر) لەماوەى 6 ساڵدا 8 ئیفادى بۆ کراوە بۆ وڵاتانى عەەبى و تورکیا و ئەوروپا کۆریاى باشوورو ئەڵمانیا و شوێنەکامى دیکە و، لە گشت بۆنەکاندا رۆڵى هەبووە وەک تاکە ئافرەتێک رۆڵى هەبووەو، تا ئەوەى لە ئاهەنگەکانى شەواندا بەشداربووە! هەر کاتێ باجى ئەختەر ئەم باسانەى رشەتکردەوە ئەوا بە ئامار ئەدرێس زۆرشتى دیکەى بیردەخەینەوە!
بەکر مەعروف کە هەر کارو پرۆژەیەکى پارەخواردنى هونەرى لە وەزارەتى دارایى تووشى وەستان ببێت، ئەوا بکر مەعروف جۆکەرى بووە و، لە هەموو سەردەمەکان دزیى و گەندەڵى و وەسڵى ساختە بە هەموو شێوەکانى دەست دەکەوێت، لە 12 شەو فریات دەکەوێت، وەک فریاى خۆى کەوت و تەلەفزیۆنى نەورۆزى بۆ سەدان ساڵ بە گەندەڵى ناساند، چیرۆکى بەکر مەعروف لاى ژیلاوان تاهیرو سەید محەمەد و حاکم شاکرو فەرهاد کاکەیى یە و ئازاد ئەرگووشیە!
10 کارمەندى بچوکیش بەشدارن ناوەکانیان پارێزراوە بۆ کاتى هەڵدانەوەى لاپەرەکانى دزیى و گەندەڵى یەکانى ئەم باندە لەلایەن لێژنەى چاودێرى دارایى و نەزاهەى کوردستانەوە کە تەمنیان هەمووى 7 ڕۆژێکە لەدایک بووەو دامەزراوە، هەرچەندە ئێمەلەکاتى خۆیدا زۆر نهێنى دیکەش ئاکرا دەکەین!
هەر لە ماوەکانى ڕابردوو دز چووە سەر ماڵى حاکم شاکر ڕۆژ بەیانى و زیاتر لە 200 لیەرى تەڵاى گرانبەهایان بردبوو، بەڵام دواى یەک رۆژ دزەکە دۆزرایەوە، ئەو پریسارە بۆچى دزێک بەشەو دزیکردبێت دەدۆزرێتەوە، بەڵام سەدان کەس بە ڕۆژى ڕوناک وەک شاکر دزیان کردووە نەدۆزراونەتەوە، یا ئاشکرا نەکراون و سزایان نەداون، لەوانەیە بڵێن دزى شەو کەمن، دزەکانى رۆژ هەزارانن،!!
تێبینى:
ئەم بابەتە تەنها بۆ خوێندنەوە نیە، ئەوەندەى نامەیەکى ئاشکراو کراوەیە:
بۆ/ ئەندامانى فراکسیۆنەکانى ئۆپۆزیسۆن، بەتایبەتى گۆران
بۆ/ لێژنەى چاودێرى دارایى
بۆ/ لێژنەى نەزاهەى
بۆ/ بەردەم سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران(دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح) بەتایبەتى
بۆ/ سەرجەم ڕۆشنبیران و هۆنەرمەندانى کوردستان
بۆ / بە دواداچوونى زیاتر کەناڵەکانى راگەیاندنى ئەهلى و سەبەخۆکان
بۆ/ هەریەکە لە فەلەکەدین کاکەیى و مەحمود محەمەد و سامى شۆرش و کاوە مەحمود، 4 وەزیرە بێتوانەکەى هەرێمى کوردستان، کەلەسایەى ئەوان چى بەسەر کایەکانى ڕۆشنبیرى و هونەرى کوردیدا هاتووە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست