گوڵان هەگبەى بەتاڵە!
Friday, 18/09/2009, 12:00
عاجباتییەكانى ئەحزابى كوردیى زۆرو سەیروسەمەرەن، ئەو دروشمانەى بانگەشەى بۆ ئەكەن لەناخەوە بڕوایان پێ نیەو تەنها دەمامكێكە بۆ داپۆشینى دەموچاوە رەسەنەكەى خۆیان لە خەڵك كە دیارترینیان پارتییە!.
گرنگترین راگەیاندنى پارتى كە (گوڵان)ە مەگەر هەر بەڕێوەبەرەكانى بزانن چ ڕۆڵێكى خراپى لە شەڕى براكوژیدا گێڕاوە، بەڵام كاتێك دێتەسەر خزمەت كردن بەگەل و ئەو چەمكانەى لاى نەتەوەیەكى وەك كورد پیرۆزن، ئەوا هەگبەى بەتاڵە.
چەندین جار سایتى رەسمى گۆڤارى گوڵان ئەكەمەوە، عاجباتى ئەم سایتە لەوەدایە كە هەرچەندە دروشمى حیزبەكەى ئازادى و دیموكراسیە، بۆ هەڵوشینى نەوتى كەركوكیش دروشمى كەركوك قودسى كوردستانى بەرز كردۆتەوە، بەڵام سایتەكەیان لەهەر سێ بەشى (ستونى ئازاد، دیموكراسى، كەركوك) هیچ جۆرە وتارێك، بابەتێك، بەدواداچوونێك یان كارێكى رۆژنامەنوسى تیانییە، كەواتە پارتى كە موچەى ئاشكراو نهێنى بەهەزاران قەڵەم ئەبەخشێ، كوا بەرهەمەكانیان لەم سێبوارە گرنگەدا؟ یان گوڵانیش هەگبەى بەتاڵ بۆتەوە؟ بفەرموو سەردانى سایتەكەیان بكە تا ئەو راستیە ببینی
http://www.gulan-media.com [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست