کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوارەكانى كەركووك دەنگ بەشوێنى نیشتجێبوون دەدەن

Wednesday, 22/07/2009, 12:00


440 ماڵە ئاوارەى نێو مەلعەبەكەى كەركووك و 200 ماڵ لە نێو سەربازگەى خالید و 60 ماڵ لە نێو ئینزیباتخانەى كۆن لە ناوجەرگەى سەنتەرى شارى كەركووك و ژمارەیەك كەمپی ترى ئاوارەى گەراوەى كەركووك بۆ زێدى خۆیان لە خراپترین كەلاوەدا ژیان تێپەڕ دەكەن،تا ئێستا بەگوتەى دانیشتوانى ئەو بنكانە بەرپرسى حكومى و حزبى نەماوە نەچێت و درۆى شاخداریان بۆ نەكات،بۆ پشت راستكردنەوەى ئەم بابەتە ئەگەر هەر رۆژنامەنووسێك بچێت و دانیشتوانى ئەو كەمپانە بدوێنێت لە بەرامبەر چەرمەسەریەكانى ژیانیان و لە هەنجەتى درۆى بەرپرسانى كەركووك و بێ خەمى حكومەتى هەرێم ئەگەر باسى هەڵبژاردنى كەركووك بكەیت بێ سێ و دوو پێت دەڵێن پەنجەمان دەبڕین جارێكیتر بۆ كورد دەنگ بدەین,ئەمجارەیان دەنگ بەو كەسە دەدەین خزمەتگوزاریی شوێنى نیشتەجێبوونمان پێشكەش بكات.
دیارە ئەمەش مەترسیەكى گەورەى لەسەر پرسى نەتەوەیی كورد هەیە و بەدوور نیە ئەوەى لە موسل روویدا لە كەركووكیش دوبارە بێتەوە و وەك یەكێك لە گەنجانى ئەو كەمپانە وتى بەڵێنمانداوە لەبەرامبەر بێ منەتى حكوومەتى هەرێم دەنگ بە كوتلەى عەرەبى بدەین,بۆیە پێویستە حكومەتى هەرێم ئاورى بەپەلەو خێرا لەو ئاوارانە بداتەوە و لە نێو كۆنە زیندان و یاریگاكانیان نەجاتدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە