وه ڵا مێک بۆ نیگه‌رانی كۆمەلێك كادیرى مەڵبەندى(۳)ى ڕێكخستنى هەولێر سه‌باره‌ت به ته‌ده‌خولی کۆسره‌ت له مه‌ڵبه‌نده‌که‌یان
Thursday, 21/01/2010, 12:00
بابه‌تێک له کوردستان پۆست بڵاوکراوه‌ته‌وه به‌م ناوونیشانه 20-01-2010 له به‌رواری
نیگه‌رانی كۆمەلێك كادیرى مەڵبەندى(۳)ى ڕێكخستنى هەولێر سه‌باره‌ت به ته‌ده‌خولی کۆسره‌ت له مه‌ڵبه‌نده‌که‌یان
بۆخویندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که تکایه کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3969f49d
من وه‌ک خوێنه رێکی به رده وامی کوردستان پۆستی ئا زیز به پێویستم زانی وه‌ڵامی ئه و کا دیرانه‌ی مەڵبەندى(۳)ى ڕێكخستنى هەولێر سه‌باره‌ت به ته‌ده‌خولی کۆسره‌ت له مه‌ڵبه‌نده‌که‌یان بده مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان لای خوێنه‌ری خۆشه‌ویست نه شێوێن.
ئه‌و کا دیرانه باسی (حسێن شوانى) ده که ن گوایه یه کێکه له ماستاو چیەكانى كۆسرەت ، من ئه وه‌نده به و کادیرانه ده ڵێم ئه گه ر ئێوه کادیری ڕاسته قینه‌ی یه‌کێتین ده‌تانزانی ئه‌گه‌ر کۆسره‌ت ره‌سوڵ له کا تی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌کان زۆر به توندی دژایه‌تی حسێن شوانى نه کردبا ئێستا ئه و به دڵنیایی لێپرسراوی مه ڵبه ندی ڕۆژ هه ڵات بوو که تاکو پێش هه‌ڵبژاردنیش لێپرسراوی ئه‌و مه‌ڵبه نده بوو به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حسێن شوانى به هیچ شێویه‌ک ئاماده نه‌بو نه بۆ کوسره‌تو نه بۆ ئه‌وانی تر ئیش بکا ئه وا لێنه‌گه‌ڕان له هه‌ڵبژاردن ده‌ربچێت وه‌کو چۆن لێ نه‌گه‌ڕان کاک سه‌فین مه‌لا قه‌ره‌ش ده‌ربچێت که ئه‌و کاندیدبو بۆ مه‌ڵبه‌ندی ۳
من لێره‌دا ده‌مه‌وێ به و کادیرانه بڵێم حسێن شوانى تاکه لێپرسراو بوو لێ نه‌گه‌ڕا له ناوچه‌که‌ی ئه‌و هیچ یه‌ک له‌وناوانه‌ی باستانکردوه ببێ به جێگرچونکه له‌سه‌ره‌تادا یه‌کێک له‌وناوانه له‌لایه‌ن کۆسره‌ت ره‌سوڵ کرا به جێگری ناوچه‌که‌ی ئه‌وبه‌ڵام حسێن شوانى قبوڵی نه‌کرد دووای ئه‌وه یه‌کیکیتریان نارد به‌ڵام به هه‌مان شێوه ئه‌ویشی وه رنه‌گرت که‌چی هه‌ردووکیان به‌بێ کێشه له ناوچه‌کانیتروه‌رگیران وه ئه گه‌ر ئێوه راستده‌که‌ن که کادیری یه‌کێتیین ده‌توانن زۆر به ئاسانی ڕاستیی ئه‌و هه‌وواڵانه وه‌ربگرن به‌ڵا م ئه گه‌رمه‌به ستتان ته‌نیا ناو زڕاندی خه‌ڵکه ئه‌وه دڵنیاتان ده‌که‌م که ی خوینه‌ر بۆی ده‌رکه‌وت که نوسینه‌کانتان بێ بنه‌مان ئه‌وا ئیتر باوه‌ڕ به قسه ڕاسته‌کانیشتان ناکات جا هیوادارم له‌مه‌ودوا تاکودڵنیا نه‌بن له شتێک له خۆتانه‌وه بڵاوی نه‌که‌نه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست