لێم ببورن ..... ناچارم بڵێم كورد گەمژەیە..
Saturday, 27/03/2010, 12:00
هەر لە یەكەم رۆژی هەڵگیرسانی شهڕی چهکداری ئەیلولەوە كورد سەرو ماڵی خۆی خستە خزمەت شۆرشەوە كەچی رۆژ لە دوای رۆژ سەركردەكانمان دەوڵمەند تر ئەبوون و كوردیش هەژار تر و ماڵوێران تر .كەچی جارێك نەمانپرسی بۆ ؟ شۆرش ئاشبەتاڵی لێكرد و سەركردەكانمان هەموو چونە ئەوروپاو لە پەنای پارەی شۆرشدا وەكو مەلیك لێى دانیشتن و میللەتیش وەكو مەڕ هاتینەوە بەر دەستی دوژمنەكانمان و هەر نەمانپرسی بۆ ؟ شۆرشی نوێ دەستی پێكردەوە و هێشتا فیشەكێكیان بەرەو ڕوی دوشمن نەتەقاندبوو سەدان رۆڵەی ئەم میللەتەیان كۆمەڵكوژ كرد و هەر نەمان ووت بۆ ؟ ئەو كاتەی رژێمی سەدام بە دەست شەری ئێرانەوە گیری خواردبوو پێشمەرگەكانی ئێمە یەكتریان رَاو ئەكردو كوری ئەم میللەتەیان بە كوشت ئەدا و هەر نەمانپرسی بۆ ؟ سیاسەتی چەوتی سیاسیەكانمان دەستی سەدامی ئاوەڵاكرد بۆ ئىنجامدانی كارەساتی هەڵَەبجە و ئەنفال و دیسان هەر نەمانووت بۆَ ؟ ڕاپەڕینمان كرد و هەر لە یەكەم رۆژی راپەریندا حیزبەكانمان وەكو غەنیمە سەیری كوردستانیان ئەكرد و دەستیان بە تالانكردن و ئاودیو كردنی سامانی كوردستان كرد و هەر نەمانووت بۆ ؟؟ شەری كورد و كوردیان دەست پێكردەوە و هەزاران گەنجی كوردیان بە كوشتدا و هەر نەمانووت بۆ ؟؟؟ هەزاران گەنجی ئەم ووڵاتە سەری خۆیان هەڵگرت و لە ئاوی ئیجەیان خنكان و ئەوانیش وەكو بازرگانی شەر هەر ەوڵمەن تر ئەبوون و هە نەمان ووت بۆ ؟؟ دەستی سوپای ئێران و توركیا و دوا جاریش دەبابەكانی بەعسیان هێنایەوە سەر كوردستان و هەر نەمان ووت بۆ ؟ سەدام روخا و ئەمانیش لە جیاتی ئەوەی مافەكانی كورد بە دەست بێنن چون بەغدایان بنیات نایەوە و هەر نەمان ووت بۆ ؟؟ هەموو ئەو پارانەی لە بەغداوە بە ناوی كوردەوە وەریان ئەگرت و برا بەش بەشیان ئەكرد و لە بانكەكانی دەرەوە بۆ خۆیان كەڵەكەیان ئەكرد و هەر نەمان پرسی بۆ ؟؟ سەرۆ قادری پیاوە ژیرەكەی بهناو سەرۆك ! بەرزانی بێشەرمانە كردمانی بە سەگ و هەر دیسان نە مانووت بۆ ؟ بهناو سەرۆك پێی ووتین بە میللەتێكی تەمەڵ و ئیشنەكەر و هەر نەمان ووت بۆ ؟؟؟ رۆژ بە رۆژ بچوكتر ئەبینەوە و خەریكە ئەوەشی پێشتر بە دەستمان هێنا بوو لێمان ئەسەننەوە هەر نەمان ووت بۆ ؟ ، كەواتە لێم ببورن منیش ئەم جارە ناچارم پێتان بلێم كورد گەمژەیە . ئەزانن بۆ ؟ چونكە بۆ تەنها جارێك كاتی ئەوە هات كە بۆ هەتا هەتایە بڵێین بۆ، بەڵام نەمانووت و دیسان دەنگمان پێدانەوە و ووتمان بە خوا لە ئێوە باشترمان دەست ناكەوێت وەكو مێگەل لێمانخوڕێت ..
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست