لەسەر دەستی پارتی ویەكێتی بە 300 دەفتەر دۆلار دوو سوڵحی عەشایەری بۆ دووخوێنڕێژ دەكرێت
Saturday, 29/08/2009, 12:00
پاش ئەوەی دووساڵ پێش ئێستا خوێنڕێژێكی سەر سەخت بەناوی لوقمان سێڤدین بەسەرخۆشی لەهوتێلی چوارچرا دووبرای گەنجی كوشتو پاشان لەلەشكری تایبەتی مەسعود بارزانی خۆی شاردەوە و دواتر عبدلخالق تلعت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕاسپێررا تا دەستگیری بكات كەچی خۆی چواررۆژ دەستبەسەركرا، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن پارتیەوە بە 200 دەفتەر دۆلار سوڵحی بۆكراو بەئاشكرا سەلماندیان كە لەوهەرێمەدا هەرگیز یاسا سەروەرنییە.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی ئەو زانیاریەی كەسەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە ڕایگەیاند هەریم كەمال ئاغا بەرپرسی مەڵبەندی موسلی یەكێتی دوای ئەوەی كەلە ئیفرازی هەولێر ئەفسەرێكی دەرەجە داری بەناوی نەقیب سوار لەهیچو خۆڕایی و بەشێوەیەكی دڕندانە كوشت، یەكێتی بە 100 دەفتەر دۆلار سوڵحی بۆ كردو دووبارە بەخەڵكیان وتەوە كە سەروەری یاسا تەنها شیعارە لەم هەرێمەدا.
یەكێتی وپارتی كەبەوجۆرە لەیاسا لادەدەن وحساب بۆ شعورو هەست ونەستی خەڵك ناكەن، دەبوایە چیتر لافی ئەوە لێنەدەن كە لە هەرێمەكەدا یاسا بەرقەرارە ودیموكراسی لەلوتكەدایە، چونكە بەو سولحانە بە رۆژی روناك غەدر لەیاسا كراو خرایە ژێر پۆستالەوە، بۆیە من وەك هاوڵاتیەكی كورد لەحكومەتی داهاتوو دەپرسم، ئایا رۆژێك دادێ ئەم سوڵحە عەشایەریانە هەڵبوەشێنەوە یان ئێوەش لەكابینەكەی پێشتر گەندەڵترو یاساشكێنتر دەبن؟
وەڵامەكەی بۆ كاربەدەستان وخەڵكی كوردستان بەجێدەهێڵم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست