نەفرەت لە تیرۆر و تیرۆرستان
Sunday, 24/02/2013, 12:00
تیرۆر لە پێناوی چی و بۆ چی ئەگەر کەسێکی تاوانبارە بۆ نایدەنە دادگا ئەگەر پێتان وایە ئەمرۆ لە کوردستان دادگا لەسەروی هەمووشتێکە ئەگەر تاوانباریش نییە بۆ تیرۆری ئەکەن.
تیرۆر بە مانە گشتیەکەی هەر کەسێک بیەوێت کە سێک بکوژێت بۆ مەبەستێکی تایبەت بە خۆی و گوێنەدان بە بەرژەوەندی گشتی و بیر نەکردنەوە لە داهاتووی نەتەوەو نیشتیمان. تیرۆر هەر کەسێک بیکات بەرامبەر هەر کەسێک بکرێت پێوسیتە نەفرەتی لێبکرێت بەتایبەتی ئەو تیرۆرەی کە بەمەبەستی تایبەت و بەبێگوێدانە ئایندەی نەتەوە و نیشتیمان دەستێکی ناپاک و خۆفرۆش و دوور لە بەهای گشتی و مرۆفایەتی ئەنجامی ئەدات و بەرهەمی تیرۆرکران و تیرۆر کردنەکەش ئەچێتە دەست و باخەڵ و بەرژەوەندی تاکێک یان بنەماڵە و تائیفەیەک یان پارتێک.
تیرۆر بۆیە لە تەریکیدا ئەکرێت یان لە حاڵەتێکی شاراوەدا ئەکرێت، تەنها بەرهەمەکەی سەرکێشانە بۆ تاریکی و شاردنەوەی بەرژەوەندیە گشتییەکان و بردنی کۆمەڵگا بەرەو شاراوەیی و تاریکایی زیاتر. تیرۆر بە هەموو ماناکانیەوە نیشتیمانی کوردستانی داپۆشیوە بگرە تیرۆری بیرو ڕا تیرۆری ماڵ و سامان تیرۆری ئاینی و کەسایەتی و نەتەوەیی و تیرۆری نیشتیمانی تا ئەگاتە تیرۆری گشتی.
بەو هیوایەی رێگری بکرێت لە تیرۆر و چیتر رێگە بە تیرۆر نەدرێت بەها گشتیەکان تیرۆر بکات و ئەو دەستە ڕەشەش دەست
نیشان بکرێت و هەوڵێک بۆ رێگری و کۆتایی هێنانی دابندرێت و چیتر نەتەوەو هاوڵاتیانی نیشتیمانی کوردستان تیرۆر نەکرێن و تیرۆر لە هەموو چین و توێژەکانی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان دورخرێتەوە.
نازانم ئەو هەموو سەروەت و سامانەی کوردستان لە چی سەرف ئەکرێت کە نەتواندرێت رێگە بگیرێت لە تیرۆرکرانی هاوڵاتیانی نیشتیمانەکەی، یان نەتواندرێت ئەوکەسانەی بە تیرۆرەوە هەڵدەستن بدرێنە دادگاو بدۆزرێنەوە، ڕاستە تیرۆر لە زۆر ووڵاتی تریش هەیە بەڵام دوای ئەنجامدانی ئەستەمە بکەران و تیرۆریستان دەربازیان بێت و نەگیرێن و نەخرێنە زیندان و بە سزانەگەیندرێن، بەڵام بەداخەوە لە کوردستان زۆر جار نەک رێگری و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەو بنبڕ کردنی تیرۆر بەڵکو رێگریش کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بکوژان و تیرۆریستان زۆر جار پەنا دراون لە دادگاو هاوکاری و کارئاسانیشیان بۆکراوە.
لێرەدا ئەوەم بیر ئەکەوێتەوە جارێکیان لەگەڵ بەرپرسێکی بریتانی لە دانیشتنێکی تایبەت دا باسی کوردستانمان ئەکرد زۆر بە شێوەیەک گوێ گرتبوو وام زانی هیچ دەربارەی کوردستان نازانێت بەڵام زۆر شارەزایی هەبوو لەبارەی کوردستان بە گشتی و سامانی کوردستان بەتایبەتی وتی ئەگەر لە چوار بەش بەشێک لە سامانی ئێوە لەبەردەستی ئێمەدا بیوایە و بەکارمان هێنابایە وڵاتی خۆمان ئەکردە نموونەیەکی تری خۆشی و ئارامی و ئاسودەیی بۆ هاوڵاتیان.
ئەپرسم ئەبێت کەی هاوڵاتیانی نیشتیمانی کوردستان لە خۆیان و سامان و ژیانیان دڵنیابن و هەست بە ئاسودەیی و بەختەورەی و ئازادی و ژیانی بێ هەرەشەی خۆیان بکەن. تاکەی تیرۆر یان ئەو دەستە ڕەشەی بووەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی نیشتیمان، بە ئازادی خۆیان تیرۆر بکەن و بکوژن و ببرن و بروخێنن و هەرەشە لە ژیانی هاوڵاتیانی نیشتیمانی کوردستان بکەن.
جارێکی تر ئەڵێم نەفرەت لە تیرۆر و تیرۆریستان هەموو ئەوانەی کە ژنان و منداڵان ئەکوژن، ڕۆژنامەنوس و دیل و زیندانیەکان ئەکوژن، ژنان و پیاوانی بەساڵاچوو ئەکوژن، مامۆستا و زاناکان ئەکوژن، شوێنە پیرۆزەکان ئەروخێنن، پەرتوکە پیرۆزەکان ئەسوتێنن، ئەوانەی ئەکوژن و ئەروخێنن و نەتەوە بەرەو گومڕایی و سەرلێشێواوی ئەبەن و گومڕایی بەرهەم ئەهێنن، ئەوانەی نەزانین زۆر ئەکەن و هەوڵی لەناوبردنی زانست و زانیاری ئەدەن بە لەناو بردن و تیرۆرکردن و زیندانی کردنی زانایان و شێخانی زانست و زانیاری.
نەفرەت لە ئێوەی تیرۆریست کە هاوڵاتیانی نیشتیمان ئەکوژن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بنەماڵە و پارتەکانتان بەبێ بیرکردنەوە لە بەرژەوەندیە گشتیەکانی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان
نەسرەدین ڕەببانی
لەندەن/ بریتانیا
24/02/2013
Email:
[email protected]https://www.facebook.com/NasradinRabbanii
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست