ئەو کارەساتەی بەناوی ئەنفالەوە بەسەر نەتەوەی کورد هێندرا
Monday, 15/04/2013, 12:00
ئەوکارەساتە دڵتەزێن و غەمناکەی بەناوی ئەنفالەوە بەسەر نەتەوەی کورد هێندرا بۆ ناشیرن کردنی ئاین و لەناو بردن و قڕکردنی نەتەوەی کوردو داڕمانی نیشتیمانی کوردستان بوو، هەر بۆیەش دوژمنان و ناحەزانان ئەوناوەیان بۆ ئەو کارەساتە هەڵبژارد، کارەسات و مەینەتیەکانی نەتەوەی کوردو نیشتیمانی کوردستان گەلێ زۆرن و هەر یەکەشیان ئازارو مەینەتی و ژانی خۆی هەبووەو هەیە، بەڵام بە ئازارترین و غامناکترین و ناخۆشترین مەینەتی و کارەساتێک کە هیچ کات لەیاد ناکرێت و هیچ پێنوس وشەیەک ناتوانێ پێناسەی بکات ئەو کارەساتە پر لە ئازارە بوو کە بەناوی ئەنفالەوە بەسەر کورد هێندرا، مەبەستیش پێی ناشیرینکردنی ئاینە پر لە بەخشندەو میهرەبانەکەی خودا بوو، وە بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد و داڕماندنی نیشتیمانی کوردستان بوو، بۆ جیاکردنەوەی کورد بوو لە نیشتیمانەکەی کوردستان کە نیشتیمانی هەموومانە.
زینده بهچاڵ کردن و لهناوبردن و بێ سهروشوێن کردنی زیاتر لە سەدو هەشتاو دووهەزار له منداڵ وژن و پیاوو پیرو لاوی کورد ئهگهر مەبەست قڕکردن و سرینهوهی ناسنامهی میللهتی کورد نهبێت چ لهو دڕندایهتیهی ڕژێمی بهعسی خوێنڕێژ ئهفامدرێتهوه، ئهو ڕژێمه دکتاتۆرو خوێن ڕێژهی بهعس بهبهردهوامی مێژووی تهمهنی ژیانی دهسهڵاتداریهتی بهردهوام بوو له خوێن ڕشتنی گهلانی عێڕاق بهگشتی و میللهتی کورد بهتایبهتی، به بهرچاوی ههموو دنیاو بهبێ گوێدان به بههاکانی مرۆڤایهتی، ئهبێت چ پێنوسێک بتوانێت تاوانهکانی ئهو ڕژێمه خوێن ڕێژو دکتاتۆره تۆماربکات وبنوسێتەوە، ئهو کارهساته دڵتەزێنەی کە لە سات و کاتێکی وەک ئەمرۆدا بەسەر نەتەوەی کورد هێندرا لە باشوری کوردستان، مەبەست لێی لەناوبردنی نەتەوەی کورد بوو کە به درێژایی تهمهنی ڕژیمی بهعسی خوێنڕێژ بهردهوام بوو له لەناوبردن و زیندهبهچاڵکردن و بێسهروشوێن کردنی میللهتی کورد، جگە لە قرکردن و لەناو بردنی نەتەوەی کوردو داڕمانی نیشتمانە پیرۆزەکەی کوردستان هیچ شتێکی تر لەو کارەساتە ناخوێندرێتەوە، هیچ وشە و پێنوسێک ناتوانی وەک پێویست ئەوکارەساتە وەک خۆی بگێرێتەوەو تۆماری مەزڵومیەتی نەتەوەی کورد بکات و پێناسەی دڕندایەتی سەدام و دار و دەستەکەی بکات.
نەتەوەی کوردو تەواوی دڵسۆزانی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان هەست بە ئازاری ئەو برین ئەکەن کە بەناوی ئەنفالەوە کرایە لاشەی پیرۆزی ئەو نەتەوەیە، هەموومان هەست بەو کارەساتە پڕ لەئازارە ئەکەین کە روبەروی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان بوویەوە، ئازارو ناخۆشیەکانی ئەوکارەساتە هیچ کات لەیاد ناکرێن، ئاسەواری ئەو کارەساتە دڵتەزێنە تاکو ئێستاش لە ناو نەتەوەی کورد وەک خۆی ماوەتەوەو زۆرێک لەو خانەوادە کوردانەی بەر ئەوشاڵاوە دڕندانەیەی بەعس کەوتون هێشتاش لە چاوەڕوانی ڕۆڵەو لاشەی رۆڵەکانیانن و چاوەڕوانی چارەنوسی کوڕو نەوەو بێسەروشوێنەکانیان ئەکەن، نامەوێت لێرەدا زیاتر باس لە گەورەی و ناخۆشی کارەساتەکەی بەناو ئەنفال بکەم و چۆنیەتی کارەساتەکە باس بکەم، گرینگ ئەوەیە هەموومان باش ئەزانین ئەوەی بەسەر ئەو نەتەوەیە هات هۆکاری کورد بوون و داواکاری ئازادی نیشتیمان و کوردایەتی و دەست گرتنی بوو بە پەیرەوە جوان و پڕ لەڕەوشتەکەی، بەرهەمی کارەسات و نەهامەتیەکانی نەتەوەی کورد و نیشتیمانی کوردستان تا ڕادەیەک تۆڵەستێن بوو تواندرا ببێتە داڕمان و لەناوبردنی دکتاتۆرێک کە خۆی کردبوو بە هەموو شت لەسەر نەتەوەی کوردو نیشتیمانی کوردستان نواندرا کۆتایی بەو دکتاتۆرە بهێندرێت و ئاهێکی ئازادی بۆ نەتەوەی کورد بەرهەم بهێندرێت لە باشوری کوردستان، کورد بتوانێت حوکمی بەشێکی نیشتیمانەکەی خۆی بکات.
ئەوەی کە بەسەر نەتەوەی ئێمە هات و نەتەوەی کورد بەسەری هات ڕێڕەوێکی ئازادی گەلانە هەرچەندەی پڕ لە ئازار و سەخت و ناخۆش بێت هەر ئەبێت هەوڵی ئازادی و گەیشتن بە هیواکانمان بدەین نابێت دڵتەنگی و نیگەرانیەکانمان وامان لێبکەن کە لەپێناوی پیرۆزیەکانمان لە دڵسۆزیمان کەم بکەینەوە هەرچەندەی ئازار و ناخۆشیش ببینین، بەڵام دڵنیام ئەوەی زۆر جێگای نیگەرانیەو نیگەرانی دروست کردووە لەلای هەموومان هەڵوێستی کاربەدەستە بێوەفاکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانە، وەک چۆن هیچ پێنوس و وشەیەک ناتوانێت وەک خۆی پێناسەی دڕندایەتی سەدام و دارو دەستەکەی بکات، ئاواش ناتوانێت بێوەفایی و سفڵەیی ئەو دەسەڵاتەی هەرێمی کوردستان پێناس بکات، چونکە هەڵوێستی هەندێک لە کاربەدەستانی باشوری کوردستان وای کردووە خەریکە لەبەر زوڵم و ستەم و بێ هەڵوێستی و بێ وەفایی ئەوان، دەست لە باسکردنی تاوانەکانی بەعس هەڵئەگرین و باسی زوڵم و ستەمی کاربەدەستانی کورد ئەکەین کە ئێستا بە زمانی کوردی هاوشێوەی سەدام و دار ودەستەکەی بەربوونەتە گیانی نەتەوەی کورد و سەروەت و سامانی نیشتیمانی کوردستان.
لەگەڵ هەست کردن بە ناخۆشی و ئێش و ئازارەکان، بەرهەمی ئێش و ئازار و نەهامەتیەکانی ئەو نەتەوەیە بەرهەمێکی هیوابەخش و رووناکی بوو و دەرگایەکی ئازادی بەروی نەتەوەی کوردا کردەوە بەتایبەتی لە باشوری کوردستان، بەڵام ئەوانەی بەناوی کوردو دڵسۆزییەوە خۆیان سەپاندو ئەو بەرهەمانەی بە ڕەنج و ماندووبون و خوێنی ئەو نەتەوەیە هاتەدی نەک خزمەتکردن بەڵکو وەک کارەساتێکی تر بۆ ئەو نەتەوەیە بەکار هاتەوە، ئەو دەسەڵاتەی کە هەر لە رۆژگاری خۆسەپاندنیەوە تاکۆ ئێستا جگە لە ئازار ونەهامەتی و بێ هیوایی چییان بۆ ئەو نەتەوەیە نەکردووە کە لە پێناوی نەتەوەیی بوون و داواکردنی ئازادی نیشتیماندا لەسەری زیندەبەچاڵ و شوێن بزرکران، یەکێک لە بەرهەمەکانی ئازارەکانی نەتەوەی کورد کە بە کۆشەشی دڵسۆزان و ئازاری تەواوی ئەو نەتەوە بێ کەس و بێ پەنایە وای کرد کورد بتوانێ حوکمڕانی بەشێکی نیشتیمانی خۆی بکات، بەڵام ئەو کاربەدەستانەی کە بەرهەمی ئەو ئێش و ئازارانەیان وەرگرت و دەسەڵاتیان گرتە دەست هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبوو لەگەڵ دوژمن و ناحەزەکانی ئەو نەتەوەیە چونکە نەتەوەی کورد وەک چۆن لەلایەن ناحەزانیەوە ئازار ئەدراو شوێن بزر ئەکرا ئێستاش ئارازر ئەدرێت و شوێن بزر ئەکرێت، وەک چۆن سەروەت و سامانی نیشتیمانی کوردستان لەبەردەستی ناحەزاندا بەتاڵان ئەبردراو بە فیرۆ ئەدرا، ئێستاش بەهەمان شێوە بەتاڵان ئەبردێت و بەفیرۆ ئەدڕێت، وەک چۆن ناحەزانی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان سەروەت وسامانی نیشتیمانی ئێمەیان ئەخستە بەرژەوەندی خێڵ و بنەماڵەو جەللادەکانیان، بەهەمان شێوەش ئێستا هەر بۆ ئەو مەبەستە بەکار ئەهێندرێت و نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان لە خێرەکەی بێبەشە و لە دژی بەکار ئەهێندرێت.
هیوادارم خانەوادەی سەربەرز و دڵسۆزی قوربانیەکانی نیشتیمانی کوردستان بەگشتی و کارەساتی بەناو ئەنفال بەتایبەتی لەسەر دڵسۆزی خۆیان بەردەوام بن و هەڵوێستە دزێوو بێوەفاکانی هەندێک لەکاربەدەستانی نیشتیمانی کوردستان وایان لێنەکان نەتەوەیی بوون و دڵسۆزیان بۆ نەتەوەو نیشتیمان کاڵ بێتەوە، پێویستە هەمومان بزانین کە هێشتا هیواو ئاواتەکانی قوربانیەکانمان نەهاتونەتەدی و هیواکانی نەتەوە هێشتا هەر لە ژێر هەرەشەدان و مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، زیاتریش بڵێن هەرەشەی لەناو چونیان وا لێکئەدرێتەوە کە بەناوی دڵسۆزی و کوردەوە خەریکە هیواکانمان لە ژێرخاک ئەندرێن و ڕەنج و ماندوبون و خوێن و قوربانی نەتەوە خەریکە بەفیرۆ ئەدرێت و بەرهەمەکەی لە دژی نەتەوەو نیشتیمانەکەی بەکار ئەهێندرێت، بۆیە پێویستە زیاتر و لێبڕاوانە تر هەوڵبدەین و بەردەوام بین لە تێکۆشان تا هێنانەدی تەواوی هیواو ئاواتەکانی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان، کە تاکو ئیستا هەزاران رۆڵەو نەوەی ئەو نەتەوەو نیشتیمانەی کوردستان لەو پێناویدا بوونەتە قوربانی.
ئەبوا ئێوەی خانەوادەی قوربانیان بە هەموو شێوەیەک خزمەتکرابان و وەک وەفایەک بۆ دڵسۆزیتان و خوێنی ئەو قوربانیانە هەمیشە دڵنەوایی و قەرەبوو کرابانەوە، بەڵام نەک دڵنەوای و قەرەبوو کردنەوە دڵنیام زۆرێکیشتان ئازاردراون و بگرە لە خانەوادەکانتاندا هیشتا مەترسی شوێنبزرکردن و ئەشکەنجەو ئازار و تیرۆ هەیە، دەسەڵاتداران و هەندێک لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بێویژدانانە و بێوەفایانە بەربوونەتە گیانی ئەو نەتەوە دڵسۆزو تێکۆشەرە بێگوێدان بە ئازارەکانی ڕابردوو، بەربوونەتە سەروەت و سامانی نیشتیمانی کوردستان، ئەوەی سەدام و دار و دەستەکەی نەیان توانی بیکەن بەرامبەر بە نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان، ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەی کوردستان ئەیکات و بووەتە تەواوکەری ئەوکارەساتانەی کە لەڕابردوو ناحەزانی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان نەیان توانی بیکەن و تەواوی بکەن.
پێویستە هەموومان لەوە دڵنیابین ئەو دەسەڵاتەی کە تاکو ئێستا نەیتوانی بێت دڵنەوایی خانەوادەی قوربانیەکان بکات و قەرەبوویان بکاتەوە، بە هیچ شێوەیەک چاوەڕیی لێناکرێت و هیوای ئەوەی پێنەماوە کە بتوانێت خزمەتی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان بکات، ئەو دەسەڵاتەی بە بیست ساڵ نەتوانێت دڵنەوایی و قەرەبووی خانەوادەی قوربانیەکانمان بکاتەوەو شتێک بۆ کوردستان بکات هیچ کات ناتوانێت خزمەتی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان بکات، بۆیە وەک وەفایەک بۆ خوێنی قوربانیەکان و ڕەنج و ماندوبونی تێکۆشەران و دڵسۆزی دڵسۆزانی نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان، هەوڵی هەمیشەیی بدرێت بۆ گۆڕینی ئەو دەسەڵاتەی کە بووەتە هەرەشەیەکی ترسناک بۆ سەر نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان و مەترسی لەدەستدانی ئەو بەرهەمانەی کە بەرەنج و ماندووبونی دڵسۆزان و خوێنی قوربانیەکان هەتونەتەدی.
جارێکی تر له ساڵ یادی ئهو کارهساته دڵتهزێن و لهبیرنهکراوهی بەناو ئەنفالدا، پەیمانی خۆم بۆ بەرەی میللەت و دڵسۆزی زیاتری نەتەوەو نیشتیمانە خۆشەویستەکەم دوپات ئەکەمەوەو هاوغهمی خۆم بۆ تهواوی کهس و کارو خانەوادەی قوربانیەکان بەگشتی و خانەوادەی ئەو کارهساته دڵتهزینهی بەناو ئەنفال دەر ئەبڕم و هیوای بهختهوهری و ژیانی ئاسودهی و ئارامی بۆ ههموولایەکیان ئهخوازم، داوای بهرقاپی روحم و بهزهیی و میهرهبانی خوداو بهههشتی بهرین بۆ قوربانیهکان ئهکهم و سەلامی میهرهبانی بۆ جهستهی ئهزیهتدراویان بۆ گیانی پاکتان ئهنێرم، ڕوو ڕهشی و زهلیلی و ڕیسوایی ههمیشهییش بۆ خوێن ڕێژان و دوژمنان و ههموو تاوانبارانی ئهو کارهساتهو تهواوی ئهو کارهساتانهی بهسهر میللهتی کورد هێندراون بهمهبهستی قڕکردن و لهناوبردنی نەتەوەی کورد بهههر شێوهیهک بوبێت.
لە کۆتاییدا داوا لە هەموو نەتەوە خۆشەویستەکەی کورد ئەکەم، لەجیاتی وشەی ئەنفال بۆ ئەو کارەساتە وشەی جینۆساید بەکار بێنن، چونکە سەدام و دارودەستەکەی تەنها بۆ ناشیرین کردنی ئاین ئەو وشەیان بۆ ئەو کارو کارەساتە دڕندەیە هەڵبژاردو بەکار هێنا، مەبەستیش پێی ناشیرین کردنی ئاین بوو، دڵنیاشم نەتەوەی کورد زۆر لەوە بەتواناترە کە ناحەزان بتوانن بەکاری بێنن بۆ مەبەستێکی تایبەت بەخۆیان لە دژی ئاین و رێگا پر لە میهرەبانیەکەی خودا.
نەسرەدین ڕەببانی
لەندەن/ بریتانیا
14/04/2013
Email:
[email protected] https://www.facebook.com/NasradinRabbanii
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست