ئیدی بەسە چیتر ئازاری هەڵەبجە مەدەن
Saturday, 16/03/2013, 12:00
هەڵەبجە ساتێک لە ئازاردان پشوی نەداوەو ساتێک ئۆخەی نەکردووە هەر ئازار ئەدرێت، هەر ئەشکەنجە ئەدرێت، شەهید ئەکرێت، خەڵتانی خوێن ئەکرێت، غەمبار و ڕەشپۆش ئەکرێت، هەر ئەروخێندرێت و کاول ئەکرێت، تاڵان و ماڵ وێران ئەکرێت، دەست لە ئازاری ئەو شارە خێر لە خۆنەدیوە هەڵگرن.
پێناسەیەکی کورتی ههڵهبجه
ههڵهبجه زهنگی بهئاگا هاتن و ناسنامهی مەزڵومیەتی میللهتی کورده، ههڵهبجه ئهو برینه سهختهیه که لهمێژووی مرۆڤایهتیدا ناو نووسکراوهو هیچ شتێک ناتوانێ سارێژی بکات و هیچ کاتێک لهیاد ناچێت، ههڵهبجه ئهو کارهساته دڵتهزێنهیه کهسات به سات و رۆژ به ڕۆژو ههفته به ههفته و مانگ به مانگ و ساڵ به ساڵ برینی ئهکولێتهوهو ساڕێژنابێت، هەڵەبجە بە تهنها خاوهنی زیاتر له پێنج ههزار شههیدهو زیاتر لهسهدان کهسیش تا ئێستا بهو کارهساته تووشی چهندان نهخۆشی بێ چارهسهر هاتوون ههڵهبجه ئهو مهیدانه بوو که بووبوویه جێگای ململانێی ناحهقی زۆرداران دژی هاوڵاتیانی بێ دهرهتان، که چهندین چهکی نوێی سهردهمی و قهدهغهکراوی تێدا تاقیکرایهوه، ههڵهبجه مینبهری حهق و وێژهیی و قهڵغانی پۆڵایینی خوداناسان و ئاین و نشتیمان پهرهران بوو، ههڵهبجه زێدهی چهندین زانا و داناو پرۆفیسۆری بهتوانای تێکۆشهرو خوداناس و نیشتیمان پهروهر بوو، که بهردهوام له دژایهتی داگیرکاران و ڕژێمه یهک له دوای یهکهکانی ناوعێڕاقدا دهستی باڵاو دیاریان ههبووهو بهرهنگاریی زوڵم و ستهمی زاڵمان و دهسهڵاتدارانییان کردووه، بهتایبهتی دارو دهستهی سەدام و بەعسی خوێنڕێژو مێژوو خوێناوی و دەست خوێنانی به خوێنی میللهتی کورد و نیشتیمانی کوردستان، سوپاسی بێ پایان بۆ خودای گەورە خاوەنی بونەوەر، کە ئەو دوژمەنە دەست خوێناوەیەی زەلیل کردو سەدام خۆی و دارودهستهکهی زهلیلی ژێردهستی دوژمنانی بوون بە زەلیل ترین شێوە کەوتە دەستی دوژمنانی و لەناو چوو، هیوادارم چارەنوسی هەموو زۆردار و ستەمکارانێکی تری دەست خوێناوی بە خوێنی گەل و چەوساوەکان هەمان چارەنوسی سەدام و رژێمەکەی ئویان هەبێت.
برینەکانی هەڵەبجە کەی سارێژ ئەبن
برینەکانی هەڵەبجە ئەگەر بە بیست و پێنج ساڵ سارێژ نەبن کەی سارێژ ئەبن.، خانەوادەی شەهیدا ئەگەر بە بیست و پێنج ساڵ قەرەبوو و دڵنەوایی نەکرێنەوە کەی قەرەبوو دڵنەوایی ئەکرێنەوە، هەڵەبجە بە بیست و پێنج ساڵ نەبێتەوە شار کەی ئەبێتەوە شار، شۆخان و لاوانی هەڵەبجە ئەگەر بەبیست و پێنج ساڵ هیواکانیان نەهێندرێنەدی کەی هیواکانیان دەهێندرێنە دی، دایکانی هەڵەبجە ئەگەر بە بیست و پێنج ساڵ دڵنەوای نەکرێن کەی دڵنەوایی ئەکرێن، باوکانی هەڵەبجە ئەگەر بە بیست و پێنج ساڵ دڵنەوایی نەکرێنەوە کەی دڵنەوایی ئەکرێنەوە، هەڵەبجە بەو هەموو سەروەت و سامانەی ئێستای نیشتیمانی کوردستان کە لەبەردەستی کاربەدەست و حوکمڕانەکانی دایە ئەگەر خزمەت نەکرێت کەی خزمەت ئەکرێت
شەرمە باسی هەڵەبجە ئەکەن
شەرمە باسی هەڵەبجە و کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەکەن، ئێوە هەڵەبجەتان تەنها لە ساڵرۆژی کمیابارانی هەڵەبجە و لەو کاتانە بیر ئەکەوێتەوە کە کورسی دەسەڵات و پلەو پایەکانی خۆتانی پێ قایم و پتەو بکەن و خۆتانی پێ دۆڵەمەن بکەن و خوان و مێزی خواردن و خواردنەوەو دەعوەتی پێبڕازێننەوە، ئەگینا چیتان بۆ هەڵەبجە کردووە، کام بینا و رێگاوبان و کۆڵانەتان بنیات ناوەتەوەو خزمەتتان کردووە، کام خزمەت و خزمەتگوزاریەتان بۆ هەڵەبجە کردووە، کام خانەوادەتان دڵنەوای و قەرەبوو کردۆتەوە، کام بریندارەتان سارێژ کردووە، کام خانەوادەی هەژاری ئەو شارەتان بەسەر کردۆتەوە، کام دایک و باوکی شەهیدەتان قەرەبوو و دڵنەوای کردووە، کام لاوی بێکاری ئەوشارەتان خزمەت کردووە و کارئاسانیتان بۆ کردووە بۆ بنیات نانی ژیان، کام کچە شۆخ و خێر لە خۆ نەدیوی ئەوشارەتان خزمەت کردووەو کارئاسانیتان بۆ کردووە بۆ بنیات نانی ژیان، چیتان بۆ ئەو شارەو دانیشتوانی ئەوشارە کردووە، خزمەتی کوێی ئەوشارەتان کردووە. شەرمە باسی هەڵەبجەو کارەساتی هەڵەبجە ئەکەن.
ئیشتاش هەڵەبجە ئازار ئەدرێت
ئێستاش هەڵەبجە ئازار ئەدرێت، بەردەوام خەڵتانی خوێن ئەکرێت، کاول و وێران ئەکرێت، شەهید و بریندار ئەکرێت، سەروەت و سامانی بە فیرۆو بەهەدەر ئەدرێت، لاوانی ئازار ئەدرێن شوێنبزر ئەکرێن، زیندانی و بێ هیوا ئەکرێن، ئێستاش دانیشتوانی ئەوشارە بێ هیوا ئەکرێن و زیندانی و شوێنبزر ئەکرێن و خەڵتانی خوێن ئەکرێن، ئەوەندی ئەو شارە و دانیشتوانی ئەوشارە ئازاریان بینیوە جیهان ئەوەندە ئازاری نەبینیوە، ئەوەندی ئەو شارە قوربانی بۆ ئازادی و نیشتیمانەکەی داوە لە رۆژێکدا هیچ شوێن لە جیهاندا ئەوەندە قوربانی نەداوە، ئازاری ئەو شارە پێناس ناکرێت ئەوەندی سەدام و بەعس و دارودەستەکەی توانی ئازاری ئەوشارەی داو ئەو شارەی خەڵتانی خوێن کرد و کاول و مال وێرانی کرد بە ئاگر و ئاسن هەوڵی وێرانکردن و قڕکردنی دا، هەوڵی لەناو بردنیدا و ئازاری دا، دوای سەدامیش حوکمڕانی و دەسەڵاتی کوردی لەسەر خوێن و پێناسەی هەڵەوبجە و ئەو شارە پر لە کارەسات و خوێناویە هاتنە سەر دەسەڵات، تاکو کاتی گەیشتن بە دەسەڵات و حوکمرانی ئەو شارەیان کردە وتەی سەر زوبان، تاکو قایم کردنی کورسی و دەسەڵاتی نادادپەروەر و پر لەزوڵم و ستەم، پاشان ئەوانیش کەوتنە گیانی هەڵەبجە و دانیشتوانی ئەوشارە پر لە ئازارە تاکۆ ئێستاش ئەو شارە نەک برینەکانی سەرێژ بکرێن و دەسەڵات و حوکمڕانی ئێستای هەرێم خزمەتی بکات و برینەکانی سارێژ بکات و بنیاتی بنێتەوە بەڵکو درێخی نەکرووە لە ئازاردانی بگرە چەندەها گەنج و لاوی ئەوشارە شوێنبزرکران و ئازار دران و زیندانی کران، دانیشتوانی ئەو شارە ئەوەندەی لە بەعس بێزارە بوون ئەوەندەش لەو دەسەڵاتەی ئێستا بێزارن چونکە نەک بە وەفا بوبێت و بنیاتی ئەو شارەی نابێت و قەرەبوی کردبێتەوە بەڵکو لە ئازاری ئەو شارە درێخی نەکرووە لە بەتاڵانبردن و بەفیرۆدانی سەروەت و سامانی ئەو شارە ساتێک درێغینەکردووە.
هەڵەبجە بە ئێوە دڵنەوایی ناکرێتەوە
تازە برینەکانی هەڵەبجە بە ئێوە سارێژ ناکرێن، هەڵەبجە بە ئێوە دڵنەوایی ناکرێتەوە، هەڵەبجە بە ئێوە بنیات نەندرێتەوە، دایک و باوک و خانەوادەی شەهیدان بە ئێوە دڵنەوایی ناکرێنەوە، هەڵەبجە لەمەو دوا بێز لە پەیمان و قسەکانتان ئەکاتەوە تا بە وەعد و قسەی ئێوە دڵنەوایی بکڕێتەوە، چۆن شەرم و حەیا داتان ناگرێت باسی هەڵەبجە ئەکەن، ئێوە بێوەفان وەفاتان بۆ گەل و نیشتیمانتان نییە، نیشتیمانی کوردستان بوو ئێوەی لە خۆگرت ئێستاش کەوتونەتە گیانی و سەروەت و سامانەکەی بە تاڵان ئەبەن و بە فیرۆی ئەدەن، مەزڵومیەتی هەڵەبجەو کارەساتی هەڵەبجە بوو ئێوە بۆ مەبەستی تایبەتی خۆتان بە کارتان هێناو خۆتان پیی کرد بە سەرمایەدار و کۆکەرەوەی سەروەت و سامان، هەڵەبجە بوو ئێوەی بە جیهان ناساند، هەڵەبجە بوو تاکو گەیشتنتان بە کورسی دەسەڵات کردبوتانە وتەی سەرزوبان و کردنەوەی دەرگای قاسەو بانکەکان، هەڵەبجە خۆی کردە قوربانی و خوێنی بەخشی و هەزاران لاوو رۆڵەی پێشکەش کرد هەرچی لە دڵسۆزی هەبوو پێشکەشی کرد، ئەگەر ئێوە وەفاتان بۆ هەڵەبجە نە بێت بۆ کوێ وەفاتان ئەبێت ئەگەر خزمەتی هەڵەبجە نەکەن خزمەتی کوێ ئەکەن، ئێوە نەک وەفادار و خزمەتی هەڵەبجە ئەو شارە دڵسۆز و خۆبەخشە بکەن، بەڵکو ئێوە درێغیتان نەکردوە لە ئازاری دانیشتوانی ئەو شارەو سەروەت و سامانی ئەو شارەتان کردە گیرفانی خۆتان و خێڵ و بنەماڵەکانتان لە جیاتی وەفاداری و بنیاتنان و دڵنەوای خانەوادەی شەهیدان و سارێژکردنی بریندارەکانی، بەهۆی بێوەفای و ستەم و زۆرداری و گەندەڵیتان نەک تەنها هەڵەبجە بەڵکو هەموو نیشتیمان لێتان بێزارە.
بەسە چیت ئازاری هەڵەبجە مەدەن
ئیدی بەسە چیتر ئازاری هەڵەبجە مەدەن، چیتر ئازاری ئەو شارە پر لە ئازار و پر لەبرینە مەدەن، چی تر ئازاری ئەو شارە پر لە غەم و پەژارەیە مەدەن، چیتر ئازاری دایکانی پڕ لە ئازار و زگ سوتاوی ئەو شارە مەدەن، چیتر ئازاری باپیرەو پیاوانی ئەو شارە مەدەن کە ساتێک ئارامی و خۆشییان نە چیشتووە، چیتر ئازاری کچە شۆخ و لاوانی ئەو شارە مەدەن کە ساتێک خۆشییان نەبینیوە، ساتێک ئارامیان نەبینیوە، ساتێک نەگەیشتون بە هیواکانیان و ئاواتی هەمیشەییان چیتر لە گۆر مەنێن، چیتر منداڵانی ئەوشارە مەکەنە هۆکاری کۆردنەوەی سەروەت و سامان و خۆدەوڵەمەند کردن و بەرزکردنەوەی بەڵەخانەکانتان، ئیدی بەسە تاکەی ئازاری ئەو شارە دڵسۆز و غەمگینە ئەدەن، ئیدی بەسە تاکەی ئازاری ئەو گەلە ئەدەن کە ئەم شارە ناسنامەی مەزڵومیەت و چەوسانەوەیەتی، دەست لە ئازارو ئەشکەنجەی ئەو شارەو دانیشتوانی هەڵگرن، چیتر هەڵەبجە پێویستی بە ئازاری ئێوە نییە پڕە لە ئازار پرە لە ناخۆشی و نەهامەتی دەست هەڵگرن لەم شارە دەست هەڵگرن لە هەڵەبجە لە ئازاری هەڵەبجە.
هەڵەبجە دڵنیایە
هەڵەبجە دڵنیایە کە ئێوە ناتوانن تازە بیکەنەوە شار، دڵنیایە ناتوانن برینەکانی سارێژ بکەن، دڵنیایە ناتوانن دڵنەوایی خانەوادەی شەهیدان و دانیشتوانی بکەن، دڵنیایە ناتوانن لاوانی لە ئامێز بگرن، دڵنیایە ناتوانن خزمەتی بکەن و لە ئامێزی بگرن، ئەگەر بە و هەموو سەروەت و سامانەی نیشتیمانی کوردستان کە لەبەر دەستتان دایە نەتوانن بیکەنەوە شار، نەتوانن سارێژی برینەکانی بکەن نەتوانن دڵنەوایی دانیشتوانی بکەن نەتوانن لە ئازار و نەهامەتیەکانی کەم بکەنەوە ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە دەستتان بەسەر سەروەت و سامانەکەی داگرتووە کەی ئەتوانن ئاوری لێبدەنەوەو لە غەم وپەژارەو مەینەتیەکانی کەم بکەنەوە، کەی ئەتوان لە نەهامەتی و ئێش و ئازار دەربازی بکەن کەی ئەتوانن سارێژی برینەکانی بکەن کەی ئەتوانن لاوەکانی لە بێکاری و ناخۆشی و بێ هیوایی دەرباز بکەن، ئەگەر ناتانەوێت دانیشتوانی ئەو شارە لە خۆشبەختی و ئاسودەیی دا بژن بۆچی باسی ئەکەن بۆچی هەوڵی فرۆشتنی ئەدەن، هەڵەبجە پێویستی بە ئێوە نییە چیتر نایەوێت بیکەنە هۆکاری پرکردنی گیرفان وبانک و قاسەی حیزب و خێڵ و بنەماڵەکانتان.
ههڵهبجه ئهو شارهیه که پهیمانی به خودای خۆیی و نشتیمانهکهی داوه بهردهوام ئاڵای دڵسۆزی و سهربهرزی تێدا شهکاوهبێت، هیچ کات سەر بۆ ستەمکار و زۆرداراران دانەوێنیت، بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندا بێت، سڵ لە بوونە قوربانی و مردن نەکاتەوە، گوێ بە هەرەشەی دوژمنانی نەدات و دەست لە خۆشەویستی نەتەوەو نیشتیمانەکەی هەڵ نەگرێت، هەڵەبجە باوەری وایە ماندوبون و ڕەنجی دڵسۆزان و خوێنی قوربانیەکانی هەوێنی ئازادی و ئارامی و خۆشبەختین نەک تەنها بۆ هەڵەبجە بەڵکو بۆ تەواوی نەتەوە و نیشتیمانی کوردستان.
ههزاران هەزار سەلام و رەحمەت لهگیانی پاکی تەواوی قوربانی و شههیدانی کیمیابارانی ههڵهبجهی شههیدو شیڤاو ژیانی بهختهوهری بۆ بریندار و سهرجهم دانیشتوانی ئازیزو هەمیشە لەیادی ئهو شاره خۆشەویست و خۆراگرو دلێره.
نەسرەدین ڕەببانی
لەندەن/ بریتانیا
16/03/2013
Email:
[email protected] https://www.facebook.com/NasradinRabbanii
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست