کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ بەڕێز / قایمقام و ئیدارە و دانیشتوانی شاری خورماتوو

Tuesday, 23/08/2011, 12:00


بابەت / ئاگادار كردنەوە لە گەندەڵییەكی دیكە

سڵاو ... پێش هەمو شتێك ئەمەوێت لەوە ئاگادارتان بكەمەوە كە پێش ئێستا چەند بابەتێكم بڵاوكردەوە سەبارەت بە چەندین گەندەڵی لە شاری خورماتوودا , بەڵام جێی داخە كە گلەییتان ئاراستەی من كردوە لە رێی ناردنی نامەی تایبەتی ..
بۆیە پێتان رادەگەیەنم كە من ئەگەر گەندەڵیەیك ئاشكرا بكەم بۆچی پێتان ناخۆشە ئەگەر حەقە ئەوە قسەی لەسەر بكەن ئەگەر ناهەقیشە وەڵام بدەنەوە بڵێن وا نییە .
هیوادارم بە دڵێكی فراوان و روحێكی ریازی قسەكانم قبوڵ بكەن چونكە هیچ ناهەقییەكم بەرانبەر بە كەس نەكردوە .

-----------------
لیژنەی دابەشكردنی گازی مۆلیدەكانی خورماتوو مانانگانە هەڵدەستن بە دابین كردنی گاز بۆ سەرجەم ئەو مۆلیدانە كە لەلایان ناونوس كراوە .بەڵام لە ناحییەی نوجول لە زیندانە بڕی 25 بەرمیل گاز مانگانە سەرف دەكرێت بۆ 3 (سێ) مۆلیدە كە ئەو مۆلیدانە وەهمین و بونیان نییە ... ئەو مۆلیداندە وەهمیانە گوایە لەم شوێنانە 1- لە ئاوای (رەزا) كە هیچ ماڵی تێدا نییە . 2- لە گوندی پەڵكانەی سەیدەكان كە ئەویش ماڵێكی تێدا نییە .3- مۆلیدەی ناحییە نەوجول لە زیندانە , ئەم مۆلیدەیە بەهیچ شێوەیەك كار ناكات چونكە تۆڕی كارەبای نیشتیمانی لە كوردستانەوە وەر دەگرن .بەووتەی هەندێك دانیشتوانی گوندەكانی داوێ ماوەیەك پێش ئێستا لینەی گاز سەردانی شوێنی ئەو مۆلیدانەیان كردوە و پرسیاری ئەوەیان كرد كە ئەو مۆلیدانە لە كوێن؟ئێمەش پێیانمان وت ئەو جێگانەی ئێوە ئەتانەوێ كەسی تێدا نییە ئیتر مۆلیدەی بۆ چییە ... جێی باسە ئەو لیژنەیە بە سەرپەرشتی (علی عباس) بوە . داوامان لە جەنابی قایمقام و ئیدارەی شار هەیە ئەو بڕە بەرمیلە گازانە كێ وەری دەگرێ و كێ دەیفرۆشێت ؟!

-------------------------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە