کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسەى یەكێتى نزیك بۆتەوە..! جەماوەر بەیعەتیان لە(تاڵەبانى) وەرگرتەوەو بەیعەتیش بە (مه‌سعود) نادەن ..! تاڵەبانى چەپكە گوڵەكە هەدیەى مه‌سعود ك�

Thursday, 13/08/2009, 12:00


سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەوتارێكیدا پەیڤى ئەگەر بەتەنیاش بمێنمەوە هەر لەگەڵ پارتى دەمێنمەوەو هاوپەیمانى لەگەڵ دەبەستم، ئەم پەیڤە ئەو ئیعجازەیە كە رۆژێك دەبێت بەتەواوى دەبێتە حەقیقەت، ئینشالاللە قەدەر ئەو دەرفەتە بە بەرێزمان (جلال) دەبەخشێ تا ئەو سیناریۆ سیاسیەش ببینێت، چونكە بەراستى هەر لەدواى سەربرینى مەروماڵاتى ئەم هەرێمە بۆ چاكبونەوەى (جەلال)، ماوەى چەندساڵێكە گرەولەسەر تەمەنى دەكرێت دەبێت كەى گۆمەكە بشڵەقێنێت، كێ میراتەكەى دەخوات و كێ جورئەت دەكات نەهێڵى گۆچانەكەى لاربێت و وتارە دیموكراسیەكانى بەهەمان چێژ بچرێت لەژێر چەترى (مەسعود )دا، لەلایەكى ترەوە كێ دەبێتە نوێنەى ئەنتەر ناسیۆنال ئەى دەبێت كێ بێ ئەو سەركردەیەی كە هەمیشە حازر بەدەست بێت بۆ تەنازول كردن، لەپاڵ ئەم قۆناغەى دەسەڵاتیدا بەدرێژاى سیاسەتى ویژدانى خۆى تەسلیم جیرانەكان و عاتفى بووە بەرامبەر ئەمەریكا، حكومەتى ئەنقەرە چۆنى مەبەست بێت ئەوها هەڵى دەسورێنێ و فەرمانى پێ دەدات ، تەنانەت لەم سەروبەندەى هەڵبژاردندا خوێنى شەهیدانى یەكێتى كردە بەڵاوەگێرى رژێمى پارتى، لەكاتیكدا ئەو پیاوە سیاسیەى كە بەسوپەرمانى سیاسەتى كوردیمان وێنادەكرد لەدواى (د. عبدالرحمن قاسم لوو). لەكاتێكدا یەكێتیەكەى   (عومەرفەتاح و   ملا بەختیارو شێخ جعفر) لەرابردوودا گوێیان بۆ جمورەكەى حیزبەكەیان نەگرت مەخابن ئێستا سەریان شۆر كردووە بۆ بنەماڵەى بارزانى . من هەتا ئێستاش خۆم بەیەكێتیەكى دڵسۆز دەزانى بەڵام لەئێستاوە فاتیحام بۆ خوێندووە، بە سەدان هەزارى تریش پرسەیان بۆ گێراوە لەناخیاندا چیرۆكى (وەك خۆى) دەگێرنەوە. ئێمەى كورد ئێمەى یەكێتى، یەكێتیمان بە قودووەى حیزبەكان دەزانى یەكێتیمان بە ئوستادى سیاسەتى كوردى دەزانى، بەڵام كە ئێستا جەنابى (  جەلال  بەرهەم و  كۆسرەت و.....) دەبینین بەهەموو هێزوو قووەتیان دەپەیڤن دەنگ بدەن بە (  مسعود ) بەیعەتى پێ بكەن لەئەژنۆمانەوە دەشكێت. گەلۆ من ئەوكاتە كە پێشمەرگەیەكى خوێنگەرم بووم وام دەزانى یەكێتى روح و گیانمە، بەڵام هەزار داخ یەكێتى ئێستا لەتەنیشت پرسەكەى خۆیدا هاوار بۆ ئایدیایەك دەكات كە 90% جیاوازە لە پەیرەوو پرۆگرامى. لێرەدا خاڵێك دەردەكەوێت كە سەراپاى گرژى و ناكۆكیە، گەر بەویژدانەوە لێى بروانین زۆرێك لەخەڵكى لەتارمایەكانى دواى هەڵبژاردنەكان ئەترسن، میلەت سیناریۆیەكى لەمێشكدا دروست بووە كە ئاسەوارەكەى لەئێستاوە بەدەركەوتووە، خوێنەرانى بەرێز ئەوەى پەیرەوو پرۆگرامى یەكێتى شیكار كردبێت پێچەوانەى پارتیە، پەیرەوى پارتیش قەت قبوڵى نیە ئەو جۆرە پرۆگرامە، زانیاریەكان دەرى دەخەن لەپاڵ كۆتایهێنان بە هەڵبژاردن كۆمەڵێك كێشە لەنێوا یەكێتى و پارتى دروست دەبێت بەڵام زۆر نزیكە (  جەلال) شان دانەوێنێت چونكە تائێستا هەر شانى دانەواندووە ئێستاش بەبێ پاساو قبوڵى دەكات تەنها لەدژى (نەوشیروان مستەفا). یەكلایكردنەوەى هەڵبژاردنەكان یەكێتیەكان روبەروى كۆمەڵێ پرسیارى پارتى دەكاتەوە، یەكێك لەو پرسە گورچك بڕانە ئەوەیە پارتى دەڵى ئەوەندى لیستى كوردستانى دەنگەكانى هێناوە هەمووى هی پارتیە، ئەگەر واش نیە ئەوەتە(لیستى گۆران) پشكى زۆرى لەیەكێتى پچریوە، یەكێتى لێرەدا دەكەوێتە ئەمرى واقیعەوە، ئەگەر ئەم سیناریۆیەش دارێژرابێ ئینجا مەسەلەیەكى تر دێتە ئاراوە ئەویش (سەرۆكى حكومەتە) ئەمەش حەتمیە بۆ یەكێتى و (  بەرهەم ێاڵح)، بەڵام ئەگەرێكى تر هەیە رەنگە پارتى پۆستى سەرۆكى حكومەت بدات بەیەكێتى لەبەرامبەر پۆستەحەساسەكان كە مایەوە بۆ پارتى، ئێمەی یەكێتى پشومان زۆر درێژبوو ئەم ساڵ نا ئەم ساڵ كەچى هەر بەرەو هەڵدێرتان بردین، باشە ئەگەر یەكێتى و پارتى رێككەوتون كۆمەڵێ تەنازولى تر بەدەردەكەوێت لەم هاوپەیمانیەتەدا وەلێ لەشارى هەولێر و دەهۆك تاكە وێنەیەكى (كاك بەرهەم ێالح) نابینیت ، گەر لەتیڤیەكانى پارتیەوە تیبینى بكەین بەهەمان شێوازە بەڵام جێگەى داخە لە سلێمانى وێنەى كاك(مسعود بارزانى) كڵاشەى دەكات لەسەر تیڤییەكانى یەكێتى و شوێنە گشتى و كوچەو كۆڵان و بازارەكان، سبحاناللە ئەو یەكێتیەى جاران دەمان بینى ئێستا هەناسەى گەیشتۆتە قورتمى بەراستى جێگەى شەرمەزاریە بۆ پێشمەرگەیەك یا پۆلیسێكى یەكێتى دەنگ بدا بە(مسعود ) هەر چەندە سەرچاوەكان وا ئاماژەى بۆدەكەن كە ئەو مەسئولەى یەكێتى كە بانگەشەى بۆ دەكات خۆى دەنگى پێ نادات و باوەرى پێى نیە چ جاى گوێگرەكانیش، توخوا شەرمەزارى نیە بۆ بنەماڵەى شەهیدان دەنگیان پێ بدەن، چونكە هەر جەنابى (سەرۆ قادر) بوو كوردى بەسەگ ناوبرد، جانابى  (مەلا بەخیار) بوو رۆژنامەكانى (هاوڵاتى و ئاوێنەو گۆڤارى و لڤین و رۆژنامە) ى بە زەرەى كەر ناوبرد و چوار حیزبەكەشى بەكەرى ناو جۆگە ناوبرد، من قەت گومانم لەم قسانە نیە چونكە ئەوان هەر لەسەرەتاوە ئەمە قوتابخانەكەیان بووە ئەوان دەست كەلان، هەتا سەرۆكەكانى یەكێتى و پارتى كەسانى وەك (ئازاد جوندیانى و سەعدى احمد پیرەو محمدى ملا قادرو سۆزانى خاڵە شەهاب و سەرۆقادر) یان هەبێ قەت دەمى خۆیان هیلاك ناكەن بۆ جنێودان وتەى نادروست و بوختان و ناو زراندن، ئەوان كاتێك هەر لیستێكى ركابەریان لێ قوت دەبێتەوە راستەوخۆ بە دەستى دەرەكى و دوژمنى دەزانن، ئەوان ئەگەر باوەریان بەدیموكراسى هەیە تەنها بائەم دێرەى ئاڵتونیەی (بەخیار على) بگرنە گوێ (هەر سیاسیەك نەیزانى سەرۆكایەتى تەمەنى هەیە دیكتاتۆرە) . بەرێز (  جەلال) و گشت سەركردەكانى ترى یەكێتى دەڵێن دەنگ بدەن بە(لستى كوردستانى) و   (مەسعود ) ئەمە وەك موسێك وایە بە جەرگماندا دەهێنێ ئەوان دوێنێ بەو دەنگە نارازیانەى دژى (پرۆژەى دەستور) دەیان دەوت دوژمن و چقڵى چاوى دوژمن یا بە دەستى (مالكى) و دەرەوەیان دەشوپهاند، دەیانەویست لەسێبەرى ئەم دەستورە رەشە هەرچیەكیان بوێ بیكەن، بەڵام لەراستیدا دەنگى دلێرى میلەت ئەو دەرفەتەى پێ نەدان چونكە ئەو حیساباتانەى لە ناوەرۆكى دەستوردا كرابوو وەك ژەهرێك وابوو بەدەمى میلەتى دابكەن لەدژى ئەو سیما تازانەى كە خۆیان حازركردووە بۆ هۆڵى پەرلەمان.. خاڵێكى گرنگتر یەكێتى تەنها بەو تەنازولانە نەوەستاوە بەڵكو یەكێتى بەتەواوى بۆتە پارتى ئێستا   (مەسعود ) سەرۆكى یەكێتى و پارتیە چونكە ئەگەر پاساو بۆ ئەم وتانە بێنێتەوە ئەى بۆ گشت كون و كەلەبەرێكى سنورى یەكێتى داخراوە لە دژى ركابەرەكانى  (مسعود ) تەنانەت لەرێككەوتنە ستراتیجیەكەدا گشت ئەم خاڵانە باس كراون هەمووشى بەلاى پارتیدا دەشكێتەوە ئەمە حاشاهەڵنەگرە.
دوابەدواى هەریەكە لەم قەیرانانە جەماوەرى یەكێتى بێ روناكى كردووەو گڵۆڵەى میلەتى خستۆتە لێژى ، دیارە هیچ لەدۆخەكە ناگۆرێت چونكە هەناسەیەكى تر دروست بووە بەناوى (گۆران) ئەم گۆرانە سەركردایەتى یەكێتى بەئاراستەیەك گۆریوە كە هەراسانى كردووە لەجیات ئەوەى جەماوەرە بەزۆر كۆكراوە عەقڵ پاكتیەكەى بڵێن (مامە مامە مامە) بەپێچەوانەوە دەبێ بڵێن (كاكە كاكە كاكە).
ئەو كاتەى ناوى   (  جلال) دەهات میلەت بەتاسەوە بۆى دەروانى بەڵام ئەوەى لەم هەڵبژاردنەدا بینیمان ئەو (  جلال) ە نەبوو كە لەتەنیش (عادل عبدال مهدى و تارق هاشمى و مالكى)و .... بەڵكو ئەو سەرۆكە بوو كە بۆ هەڵبژاردن گوێى بە شەخسیەت و پۆست و تەمەنەكەى نەدا بەڵكوو بە سی چل سەیارەوە و عیتادى سەربازیەوە كۆمەڵێ پەیمانى ناراست هەر رۆژەو رووى دەكردە شارۆچكەیەك ووتە كۆنەكانى دوبارە دەكردوە لە كۆتایشدا وەك هەر سەرۆك كۆماریش نەبێت پڕ بەدڵ دەیوت دەنگ بدەن بە كاك (مسعود بارزانى) چونكە سەرۆكێكى شۆرشگێربووە و هەر لەمناڵیەوە شۆرشى كرووە لەقسەكانیدا وادەردەكەوت جگە لە(مسعود ) كەسى تر شۆرشى نەكردووە ئەو پۆستە جگە لەبارزانى بۆ كەسى تر حەڵاڵ نیە، مام جلال لەكتێبەكەى (  مسعود)ەوە دەروانێتە شۆرشەكانى كوردى لە ناوەرۆكى كتێبەكەدا وا دەردەكەوێت جگە لەبنەماڵەى بارزانى هیچ شۆرشێكى تر نیە بەناوى كوردەوە.. دواى ئەوەى پەرلەمانى عێراق رەخنەى لە سەرۆك كۆمار گرت كە پۆستەكەى لەخزمەتى هەڵبژاردن دا بەكارهێناوە، بەرێزیان گوێیان بۆ ئەم وتانە نەدا وەك بایەك بە گوێیدا بێت، بەرێز (  جلال) بەهاورێیەتى عەزیزى وەیسى سەردانى ناوچەكانى ژێر ركێفى حیزبەكەى دەكرد سەرۆك (  جلال) گەر بیزانیایە ئەو جەماوەرەى كە بەزۆر لەدەورى كۆدەكرانەوە لەشارو شارۆچكەكان بەهیچ شێوەیەك رووى نەدەهات، تەنانەت خەڵكەكە وا بەگوشارو چاو سوركردنەوە كۆدەكرانەوە كە هیچ بنەمایەكى دیموكراسى تیابەدی نەدەكرا، یەكێتى و پارتى ئەگەر مەبەستیان بووایە پارەو پوڵ و مەنجەڵًى تیڤاڵ مۆنیكاو دەمانچەو زەویى و دامەزراندن و مەكسى و جل و بەرگى وەرزشى و لاپتۆپ و نیسك نۆك .......دەبەش بكات بۆ ساڵێك لەمەوبەر قۆڵیان لێ هەڵنەدەماڵى، ئەى ئەو پارە خەزن كراوە تا ئێستا لەكوێ بوو لەم سەرو بەندەى هەڵبژاردندا.. لەم ساتەواختەى هەڵبژاردندا رۆژێك گوێم لە خاوەن كۆمپانیایەكى حیزبى بوو بە كرێكارەكان و خاوەن كارەكانى دەوت تەنها هەر ئەوەندە بچن فڵان جادەو رێگا سواغ بدەن واتە تەنها ئەوەندە چەو لم و قیرەكە بەیەكەوە بنوسێت كافیە ئەمەش ئەو پرۆژانەیە كە تەمەنیان لە یەك مانگ زیاتر تێپەر ناكات.
بابێینە سەر ئەو پەلامارانەى سەركردەكانى یەكێتى و پارتى بەناراستەو خۆ یاراستەوخۆ دژى (لیستى گۆڕان) ئەنجامى دەدەن ئەم وانەیە بۆتە فەرزێكى عەینى لاى هەوادەرانیان، لیستى كوردستانى بەردەوام خۆى لە سەنگەر ناوە دژى ئەم لیستە چ حكومەت چ پۆلیس و ئاسایش لەشارى هەولێرو دەهۆك هەمووى پاسەوانى لایەنگرانى لیستى كوردستانین، هەروەك ئەو رۆژەى كە دیاریكرابوو بۆ ئاهەنگێكى لیستى گۆران، لیستە كوردستان بەهاوكارى پۆلیس و پارێزگار گشت پۆستەرەكانیان بەبەرچاوى خەڵك و لیستى گۆرانەوە لێكردەوە ئەمە ئەو شارستانیەیە كە بەرێز كاك مسعود و لیستى كوردستانى بانگێشتى بۆ دەكات.. وانەى (چقڵ و دوژمن) وانەیەكە لە بەرێز (مسعودبارزانی) ەوە بڵاو بۆوە ئێستا وەچەكانیشیان ئەم وانەیە بۆ خەڵك دوبارە دەكەنەوە. ئەوەندەى برایانى یەكێتى بەخوێنى ئەم لیستە تونین نیوهێندە پارتى پێوەى سەغڵەت نیە بەڵام ئەوەشتان لەیاد نەچێت پارتى لەسەرێكەوە ئێستا جەژنیەتى وە دڵنیاشبن هانى یەكێتیەكان دەدات زیاتر گوشاربخەنە سەر لیستى گۆران و كاندیدەكانى سەرۆكى هەرێم، پارتى بەچیلكەیەك بەردەوام ئەم ئاگرەخۆشدەكان بۆ سوك بونى یەكێتى لەلایەكى ترەوە ئەو ترسەى كە حیزبى پارتى لێی نیشتووە لە(لیستى گۆران) بەقەد هیچ هێرشێكى دەرەكى لێى ناترسێت چونكە ئەوان كەلتورى پاشایەتى پەیرەو دەكەن باوەریان جیالەو بنەماڵیە نیە. ئەو كەلتورەى پارتى پەیرەوى دەكرد ئێستا هەمان ئەو كەلتورەیە ب  (  جەلال) و هاو زمانانى حیزبەكەى پەیرەوى دەكەن (تەنها ئەم رستەیە بەسە بەرێز مام جلال و هاوحیزبەكانى هەڵوەستەى لەسەر بكەن كە دەیوت (دەبێت لەمەودوا حیزب لەحكومەت جیابكەینەوە) ئەگەر تائێستا ئەم ئەم خیتابە تیۆرى بوبێت ئێستا پێچەوانەبۆتەوە گشت دام و دەزگاكانى حكومەت لەخزمەت حیزب بەكار هێنا، تەنانەت گەر چەند شارەزایەك جیاوازى بكەن لەنێوان ئێستاى یەكێتى پارتى ئەوا تەنها ناوەكانیان جیاوازە یەكێتى بووبەپارتى پارتى نەبوبەیەكێتى بەڵكو پارتى بوو بەقەڵای یەكێتى. جەنابى مام جلال تەنها ئێمەى سەر شۆر نەكردووە بۆپارتى بەڵكو چەندین رەفتارو خیتابى نادروستى ئەنتى نەتەوەیى داوە كە هەرگیز لەدەستى میدیاكان رزگارى نابێت، ئەو شورەتە پۆڵاینەى كەهەیبوو لەدەستى دا مێژووە نەبەردەكەى خستە زبڵدانى مێژووە مام جلال لە دواچركەكانى تەمەنیدا لە خیتابى ناوەخت نەوەستاو بەردەوامیدا بەچەندین لێدوانى نادروست وەك (تەسلیم نەكردنەوەى پشیلەى كوردی خەونى شاعیرانەیى سەربەخۆىی كوردستان و بەكارهێنانى وشەى تیرۆرست بۆ پەكەكەو چەكدانانیان جێبەجێ نەكردنى جیاكردنەوەى حیزب لەحكومەت دام و دەزگاكان ......) ئەمانە هەمووى ئەو پەڵە رەشانەن كەیەكێتى پێ دەناسرێتەوە.
ئەم هەڵە گەورانەیە واى كردووە مۆمى تەمەنى یەكێتى بەتەواوى بتوێتەوەو كۆتایى پێ بێت لاى جەماوەرەكەى.
دوو حیزبى دەسەڵاتدار تەنها ئەوەندە وەفایان بۆ كادیرو پێشمەرگەكانیان هەیە كە قەسەم بەسەریان بخۆن و دائیمەن كاسەلێسیان بۆبكەى سوجدەیان بۆ بەریى بەردەوام وەك پێغەبەر ناویان بێنین ئەم وانە بەسەر چووانە خەرێكە دەبێتە هۆى بەرپابنى شۆرشێك كە هیچ جیاوازى نیە لەشۆرشەكەى فەرەنسا، شۆرشەكەى فەرەنسا راستە چەند سەدەیكى پێچوو بەڵام ئەم شۆرشە هەڵقوڵاوە یەك دوو مانگەناخى میلەت دەستى پێكردووە تەنگى پێ هەڵچنیون، با سور بزانن ئەم فیلمە (18) ساڵیە هەر كۆتایى پێ دێت رابەرانى فیلمەكەش دەدرێنە دادگا.  جلال بەهەموو قووەت عەزەمەتى دەڵى دەنگ بدەن بە  مسعود   كە خاوەنى زیاتر لە(70) كۆمپانیایە لەتوركیا خاوەن دەزگایەكى پاراستنە كەهیچ جیاوازى نیە لە دەزگا مخابەراتیەكانى ێدام خاوەن روحیەتێكە جگە لەبارزانى سۆرانى بەكەمە نەتەوە دەزانێ خاوەنى شۆرشى (31) ئابە من دەڵێم هەر یەكێتیەك گوێ بەوتەكانى (مامە) و برادەرانى بگرێت و پەیرەوى قسەكانیان بكات (زۆڵە) چونكە دەنگدان ببەلیستى كوردستان واتە دەندانە بەپارتى نەك بەپێچەوانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە