کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی و ئازادی زۆر دورن و راگەیاندنەکەی حزب دادەدۆشێت

Saturday, 12/05/2012, 12:00






یەکەمجار نییە لە نێو یەکێتی نیشتمانیدا خەڵک لەسەر قسە کردن و بیروڕا دەربڕین سزا دەدرێن یان سوکایەتیان پێدەکرێت هەرچەندە کەسێکی وەک عارف قوربانی کە نزیکە لە بەرهەم ساڵەح و دەمڕاست و یاوەرییەتی لە هەمو سەردانەکانی بۆ کەرکوک و موستەفیدێکی گەورەیە لە بەخشش و بەخشینەوەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و بەرهەم ساڵەح و کۆسرەت رەسول و خاوەن چەند مووچەیەکی گەورەیە زۆرە و وەک خۆی وتەنی پێویستی بە شەفاعەتی کەس نییە بۆ گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی و تەنانەت پێویستیشی بە یەکێتی نییە ، بەڵام بەم دەرکردنە ناوی پێشخۆی کەوت و دەنگی دایەوە و لەقەبارەی خۆی زیاتری بەرکەوت.
ئەم وتارە لەسەر ئازادییە و لە چەند نوسین و هەواڵێکدا بەرچاوم کەوت دەرکردنی ئەو کادیرەی یەکێتی زیان بە ئاستی ئازادیەکانی نێو ئەم حزبە دەگەیەنێت و کادیرانی تریش دەترسن لە قسە کردن و ئەسڵەمێنەوە . منیش دەپرسم کام ئازادی و کام بیروڕا لە نێو یەکێتیدا ! ئایا لە نێو یەکێتیدا شتێک ماوە پێی بوترێت ئازادی رادەربڕین و ئازایەتی لە قسە کردندا ! بەیەک چاو خشاندن بە کەناڵەکانی میدیای ئەم حزبە ، هەموو راستیەکان دەردەکەون ئەگەر سەیری سەتەلایتی گەلی کوردستان بکەین، لە هەواڵ و ڕاپۆرت لەسەر داستان و کۆبوونەوە عیراقچێتیەکانی تاڵەبانی و موجامەلە و کۆبونەوە و دیدارە سارد و بێماناکانی بەرهەم ساڵەح و لێدوانە ئینشاییەکانی ئازاد جوندیانی بەولاوە چیتر بە دیدەکرێت ! لەو بەرنامانەی کە لەسەر رۆڵی سەرۆک تاڵەبانی ئامادە دەکرێن چیتر دەبینین ! هەموی هەمان قەوانی سواوە و لە هەڵدان بە شان و باڵی ئەو سێ چوار کەسە بەولاوە هیچی تری تیا نییە ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان باشترین سەیارە و باشترین شوقە و باشترین نێو ماڵی لەلایەن بەرهەمەوە بۆ کڕڕاوە و بەرپرسی بەشەکانیش لەم کەناڵە هەر یەکێکیان بە کڕینی سەیارەیەک و موچەیەکی مانگانەی باش بێدەنگ کراون .
سەیری کوردستانی نوێش بکەن هەمان سیناریۆیە و تەحەدای هەر کەسێک دەکەم لە دوای دروستبونی گۆڕانەوە ژمارەیەکی ئەو رۆژنامە پڕ هەڵە و کەموکرڕییەم بۆ بدۆزێتەوە کە لە لاپەڕە یەک و دو و سێیدا هەواڵ و داستان و وێنەی سەرۆک تاڵەبانی و چالاکیە حەکیمەکانی ئەو سەرکردە ماوییەی تیا نەبێت ، بۆ بابەتێکی رای جیاوازی تیایە کە خوێنەرێک بیخوێنێتەوە ! ئەو ئاستە نزمەی ئەم رۆژنامەیە هەیەتی شایانی ئەوەیە رۆژنامەکەی لەسەر دابخرێت و کارمەندەکانی بنێردرێنە ماڵەوە بەڵام چونکە سەرچاوەیەکی داهاتی گەورەیە بۆ سەرنوسەرە گەورە موستەفیدەکەی کە موچەکانی بەقەد موچەی 4 وەزیرە و لە هەر موناسبەیەک سەیارەیەکی بۆ ئەکڕڕێت و هەروا سەرنوسەرەکەی لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی ئیعلامەکەی هەمان تەکەتولن ئیتر قۆڵ لە قۆڵی یەکتر کارەکان بۆ یەکتر دادەپۆشن و ئیدامەی پێیەدەن و گوێ بە ئاست و ناوەرۆک نادەن . بەڵێ لە نێو یەکێتیدا راگەیاندن و کەناڵەکانی میدیاش وەکو حزبەکە بوە بە کۆمپانیا و کەوتونەتە دەست گروپێک مشە خۆرەوە کە هەموی سەر بە یەک کوتلەن و بەیەکەوە حزب دادەدۆشن و بە دوای کۆکردنەوەی پارەن لە ئیدارەی گشتی و تاڵەبانی و لە بەرهەم ساڵەح و نابێ هیچ کەسێکیش ببێت بە بەرپرسی هیچ کەناڵێک ئەگەر خزمی نزیک یان دۆست و پیاوی دڵسۆزی جوندیانی و لە نێو ئەم چوارچێوەیەدا نەبێت . ئەنجا بە تەنها حاڵی ئەم دوو کەناڵە ئاوا وێران نیە بەڵکو عارف قوربانی لە خەندان هەمان شتە و زیاتر خەریکی وێنە و چالاکیەکانی بەرهەم ساڵەحن و لەوانیش گەندەڵتر توانا ئەحمەدی ملیۆنێر و بزنسمانی خزمی جوندیانی کە بە حیسابی خۆی نازانێت و هەروەها سەرنوسەری واڵا پرێسی خاوەن چەندین موچە کە چەندین ئوتومبێلی بە خۆڕایی بۆ کڕڕاوە ، هەروەها کەناڵەکەی مەکتەبی راگەیاندن لە هەولێر و هەتا دوایی . ئیتر ئەمە حاڵی راگەیاندنی یەکێتیە و ئەوانە سەرە ڕمی میدیای یەکێتی بن کە خەریکی بزنس و ماستاون و لە کاتی پێویستیشدا تەپڵی شەڕ لێدەدەن ئیتر دەبێ چاوەڕێی چی بکرێت لەم راگەیاندنە و چۆن بواری دەربڕینی رایێکی جیا و بۆچونێکی ئازدانە و ئازایانەی دەبێت !
مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیش لەم ڕەوشە بێدەنگن و ئەنجومەنی ناوەندیش هەر مەپرسە بەس بۆ دیکۆرە و بۆ موچەیە و ئیمتیازاتە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە