کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کچەکەی مەسعود بارزانی ١٥ کیلۆ ئاڵتون بۆ پاسەوانێکی نێچیرڤان بارزانی دەکڕێت

Thursday, 19/01/2017, 19:01


کوردستانپۆست:
(ئەم هەواڵە لە میللەت پرێس بڵاوکرایەوە، پاش کاتژمێرێک لە ژێر فشاری پارتیی و بنەماڵەی بارزانی هەواڵەکە لابرا. یەکێک لە کارمەندانی میللەت پرێسیش بۆ کوردستانپۆستی نارد. سوپاسی دەکەین)

--------------------------------------
پاسەوانێکی نێچیرڤان بارزانی ١٥ کیلۆ ئاڵتون لەرۆژی هاوسەرگیریدا بۆ هاوسەرەکەی دەکات و تێچووی تەواوی ئاڵتونەکەش لەلایەن کچێکی مەسعود بارزانییەوە دابینکراوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکرێت، بە ''میللەت''ی راگەیاند، رێناس بێدودی کە پاسەوانی تایبەتی نێچیرڤان بارزانییە، لە رۆژی هاوسەرگیریدا ١٥ کیلۆ ئاڵتونی کردووە بە هاوسەرەکەیەوە کە تێچووی تەواوی ئاڵتونەکان لەلایەن نەبیلە بارزانی کچی مەسعود بارزانی و هاوکات هاوسەری نێچیرڤان بارزانییەوە دابینکراوە.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکرێت بۆ ''میللەت'' وتیشی، رێناس بێدودی خوارزای (خوشکەزا)ی شەریف بێدودییە کە بەرپرسی پاسەوانەکانی نێچیرڤان بارزانییە.
ئەوەشی ووت '' خێزانەکەی رێناس، کچی بازرگانێکی گەورەیە بە ناوی شوان شانەدەری کە لەگەڵ نیهاد بارزانی و مەنسور بارزانی و ئاشتی هەورامی و چراخانی هاوسەری ئاشتی هەورامیدا کاری بازرگانی دەکات''.بۆ راستی و دروستی تەواوی هەواڵەکە، ''میللەت'' چەند جارێک پەیوەندی بە خانەوادەی هاوسەرەکەی رێناس بێدودی کرد بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.
وێنەی پاسەوانەکەی نێچیرڤان بارزانی و هاوسەرەکەی لە رۆژی هاوسەرگیریدا، قسەو باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەوپێیەی لە کاتی قەیرانێکی گەورەدا ئەو قەبارە   زۆرە ئاڵتونە کڕدراوە بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی بابەتەکە ئاشکرا نەکرابوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە