راگەیاندنى ژمارە2 تۆڕى شۆڕشگێرانى سەراى ئازادى..

Wednesday, 20/04/2011, 12:00


لە17 نیسانەوە پەلامارى سەركوتگەرانەى پارتىو یەكێتى دژى خۆپیشاندەرانو ئازادیخوازانو شۆڕشگێرانو پێشمەرگەكانى شەقام دەستى پێكردووە، ئەمجارەش دەیانەوێ بەگووللە، بەدارو بەدرو دارلاستیكو گازو كوتەكو بە بەكارهێنانى هێزو میللیشیاو دژەتیرۆرو فەرماندەیىو هێزەكانى زیڕەڤانى گڕكانى تووڕەیى و رقى لاوانو خەڵكى راپەڕیوو كپ بكەنەوە، دەیانەوێ مەیدانى ئازادیكان بگرن، دەمى خەڵك هەڵدوورن، شار بكەن بەشارى چەكدارە سەر سەوزو سەرسوورو دەمامكدارەكان، دڕندەكان وەكو ئەوەى كوردستان جەنگەلأ بێ بەربوونەتە گیانى خەڵكى راپەڕیوو. دەیانەوێ وانیشان بدەن سەركەوتنیان بەدەستهێناوە، مەیدانو سەراى ئازادیان لەخەڵك سەندوە، دەیانەوێ تۆڵە بكەنەوە لەخەڵكى راپەڕیوو، بەئەندازەیەك تووشى هستیریاو فۆبیابوون هەر خەڵكێك دەبینن پەلامارى دەدەنو كارگەیشتۆتە رەشبگیرىو ئەنفالو كوشتو بڕین.

تەپلأ بۆ ئەوە دەكوتن پلانەكەیان سەركەوتووە، وورەى خەڵكیان رووخاندووە، بەڵام با باشبزانن ئەمە خەونێكى وەنەوشەییە، خوێنى شەهیدان ووشك نەبۆتەوە، بریندارەكان چاك نەبوونەتەوە، ئیرادەى لاوان بەچەك تێك ناشكێت، رقو توڕەیى ئەستوورتربووە، گڕكان زیاتر جۆشى سەندووە، شۆڕشگێرانو پێشمەرگەكانى شەقام خەریكى داڕشتنى پلانى نوێو گۆڕینى شێوازى خەباتو پەلامارن، خەریكن هێزەكانیان كۆدەكەنەوەو بۆ شێوازى بەرگرىو پەلامارى نوێ ئامادەیان دەكەن.

دڵنیا بن كەخەڵكى كوردستان دەست لەئەنجوومەنەكانى مەیدانى ئازادی هەڵناگرێت، پابەندن بە داخوازىو داواكارىو نەخشە رێگاى خۆیانەوەو رۆژ لەدواى رۆژ داواكاریەكانیان نەك هەر كەم نابێتەوە بگرە زۆرى ترى دەچێتەسەر. ئەگەر ئۆپۆزسیۆنیش بچنەوە بارەگاكانى خۆیان ئەوە ئەوان شەقام چۆلأ ناكەن.

بابزانن لەجێى هەر كەسێك دەسگیردەكرێ دەیانى تر ریزدەگرێ، خەڵك نەڕووخاوە ئەوە ئەوانن كەرووخاون، ووزەو تواناى لاوانو شۆڕشگێران نەڕووخاوە، ئەوە بزانن تازە مێژوو بۆ دواوە ناگەڕێتەوە، لافاو لەهێزى راماڵین نابێتەوە، كاوە لەچارەنوسى ئەژدەهاكو گۆڕ لەمردوو نابێتەوە، باش بزانن لێتان نابینەوە، لێتان نابینەوە..



بژى خەباتى شۆڕشگیرانەى شەقام

بروخێ دەسەڵاتى پارتىو یەكێتى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە