مووچڕکه ى پشتیوانى له پشتیوان
Friday, 26/03/2010, 12:00
کاتی منداڵیم بۆ باوکم هه‌رزه‌کاریشم بۆ کاکم ئێستاشمان بۆ پشتیوان . ئاواتی ئه‌وڕۆژه‌م ئه‌خواز به‌یانییه‌ک بێت ڕژێمی ڕوخاوی به‌عس نه‌مابێ . زۆرینه‌ی خه‌وه‌کانم به‌ڕاجڵه‌کاوی له لێدانی درگای حه‌وشه‌که‌مان ئه‌بزڕکان خوایه ئه‌مه‌یان ئه‌منه ڕه‌شه‌کان نه‌بن بێنه سه‌رمان باوکم بشکێنن له‌به‌رچاومان وه‌ک جاره‌که‌ی پێش‌و ، نا ده‌نگی لێدانی ئه‌م جاره له ئامۆزاکه‌م ئه‌چێ هێشتا ئه‌نفال نه‌کرابو دوای که‌وتون هاتوه ئێمه‌ش ئاگاداربین. تاخالۆزا و پورزاکانم به‌ڕێکه‌ون به‌ره‌و ئه‌ودیو بۆ لای کاکم مه‌نعی ته‌جه‌ووله ، له‌وانه‌یه پوورم بێ هاتووه ئایه‌ته‌ل کورسیمان به‌سه‌رابخوێنێ ئه‌مجاره به‌ڵکو کاریان تێ بکا خوشک و دایکیشم له‌گه‌ڵمان ڕه‌ش بگیر نه‌کرێن موچوڕکه به‌له‌شمدادێ له‌بێ ده‌سه‌لاتیا ، ئاخ بۆ گه‌وره‌نابم تا له چیابم به تفه‌نگه‌که‌م ئه‌م خه‌وه ناخۆشانه بخه‌وێنم ، به‌م شێوه‌یه ئه‌مان گوزه‌ران. خۆشترین خه‌وم که چاوم کراوه بو 7.3 ئه‌وبه‌یانیه‌ی دوڕۆژ پشتر ته‌واریه‌کان درگای ماڵیان دایه به‌رشق کوا براکه‌تان ، نازانم بۆ نه‌ترسام ئه‌م جاره ووتم بڕۆن خۆتان بیهێننه‌وه ووتیان 1 هه‌فته‌تان هه‌یه مۆڵه‌ت و به‌شبرزه‌ی ڕۆشتن . ئه‌م به‌یانیه خۆشترینیانه ڕاپه‌ڕینه . وام زانی ئیدی ماڵی ئێمه له‌لێدانی درگا ناترسین ، ئیدی که‌س به‌سه‌ربانا خۆی ناکا به‌حورمه‌تی حه‌وشه‌مانداهه‌ڵه‌بوم موچوڕکه وراسی یه ئێیستا خوشکه‌زاو منداڵه‌کانی کاکم هه‌یانه له‌و ڕۆژه‌ی گرده‌که بۆته چیای جارانی ، هه‌ڵه بوم ئمڕۆ له‌رزوتاو مووچوڕکه‌که‌م خه‌تای درگاو سه‌ر‌بان و حه‌وشه‌که‌ی پشتیوان. به‌م شێوه‌یه ئه‌ی گوزه‌رێنین. به ڕه‌چه‌ته‌ی سبه‌ی و که‌مپنی پۆسته‌که‌مان هیوای شفامانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست