کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سەر دزى كردن بەرێوەبەرى تەندروستى رانیە و سكرتێرەكەى دراونەتە دادگا!

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


سەرچاوەیەكى هەواڵ لە بنكەى پۆلیسى رانیە هەواڵى درانە دادگاى هەریەك لە دكتۆر ئومێد كاكە سوارە بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى رانیە و لێپرسراوى نوسینگەكەى زاناى على كوردە و جەمالى موهندسى لە نێو شارەكە دا بڵاو كردەوە. كە لە سەر داواى چاودێرى دارایى سلێمانى بە تۆمەتى دزینى پارەى بیرە ئیرتیوازییەكانى تەندروستى و تەزویر كردنى ئیمزاى كارمەندان لە سەر وەسلى كرین و دروست كردنى باخچەى بەرێوەبەرایەتى ناوبراو ئەنجام دراوە..هەروەك سەرچاوەیەكى هەواڵ لە مەڵبەندى یەكێتى ى رانیە لە نێو خەڵكى شارەكە بلاوى كردەوە كە دكتۆر بەرهەم سالح وەزیرى تەندروستى دكتۆر تاهیر هەورامى راسپاردووە كە دكتۆر ئومێد كاكە سوارەى بەرێوەبەرى تەندروستى رانیە لابەرێت. هەربۆیە وەزیرى تەندروستى ئاگادارى دكتۆر ئومێدى كردۆتەوە دەبێت وازبێنێت.. بەلام دكتۆر ئومێد مۆلەتى یەك مانگى وەرگرتووە. بەلام نازاندرێت ناوبراو لادەبرێت یان نا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە