كوری بەرپرسێكی پارتی هەولی كوشتنی كوری مەلا غەنی دەدات
Saturday, 23/01/2010, 12:00
كاتژمێر(7) شەوی پێنج شەمە 20-1 كاتێك كورەكەی مەلا غەنی بە ناوی محمد لە مزگەوت دەگەرێتەوە لەگەل كوری بەرپرسی ناوچەی منارە بە ناوی (هەڤال عبدالخالق غریب) دەبێتە ناخۆشیان و دواتر كورەكە دەچێتە مالەوە و بە كلایشنكۆف هێرش دێنێت و چەند نوێژخوێنێكی مزگەوتی فورقان دەكەونە نێوانیان بۆ ئەوەی رووداوەكە پەرە نەسێنێت ، بەلام بە هۆی دەسترێژی گوللەی كوری بەرپرسەكەی پارتی سێ كەس بریندار دەبن .
دوای رووداوەكە هەر یەكە لە پشتیوان سادق بەرپرسی لقی 2 و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دێنە شوێنی رووداوەكە و پۆزش دێننەوە و كوری عبدالخالق غریب دەنێرنە زیندان .
مەلا غەنی سالانیك ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەلبەندی هەولێری بزونتەوەی ئیسلامی بووە دوای وازهێنانی لەو حزبە خەریكی بانگەوازەو ووتارخوێنی مزگەوتی فورقانە لە گەرەكی راستی شاری هەولێر.
هاولاتیەكی گەرەكی راستی نزیك رووداوەكە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست