سەنتەرى قەستەرەى دل لە سلیمانى
Tuesday, 19/10/2010, 12:00
من كە هاولاتیەكم لە (مانگى 9 / 2010) لەو سەنتەرە باوكم قەستەرەى بۆ كرا لە لایەن یەكیك لە دكتۆرە بەرێزەكانى ئەو سەنتەرە .
هەر لە سەرەتاوە بۆ دانانى موعدى قەستەرەكەو كارە ژمیریاریەكان و فەحسەكان زۆر بە جوانى مامەلەمان لەگەل كراوە و هەتا هەتایە دەستخۆشى لە كارمەندان و دكتۆرەكانى ئەو سەنتەرە دەكەم .
تەنها خالێك سەرنجى راكێشام ئەویش ئەوە بوو پاش تەواو بوونى قەستەرەكەم دكتۆرەكەم پێى ووتم پێویستت بە شەبەكەو بالۆن هەیەو ئەبێ لە كاتێكى تردا ئەو عەمەلیاتەشت بۆ بكەم .
منیش پێم ئاسایى بوو بەلام كە چوومە لاى كارمەندەكەى بەشى موعد بۆ وەرگرتنەوەى موعدى بالۆنەكە سەیرم كرد سەرەیەكى زۆر دوورم بۆ دانرابوو كە دەكەوتە كۆتایى مانگى (11 / 2010) بۆیە هاتمەوە ناو قەستەرە و لەگەل باوكم باسى ئەو سەرە دوورەم كرد و ووتم ئەگەر وا بێت ئەچین لە ئەهلى ئەیكەین و زووتر بۆمان دەكەن خۆ شكور توانامان هەیەو فەقیر حال نین .
تا ئێرا ئاساییە ....
ئا لەم كاتەدا كچێك كە كارمەندە لەو بەشە ناوى (نازانم) بەلام . گوێى لە ووتەكەمان بوو هاتە ژوورەوەو ووتى من ئەتوانم بۆتان پێش بخەم و ئەتانكەم بە خزمى خۆم و خوا قبول ناكات ئێوە بچنە ئەهلى و پارەیەكى زۆرتان لێ ئەسەنن .
من زۆر سوپاسم كرد و ووتم ئەگەر تۆ بەو شێوەیە هاوكاریمان بكەیت ئێمە زۆریش مەمنوونت دەبین .
بە هەر حال چەند هەنگاوێكى لەگەلمانا نا بۆ ئەوەى ئەو كارەم بۆ بكات ...... ووردە ووردە ناخى خۆیى بۆ كردمەوە كە داواى (500) دۆلارى لێ كردم و ووتى من وەك بەرتیل نالێم بەلكو ماوەیەكە سەیارەیەكم كریوەو قەرزارم لەسەرى بۆیە وەكو قەرز بیدەمێ .
دیارە كەسێك كە یەكەم جار بێ بیناسم و كارێكیشم بۆ بكات هەموو كەس ئەزانێ ئەو قەرزە ماناى چى دەگەیەنێت ؟؟؟؟
بۆیە بریارم دا ئەو عەمەلیاتە لە ئەهلى بكەم و هاوكارى ئەو خوشكە بەرێزەشم نەوێت و من نەبمە مایەى ناشیرین كردنى رووكارى ئەو سەنتەرە جوانە .
بۆیە لەم كەنالەوە داواكارم لەو خوشكە بەرێزە خۆى باش بكات و ناوى ئەو سەنتەرەو ئەو هەموو كارمەند و دكتۆرە بەرێزەش ناشیرین نەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست