کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فازیل میرانی : ئیدریس بارزانی پاره‌ی له‌ سه‌دام حوسه‌ین وه‌رگرتووه‌

Saturday, 27/10/2012, 12:00









سه‌رچاوه‌یه‌ک نزیک له‌ نێچیر بارزانی سی ڤی فازیل میرانی ئاشکرا ده‌کات، که‌ فازیل میرانی ناوی ئه‌سڵی فازیل مووتنیه‌، کاتی خۆی له‌ ئه‌مریکا له‌لای زۆرکه‌س باسی ئیدریس بارزانی کردووه‌ و وتوویه‌تی پاره‌یه‌کی زۆری له‌ سه‌دام حووسه‌ین وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ ئێرانییه‌کان بهێنێت و پشتگیرییان نه‌کات، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ یارمه‌تی سوپای عێراق بدات دژی ئێران و واش رێکه‌وتبوون  ئه‌و کوردانه‌ی که‌‌ دژ به‌ حکومه‌تی عێراقن ته‌سلیمیان بکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مان هیچ کام له‌و په‌یمانه‌یان به‌جێ نه‌هێنا و به‌ڵکو  بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یارمه‌تی ئێرانیه‌کانیان دا له‌ دژی عێراق ، سه‌دامیش که‌وته‌ ئه‌نفالکردنی بارزانیه‌کان و فازیل میرانی له‌ ئه‌مریکا ئه‌وسا دان به‌وه‌دا نابوو، که‌ ئیدریس بارزانی خیانه‌تی لێکردووه‌ و پاره‌یه‌کی زۆری وه‌رگرتووه‌، به‌مه‌ ئیدریس خاین ده‌رچوو، هه‌ر بۆیه‌ سه‌دامیش بڕیاری دا که‌ زیاد له‌ هه‌شت هه‌زار خه‌ڵکی بێتاوانی قووشته‌په‌ی ناوچه‌ی بارزان ئه‌نفال بکرێت.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی باسکرد، که‌ فازیل مووتنی ووتووبووی نێچیر بارزانیش له‌باوکی باشتر نیه‌ و به‌ته‌واوی کوڕی باوکی خۆیه‌تی، نێچیر حه‌ز له‌چاره‌ی  فازیل مووتنی ناکات، چونکه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ی بیستۆته‌وه‌، که‌ چۆن کاتی خۆی له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌ژیا پێش ڕاپه‌ڕێنی ساڵی ۱۹۹۱ که‌ به‌ ئیدریس بارزانی هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی ووتبوو.
وه‌ک ده‌زانرێت فازیل مووتنی یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ ناپاک و دز و داوێنپیسه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی کوردی و پارتیی، خاوه‌نی ملیۆنه‌ها دۆلارو ڤێلا و سه‌روه‌ت و مۆڵکه‌ له‌ کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان،  له‌ ڤێرجینا یانه‌یه‌کی شه‌وانه‌ی کڕیووه‌ که‌ ناوی ئه‌لف له‌یلا و له‌یلا و نزیک پانزه‌ ملیۆن دۆلاری له‌ بانک دا هه‌یه‌ و ڤێلایه‌کی له‌ دوبه‌ی کڕیوه‌ ودوو خانووی له‌ له‌ندن ‌ و واشنتۆن هه‌یه‌..
فازیل میرانی کاتی خۆی له‌ ئه‌مه‌ریکا شۆفێری تاکسی بوو، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان له‌ ناشڤیل ده‌ژیا.. کوره‌ گه‌وره‌که‌ی که‌ ناوی هیوایه‌ ئێستا خانوویه‌کی له‌ ڤێرجینیا هه‌یه‌ و زاگرۆزی کوڕی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ کوردستان و‌ کومپانیایه‌کی بازرگانی ئه‌له‌کترۆنی دامه‌زراندووه‌.
ده‌نگگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌ کچه‌که‌ی له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌دڵی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌کردبێت چونکه‌ حه‌زی له‌ کوڕێکی ڕه‌ش پێستی ئه‌مه‌ریکی کردبوو، له‌ بارودۆخێکی نادیاردا تا ئیستا که‌س نازانێت کچه‌که‌ی چی لێهات و وون بوو، زۆرکه‌س وای بۆده‌چن فازیل بۆته‌ هۆی وون بوونی کچه‌که‌ی و کوشتوویه‌تی.
فازیل میرانی پاش ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ کوردستان، له‌ دهۆک ڤێلایه‌کی دروستکرد و حه‌زی له‌ ژنێکی مێردار کرد به‌ناوی ژیان، سکی ئه‌م ئافره‌ته‌ی پڕکرد، بۆیه‌ داوای له‌مێرده‌که‌ی کرد تا ته‌ڵاقی بدات به‌ڵام مێرده‌که‌ی له‌ پێشدا ڕازی نه‌بوو، به‌مه‌ فازیل مووتنی ویستی له‌ ڕێگای پیاوه‌کانیه‌وه‌ مێرده‌که‌ی بکوژێت، به‌ڵام خزمێکی ژنه‌که‌ به‌مه‌ی زانی و ڕێگه‌ی له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ گرت، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌و خزمی ژنه‌که‌یان کوشته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ترساندا ئیتر مێرده‌که‌ی ناچار ژیانی ژنی بۆ فازیل موتنی ته‌ڵاق داو و فازیل  بۆ خۆی ماره‌ کر، ئیستا له‌و ژنه‌ی کوڕێکی هه‌یه‌ که‌ناوی یادگاره‌ .
ئه‌مه‌ نموونه‌ی که‌سه‌کانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌ی کوردستانن و که‌ تاسه‌ر له‌ تاوان و ناپاکیی و دزیی و نامه‌ردییدا نقووم بوون ، ئیتر ده‌بێت پاشه‌ڕۆژی کورد به‌ ده‌ست ئه‌م نمونانه‌وه‌ به‌ره‌و کوێ بڕوات!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە