کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌یسی كوری مه‌سعود بارزانی (20) رۆژه‌ له‌ دوبه‌یه‌

Thursday, 25/04/2013, 12:00







حه‌مه‌ده‌مین بارزانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ وه‌یسی مه‌سعود بارزانی ماوه‌ی 20 رۆژه‌ له‌ دوبه‌یه‌و زیاتر له‌ 50 ملیۆن دۆلاری ره‌وانه‌ كردووه‌ پێش چوونی بۆ دوبه‌ی و، به‌نیازه‌ گه‌وره‌ترین هۆتێل له‌ ئیماراتی دوبه‌ی بكریت كه‌ 20- نهۆمه‌و دوو ساله‌ دروست كراوه‌و تا ئه‌مرۆ نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولیر، چونكه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی دوو رۆژی دیكه‌ ته‌واو ده‌بیت و هه‌موو معامه‌لاتی ته‌واو كردووه‌.
حه‌مه‌ده‌مین بارزانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ وه‌یسی بارزانی تا ئێستا نزیكه‌ی 250 ملێۆن دۆلاری له‌ ئیمارتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌ دوبه‌ی و شاریقه‌ به‌ موڵك و هۆتیل و مۆڵ و ڤێلا داوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ وه‌یسی مه‌سعود بارزانی باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی به‌ 400 ده‌فته‌ر دۆلار دروست كردووه‌
ئه‌مرۆ ژێده‌رێك له‌ محمه‌د ئه‌مین بارزانی كه‌ جێگری هه‌والگری گشتی پارتی یه‌ بۆ په‌یجه‌كه‌ی ناردووین، كه‌ وه‌یسی مه‌سعود بارزانی كه‌ سكرتیری تایبه‌تی مه‌سرۆر بارزانی برایه‌تی له‌ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، له‌ سه‌ری ڕه‌ش باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی دروست كردووه‌ تا ئێستا 400 ده‌فته‌ر دۆلاری تیچووه‌و هیشتا ته‌واو نه‌بووه‌.
محمه‌د ئه‌مین بارزانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌وروپاو ئه‌فریقاو ئوسترالیاوه‌ ده‌یان شێرو پڵنگ و مه‌یمون و كه‌نگه‌رو زه‌رافه‌ی كریوه‌و بریاره‌ له‌م مانگه‌ بگاته‌ سه‌ری سوور.
ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ 300 ده‌فته‌ر دۆلاری تیچووه‌ هیشتا پاره‌كه‌ی نه‌دراوه‌.
ژێده‌ره‌كه‌مان ئه‌وه‌شی ناردووه‌ كه‌ وه‌یسی بارزانی هه‌فته‌ی دووجار ده‌چێته‌ فاملی مۆڵ بۆ كرینی جلو به‌رگ تا ئیستا بایی 10 ده‌فته‌ر دۆلار جل و به‌رگ و جه‌مالیات و بۆنی كریوه‌ له‌ماوه‌ی 2 مانگدا.
وه‌یسی بارزانی سه‌رپه‌رشتی باندیكی به‌قاچاخ بردنی نه‌وت بۆ ئیران ده‌كات شه‌وانه‌ 100 لۆری ده‌نێرێته‌ ئیران و پاره‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە