خۆتان له نه‌رێنیه‌کانی ژیان به دوور بخه‌ن
Saturday, 22/11/2014, 12:00
یه‌کێک له نهێنیه‌کانی سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی هه‌ستی ئومێده‌واری له مرۆڤ خۆ دوور خستنه له نه‌رێنیه‌کان.
نه‌رێنیه‌کان ده‌توانن هه‌ر شتێک بن که راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ کاریگه‌ری نێگه‌تیڤ به‌سه‌ر ئێمه‌وه دروست ده‌که‌ن.
واته ئه‌و وزه نێگه‌تیڤه‌ی دروست ده‌کات شه‌پۆله‌کانی ده‌بنه هۆی تێکدانی باری ده‌روونی ئێمه.مرۆڤ ده‌توانێت ئامانجگه‌لێکی هه‌بێت مرۆڤ ده‌توانێت گه‌شبین بێت به‌لام کاتیک په‌یوه‌ندی ده‌کات به که‌سێکی نه‌رێنیه‌وه وه‌ک هه‌رچی فێربووه‌و هه‌رچی تێگه‌شتووه وه‌ک ئه‌وه‌ی که بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی لێدابێت وردوهه‌راش ده‌بێت.دانیشتن له‌گه‌ل که‌سێکی نه‌رینی ئێمه‌ش نه‌رێنی ده‌کات.تا ئه‌و شوێنه‌ی که له توانا‌مان دایه پێویسته خۆمانی لێ دوور بکه‌ین . بۆ زیاتر رونکردنه‌وه‌ی وتاره‌که‌م ده‌مه‌وێت چه‌دن نمونه‌یه‌ک بهێنمه‌وه.به‌یانی له‌خه‌و هه‌لده‌ستی به ته‌ندروستیه‌کی باش و رۆحیه‌تیکی به‌رز ، له‌سه‌ر مێزه‌که ده‌بینی رۆژنامه‌یه‌ک دانراوه ، یه‌کسه‌ر لاپه‌ره‌ی هه‌واله‌کان ده‌که‌یه‌وه یان یه‌کسه‌ر ته‌ماشای تیتره‌کانی لاپه‌ره‌ی یه‌که‌م ده‌که‌ی. بێگومان ئه‌مه کاری رۆژانه‌ته . ئینجا بابه‌ته‌که ده‌ست پێ ده‌کات هه‌والی نه‌رێنی و ناخۆش.من ده‌لێم به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و رۆژنامانه مه‌خوێنن که له‌م جۆره هه‌والانه بلاو ده‌که‌نه‌وه.ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان به‌م جۆره‌ن مه‌خوێنه‌وه.رۆژنامه‌کان بۆ باشترکردنی بازاریان هه‌والی خه‌یالی و ترسانک دروست ده‌که‌ن . ئه‌وان ناکه‌ونه ژێر کاریگه‌ریه‌که‌وه چونکه ده‌زانن درۆیه به‌لام تۆ نه‌رێنی ده‌بی واته سیسته‌می ده‌رونیت ده‌روخێت . هه‌والی بێ بنه‌ما و خاوه‌ن ناوه‌رۆکێکی پوچ و بێ مفا وه‌ک : دوێنی باوکێک سه‌ری کچه‌که‌ی بری ، دزێک هه‌شت که‌سی کوشت ، ئاخری دنیا نزیک بووه‌ته‌وه ... ئه‌مانه هه‌مووی یاریه‌که بۆ سه‌رنج راکێشانی خه‌لک . به‌لام تۆ هیچ مه‌خوێنه‌وه چونکه هیچ شتێک تێدا به‌ده‌ست ناهێنی .دلنیا بن زیانه‌کانی زۆر زیاترن له‌و سوده‌ی که تۆ پێت وایه پێت ده‌به‌خشێت ، چونکه له‌وانه‌یه جۆره ترسێک یان دله راوکێیه‌ک یان نائومێدی و ره‌شبینیه‌ک بۆت دروست بکات .به‌م جۆره بلاوکراوانه ده‌لێن بلاو کراوه‌ی زه‌رد ئه‌وان بۆ زیاتر کردنی کریار ئه‌م جۆره هه‌والسازیه ده‌که‌ن . له کوردستان رۆژنامه‌یه‌ک بخوێنی سالێک چاوه‌رێی مه‌رگ و بومه‌له‌رزه‌و شه‌ر ده‌که‌ی . دوای سالێک ده‌بینی هیچ شتێک له ئارادا نیه . یان زۆر به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی وه‌ک زنجیره‌و فیلم و گۆرانی . رۆژانه روو ده‌دات که زۆربه‌ی خه‌لک به تایبه‌تی چینی گه‌نج راسته‌و خۆ ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری نه‌رێنی دیمه‌نه‌کانی ناو فیلم یان زنجیره‌که.ئه‌مه کاریکی هه‌له‌یه که ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ، جونکه له زیانی رۆحی و ده‌روونی زیاتر هیچ شتێکی تر ده‌ستمان ناکه‌ویت . به‌بینینی ئه‌م جۆره زنجیرانه ده‌مانه‌وێت بگه‌ین به چ ئامانجێکی دروست . له تێکدانی شیرازه‌ی خێزان و که‌سه‌یاتی تاک زیاتر چ شتیکی تر به‌دی ده‌هێنێت.ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رده‌وام هه‌ستی گه‌شبینی و ئه‌رێنیمان هه‌بیت پێویسته خۆمان له‌سه‌یرکردنی ئه‌م جۆره به‌رنامانه به دوور بگرین . زۆربه‌ی گۆرانیه‌کانیش که خه‌لک گوێی لێ ده‌گرن هه‌ستیێکی نه‌رێنی زۆر گه‌وره له گوێگر دروست ده‌که‌ن ، چونکه زۆربه‌ی وشه‌کان نه‌رێنین وه‌ک (مه‌رگ ، جودایی ، کوشتن ، ته‌نهایی . دابران و هتد ..) گوێگریش راسته‌خۆ نه‌رێنی بیر ده‌کاته‌وه.له راستتی دا گۆرانی بێژه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌موویان ئه‌م جۆره گۆرانیانه ده‌لێن ، هێشتان هونه‌ری کلاسیک که‌مێک باشتربوو . هه‌ربۆیه‌ش گه‌نجه‌کانمان هه‌موویان به‌رده‌وام بی وزه‌و خه‌مبارو یاخی و ره‌شبینن . ئه‌گه‌ر بزانیین کاریگه‌ری ئه‌م جۆره گۆرانیناه چه‌ند زیانبه‌خشه به‌سه‌ر ژیانمانه‌وه ئه‌وا هه‌رگیز گوێیان لێ ناگرین . زۆر رووداویک روویداوه وه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتنی دوو ئۆتۆمبێل ، که‌سێک به سه‌ختی برینداربووه ، خه‌لکێکی زۆریش له ده‌وری کۆ بووه‌ته‌وه ، له‌م باره‌دا هه‌ندێک که‌س ته‌نها بۆ بینینی رووداوه‌که په‌له‌یه‌کی زۆر ده‌که‌ن ، به‌خۆریک ئه‌ونده حه‌زی بینینی رووداوه‌که‌یان بۆ دروست ده‌بێت که له ناوه‌ندی رێگای سه‌ره‌کی ئۆتۆمبێله‌که‌یان راده‌گرن . له‌گه‌ل بینینی دیمه‌نه سامناکه‌که‌ش ده‌ست به‌جێ هه‌ست به جۆره تێکچوونێکی باری ده‌روونی ده‌که‌ن.ئه‌م تێکچونه‌ش هه‌ستێکی نه‌رێنی بۆ بینه‌ره‌که دروست ده‌کات . له‌وانه‌یه کاریگه‌ریه‌کی ئه‌ونده زۆریش بۆی دروست بکات که ماوه‌یه‌کی درێژ هه‌ر له بیر نه‌کات.تۆ که ناتوانی هیچ بکه‌ی بۆ که‌سه‌که بۆچی له‌وێ ده‌وه‌ستی . زۆربه‌ی خه‌لک ته‌نها بۆ بینین له شوێنی رووداوه‌کان کۆ ده‌بنه‌وه.خۆتان له که‌سانی نه‌رینی به‌دوور بگرن هاورێ یان هه‌ر که‌سێکی تر . هه‌ندیک که‌س هه‌ن تا له کینان داده‌نیشی ته‌نها باسی رووداوی نه‌خۆش و به‌خت ره‌شی و نه‌خۆشی و شه‌رو ئه‌و شته نه‌رینیانه ده‌کات.ئه‌گه‌ر له‌گه‌لی دابنیشی و به جوانی سه‌ر بۆ بله‌قێنی ئه‌وا زیاتر له ئه‌و زه‌ره‌ر ده‌که‌ی ، چونکه ئه‌و سروشتی وایه به‌لام له‌وانه‌یه تۆ که‌سێکی گه‌شبین بی ئه‌وکات تۆ ده رووخێی نه‌ک ئه‌و . له وانه‌یه ئه‌و که‌س که‌سێکی خێزانه‌کامان بیت ئه‌وکات پرسیار ده‌که‌ی ئێستا ده‌بیت چۆن خۆمان بپاریزین. لێره‌دا ته‌نها پێویسته بابه‌ته‌که بگۆری و جۆره ساردکردنه‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر که‌سه‌که بێنی.بۆ نمونه کاتێک دایکت ده‌ستی کرد به گوتنی وشه نه‌رێنیه‌کان یه‌کسه‌ر بی پچرێنه بلێ دایه هه‌ست ده‌که‌م که‌سێک له ده‌رگا ده‌دات یان هه‌ر شتێکی تر که بتوانی که‌سه‌که له‌سه‌ر باسه کراوه‌که‌ی لاببه‌ی.هه‌ندێک جار پێویسته سه‌رنجمان لاببه‌ین له‌سه‌ر روودانی نه‌رێنیه‌که ، له‌کاتی روودانی رووداوێک وه‌ک به‌ر یه‌ککه‌وتنی دوو ئۆتۆمبێل له‌وانه‌یه لایه‌نێک وشه‌ی ناشرین ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ری بکات به‌لام به‌رامبه‌ر پێویسته وه‌لامی که‌سه‌که نه‌داته‌وه ، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به‌رگری بکات به‌لام ناشبێت کاردانه‌وه‌ی هه‌بیت ،ته‌نها پێویسته ئارام بگرێت یان هه‌ندێکجار له شوێنێکی زۆر هه‌ستیار و گرنگ ده‌بینین کۆمه‌لێک که‌س ته‌نها وشه‌ی نا به‌جێ ئاراسته‌ی یه‌کتر ده‌که‌ن و باسی شتی نه‌رێنی ده‌که‌ن . له‌وانه‌یه نه‌شتوانی شوێنه‌که به‌جێ بێلی ، لێره‌دا ته‌نها پێویسته په‌یکه‌ره‌که‌ت له‌وێ بێت و به‌خه‌یال له شوێنه‌که بچیه ده‌ره‌وه یان به کوردی خۆمان خه‌یالێک بکه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگات له گفتوگۆی ئه‌وان نه‌بێت . ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه خۆمان له هه‌موو نه‌رێنیه‌کان به دوور بخه‌ین ئه‌وا هه‌میشه هه‌ستی شادی و گه‌شبینی له ده‌روونمان به‌رده‌وام وه‌زه‌ی نه‌رێنی دروست ده‌که‌ن . به‌م جۆره ژیانمان جوانتروچالاکتر ده‌بێت.
نوسینی : نزار شانه‌ده‌ری / راهێنه‌ری گه‌شه‌پێدان و NLP
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست