سه‌رده‌شتی جوانه‌ مه‌رگ و سه‌رده‌شته‌ قوربانیه‌کان

Tuesday, 25/05/2010, 12:00


من گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ده‌ده‌م به‌ هیچ جۆرێک نه‌ محمه‌دی مه‌لاقادری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و نه‌ پاراستن ونه‌ پارتی دوورو نزیک ئاگادری کوشتنی سه‌رده‌شتی نیه‌ و به‌ڵام هیچ گومانم نیه‌ له‌وه‌ی که‌ده‌زگای تایبه‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارازانی که‌ ده‌زگایه‌کی دیکه‌ی ته‌فرو تووناکردنی نهێنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ و ئه‌و ده‌زگا تایبه‌یه‌ش ته‌نیابنه‌ماڵه‌ ئاگاداری کاره‌کانیانه‌ وکار له‌سه‌رله‌ ناوبردنی ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌کات که‌ هێڵی بنه‌ماڵه‌ ده‌به‌زێنن، ئه‌و ده‌زگاتایبه‌ته‌ش سنورداره‌ و پێکهاته‌شی له‌گه‌نجانی عه‌شیره‌تی بارزانی
داڕێژراوه‌. ئه‌م ده‌زگا تایبه‌ته‌ که‌ خودی سیداد بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات هیچ که‌سێک به‌ کاره‌کانی ئه‌و ده‌زگایه‌ نازانی ته‌نیا بڕیارده‌رانی بنه‌ماڵه‌ نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ووردی له‌ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی وورد بیته‌وه‌ تووڕه‌بوون هه‌ڵچونێکی زۆرله‌ به‌یانه‌که‌ به‌دی ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ . هه‌رچه‌نده‌ هه‌موومان مه‌به‌ستم له‌و کادیره‌ کۆنانه‌ی پارتی دێت که‌ ته‌مه‌نێکمان له‌گه‌ل ئه‌و پارته‌ به‌سه‌ربردو له‌وانه‌شه‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌کانیش بزانن که‌ پارتی ئه‌وحزبه‌ نیه‌ بتوانێ ئه‌وه‌نده‌ بوێر بێت یه‌ک ووشه‌ی فیکری دابێته‌ ئه‌ندامانی خۆی و هیچ ئه‌ده‌بیاتێکی کوردایه‌تی هه‌بێت له‌ بڵاوکراوه‌کانیدا جگه‌ له‌ دوو ووشه‌ی سواوی پڕوپووچ و بێ مانا نه‌بێت ئه‌ویش (ڕێبازی بارزانی نه‌مرو ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو) که‌ هه‌ریه‌ک له‌ودوو ناوه‌ش خاوه‌ن هیچ په‌رتووکێک و ده‌ستنووسێک نه‌بوونه‌ .
لێردا مافی هه‌موو که‌سێکه‌ بپرسێت کاتێک مرۆڤ گوێبیستی ووشه‌ی ڕێباز ده‌بێت ده‌یان که‌ڵه‌ پیاوی وه‌ک لینین و مارکس ماوتس تونگ هتد.. بیر ده‌که‌وێته‌وه‌و چونکه‌ ووشه‌ی ڕێباز به‌بێ کتاب و ته‌نزیر نایه‌ت هه‌ریه‌ک له‌وانه‌ی ناومان بردن و زۆرێکی دیکه‌ش خاوه‌نی ده‌یان کتاب و نووسینن ئاخر ئه‌ی هاوار ئه‌م ده‌هۆڵه‌ی ڕێبازی بارزانی و ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو مانای چیه‌؟ سه‌یرم دێت که‌سێک به‌خۆی بڵێت سه‌رکرده‌تاکوئێستا خاوه‌نی یه‌ک ده‌ستنووس و ته‌نزیری فیکری نه‌بێت و ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌ عه‌شایه‌ریه‌ سه‌رکردایه‌تی میلله‌تێک بکه‌ن وه‌ک میلله‌ت له‌ گوێی گاداخه‌ووتبێ نه‌زانێ دونیا چ باسه‌ ئه‌وه‌ یه‌ک له‌وهۆکارانه‌یه‌ که‌ بۆته‌ مایه‌ی دوواکه‌ووتنی کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی سه‌رده‌م له‌ مه‌حفه‌لی نێو ده‌وڵه‌تی و ڕه‌ووتی شارستانیه‌تی مه‌ده‌نی و فیکری ئه‌و عه‌قڵه‌ پووچه‌یه‌ که‌ ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ یاری به‌ موقه‌ده‌راتی میلله‌تی کورد ده‌کات به‌هێزو پلانی ده‌ره‌کی خۆی زاڵکرده‌وه‌ به‌سه‌ر عه‌قڵی نه‌ته‌وایه‌تی و کاربۆ له‌خشته‌بردنی هه‌مووزانستێک و ئایدیالۆژیایه‌ک ده‌کات که‌ بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی له‌ کوردستان کاربکات کاری کردبێت هه‌موومان ده‌زانین له‌وه‌تای سه‌رانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ خزاوونه‌ته‌ نێو بزاڤی کوردایه‌تی ته‌نیا کاریان تێکدانی ڕیزه‌کانی گه‌ل و سه‌رکووتکردنی

لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی گۆڕه‌پانی کوردایه‌تی بووه‌ له‌ هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستان و گرتن و تیرۆرکردنی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و ڕاونانی ئازادیخوازان سیستمی بۆگه‌نی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ خائینه‌ بووه‌. له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ ژێر عه‌بای ناوی پارتی که‌ووتنه‌ ڕاوه‌ڕاوی خه‌ڵکی ڕاستگۆ و ڕووناکبیری ناو پارتی و ده‌یان له‌و ئه‌ندامه‌ کوردپه‌روارانه‌ی ناو پارتیان به‌ ئه‌مری مه‌لا مسته‌فا زیندانی کردن و به‌شێکیان ته‌سفیه‌کردن له‌ دوا هه‌نگاوه‌کانی شۆڕسی ئه‌یلول له‌ ساڵی 1974 نووسه‌رو چیڕۆکنووسی ناودار ڕه‌ئووف بێ گه‌ردیان له‌ به‌ندیخانه‌ی خه‌لان زیندانی کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ووتارێکی له‌گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بڵاوکرده‌وه‌و باس له‌ ناحه‌قیه‌کان و ناعه‌داله‌تی ئه‌و شۆڕشه‌و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های کوڕانی بارزانی کردبوو و ئه‌م زیندانی کردنه‌ ئه‌گه‌ر ئاشبه‌تاڵی به‌سه‌ردا نه‌هاتایه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌تاهه‌تایه‌ ئه‌و ڕه‌ئووف بێگه‌رده‌ هه‌ر له‌ زیندانه‌ بمایه‌وه‌ وه‌ک ته‌مێکردنه‌ک بۆ خۆی و چاوشکاندنێک بۆ هه‌موو خه‌ڵکێکی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م. کووشتنی ڕه‌ئووف کامیل ئاکره‌یی و ڕێناسی ڕووناکبیری زه‌حمه‌تکێشان و محمه‌دی مه‌لا ئه‌سعه‌دی

شاعیرو بێژه‌ر له‌ ته‌له‌فزیونی کوردستان تیڤی و کووشتنی سۆران مامه‌ و عه‌بدوالستار تاهیر شه‌ریف و ئنجا کووشتنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ و خوا بزانی چه‌ندی دیکه‌ش له‌و لیسته‌ ڕه‌شه‌ی ئه‌وده‌زگا تایبه‌تیه‌ی بنه‌ماڵه‌ن له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌ به‌ محمه‌دی مه‌لا قادر ئه‌ندامی م. س بێ ئاگا ده‌ڵێم به‌ بێ ده‌نگیت جوان ده‌بیت و به‌سه‌ چیتر له‌وه‌ زیاتر ئه‌و مێژووه‌ی خۆت ناشیرین مه‌که‌ که‌ مێک به‌رگری له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان بکه‌ باشتره‌ منیش ده‌زانم تۆ هیچ موقعێکت له‌ ئیعراب نیه‌ له‌ نێو حزبی
بنه‌ماڵه‌. تۆزێکی تێدا بهێڵه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌کانت بۆئه‌وه‌ی له‌ نێو کۆمه‌ڵداله‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌نامه‌سئوله‌کانی تۆ هه‌ست به‌ ئیحراج نه‌که‌ن و بنه‌ماڵه‌ به‌ چاوی ێۆڕای(....)ته‌ماشات ده‌که‌ن نازانم بۆ ئه‌وه‌نده‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ ێۆڕایان ده‌یگری که‌چی له‌ ئاست ئه‌و له‌شکره‌ جاش و کۆنه‌ به‌عسیه‌کانی یه‌کیه‌تی نڤیسکارێن دهۆکێ بێده‌نگیت که‌ به‌ ئاشکرا و بێ شه‌رمانه‌ به‌ پشتیوانی سه‌رۆکه‌که‌ت قێز له‌ زاراوه‌و شێوازی سۆرانی ده‌که‌ن به‌ڕه‌سمی داوایان له‌ په‌رله‌مان کرد که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵیان نیه‌ به‌زمانی ێۆرا بخوێنن و مناڵه‌کانیان فێری شێوازی سۆرانی ببن هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌ی یه‌کیه‌تی نڤیسکارێن دهۆک له‌ هێزه‌وه‌ دێت ئه‌وان وای ده‌بینن پارتی به‌

حووکمی ئه‌وه‌ی حزبی بادینیانه‌ ده‌بێت هه‌موو سۆرا ملکه‌چی ئه‌وان بن له‌کاتێکدا ئه‌و فه‌زا ئازادیه‌ی ئێستا لافی پێوه‌ لێ ده‌ده‌ن ته‌نیا به‌ خوێنی هه‌زاران کوڕی جوانی ێۆراکان وه‌به‌رهاتووه‌ ته‌حدای تۆ و هه‌موو ئه‌و به‌ناو نڤیسکارانه‌ی دهۆک ده‌که‌م ئه‌گه‌ر که‌سێکی پله‌ی سێهه‌میشیان له‌ پێناو کوردستان شه‌هید بووبن یاخود له‌ هه‌موو گۆڕستانه‌کانی دهۆک گۆڕی20 شه‌هیدی سه‌نگه‌رو ڕێکخستنی تێدابێت، به‌ڵام ناووچه‌ی ێۆراکاندا گۆڕستان نیه‌ به‌دیان و سه‌دان شه‌هیدی زیندان و سه‌نگه‌ری له‌خۆ نه‌گرتبێت من باس له‌ شه‌هیدانی کیمیاباران و ئه‌نفال ناکه‌م ته‌نیا باسی له‌ نه‌به‌ردیه‌کانی
کوڕانی سۆڕاده‌که‌م. هه‌رچی بیکه‌ن ناتوانن به‌ری ڕۆژ به‌ بێژینگ بگرن ئه‌و کوڕانه‌ی ئه‌وڕۆیان درووستکرد ته‌نیا ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و په‌ڵه‌ هه‌وره‌ ڕه‌شه‌ش له‌سه‌ر ئاسمانی کوردستان لاببه‌ن و با هه‌موو به‌کرێگیراو ترسنۆکه‌کانیش چاک بزانن ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می قه‌ڵه‌می ئازادو ئه‌نترنیت و میدیای ئازاده‌ هیچ که‌سێک و هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک ناتوانێ ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م ته‌وژمی ڕای ئازاد ئه‌وه‌ی ما بیڵێم من وه‌ک قه‌ڵه‌مێکی ئازاد ئه‌م ڕایه‌م ده‌ربڕیوه‌ قبوڵم نیه‌ که‌سێک ڕایه‌کی هه‌ڵه‌م له‌سه‌ر بدات چونکه‌ من هه‌موو سه‌رکرده کان به‌ تۆمه‌ت بار سه‌یرده‌که‌م و هه‌مووشیان ده‌ستیان چۆته‌ خوێنی کورد ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تای کاروانێکین که‌ ته‌نیا به‌ قه‌ڵه‌م شه‌ڕ ده‌که‌ین و باوه‌ڕمان به‌ چه‌ک و تۆقاندن نیه‌ .نه‌فره‌ت له‌ چه‌ک نه‌فره‌ت له‌ تیرۆریستان نه‌فره‌ت له‌ ده‌زگا نهێنیه‌ کورد کوژه‌کان له‌ پێشه‌وه‌یان ده‌زگای تایبه‌تی سیدادی بارزانی کوڕی خاوه‌ن شکۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ڕێبازێکی بێ کتێب و ناوه‌ڕۆکه‌ ته‌نیا وه‌ک بۆقێکه‌ خه‌ڵکی نه‌زان و یاغنیش نموونه‌ی محمه‌دی مه‌لا قادر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە