کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یێك بۆ خه‌ڵکی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست

Wednesday, 30/12/2009, 12:00


ئێمه‌ وه‌کوو بناماڵه‌ی شه‌هید تحسین ناسراو به‌ (ته‌حۆ) خه‌ڵکی شاری هه‌ولێرین دانیشتوی گه‌ره‌کی به‌سته‌پیازه‌ ئێستا داوایه‌کی یاسیمان له‌سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سول و حاکم قادر حه‌مه‌ جان تۆمار کردوه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا برایه‌کیمنیان به‌ بیانوی دزی کردن به‌ شه‌هید کردندا هه‌موو خه‌ڵکی به‌ شه‌ره‌فی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست ئه‌م راستیه‌ باش ده‌زانن له‌ ساڵی 1994 گوله‌ بارانیان کرد ، ده‌بێت کۆسره‌ت ره‌سول بۆمان بسه‌لمێنێت هۆی چی بوو برایه‌که‌ی منیان گوله‌ باران کرد ، هه‌موو خه‌ڵکی به‌ شه‌ره‌فی شاری هه‌ولێر ده‌زانن ئێمه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ سه‌ر به‌ رێبازی یێکێتی نیشتمانی کوردستان بوین بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێمه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر کرد له‌ کوردستان رۆژانه‌ چه‌کداره‌کانی کۆسره‌ت ره‌سول ده‌هاتنه‌ سه‌رمان ، من لێره‌ پرسیار ده‌که‌م باشه‌ ئه‌گه‌ر براکه‌ی من دز بوو ؟ باشه‌ کۆسره‌ت تۆ ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌توو سامانه‌ت چۆن پێك هێناوه‌ ؟ من له‌ نزیکه‌وه‌ خزمه‌کانتان ده‌ناسین کاتی خۆی هه‌مویان کرێکار بوون باشه‌ ئێستا ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌توو سامانه‌یان چۆن پێك هێناوه‌ ؟ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێمه‌ ئێستا رێگای یاسایمان گرتۆته‌به‌ر له‌ وڵاتی به‌ریتانیا رۆژگاریش دورو درێژه‌ هه‌قی که‌س به‌که‌س ناخورێت تاکوو تۆ بیخۆی .
2009/ 12 / 30
بریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە