دزى كردنێكى گەورە لە وەزارەت داد
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
لە هەرێمى كوردستان هاوڵاتیەكى ئاسایى دزى بكات قورى بەسەر دەبێت بۆماوەیەكى زۆر ئازارو ئەشكەنجە ئەدرێت جگە لەوەى ماوەیەكى باش زیندانى دەكرێت پاش لێكۆلینەوە دەردەكەوێت هاوڵاتیەكە هەژار بووە لەبەر ئەوە دزى كردوە , بەڵام ئەوەى جێ باس كردنە هەر كار بەدەست دەبینیت دزى دەكات بۆ ئەویش هەژارە .... ؟
مانگى (11) 2009 سەرەتاى دەست بەكاربوونى حاكمى دز رەئوف رەشید لە پۆستى وەزیرى وە پاش تێپەربوونى هەفتەیەك بەسەر پۆستەكەى ئۆتۆمبیلێكى جۆرى وەنەوشە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە بۆى كڕا بەبێ ئەوەى كەس پێى بزانیت لەگەڵ ئەوەشدا , پاش تێپەربوونى مانگێك دیسانەوە رەزامەندى وەرگیرا لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە بەخەرج كردنى زیاتر لە (62) ملیۆن دینار بەس بۆ نۆژەنكردنەوەى ژوورەكەى حاكمى دز لەبەر ئەوەى شارەزاى ژمێریارى دیوانى وەزارەت پشكى دەبێت لەو پارەیە كە بەناو حاجى یە بۆیە ئەو رەزامەندى وەرگرت بۆ ئەو بڕە پارەیە تەنها بۆ ژوورێك ئەوەندەى دزى ئەى دەبێ بۆ خانوویەك چەندە بدزێ , هەر بەوە نەوەستا بەرە بەرە دزیەكە گەورە تر بوو تا گەیشتە ئەو ئاستەى كە (3) ئۆتۆمبیل بەیەكەوە رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ وەرگیرا بۆ كرینى بۆ حاكمى دەست پاك كە هیچیان بەناوى وەزارەتەوە تۆمار نەكراوە ئاودیو كراوە , ئەوەى جێگاى داخە ئەوەیە ئەگەر لەسەرەتاى ئەوەندە بدزێت ئەى دەبێت لە ماڵئاوایى و مل شكاندنى چەند بدزێت .
دانیشتووى هەولێر
23/2/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست