کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیوعییەكانی كوردستان لە دوای شكستیان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەرەو كوێ؟

Saturday, 29/08/2009, 12:00


پاش سێ هەڵبژاردنی ناوخۆی هەرێمی كوردستانی باشور حیزبی شیوعی كوردستان/ئێراق سێیەمین شكستی خوارد.ئەگەر لە هەڵبژاردنی یەكەمدا كە لە ناوەراستی ساڵی1992 دا كرا نەشارەزایی وبێئەزموونی وەڵامی ئەو شكستە بێت ،لە ئەزموونی دووەمدا كە لە ساڵی 2005 كرا كە لەپای بەشداركردنیان لە حكومەتەكەی پارتی ویەكێتیدا(3) كورسییان لە سەفقەی هاوپەیمانی كوردستانیدا پێدرا ، كە ئەمەیشیان جگە پشلتێكردنەوەو خۆنزیككردنەوە لە دەسەڵات بە مەبەستی دەسكەوتی شەخسی بۆ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حیزبەكە هیچی دی بە دواوە نەبوو. لە هەڵبژاردنی سێیەمیشداكە لە 25/7/2009 كرا رێژەی دەنگەكانیان سفرپۆینت ولەسەدا 82 یان بەدەستهێنا،كە بە هاوپەیمانی لەگەڵ (6) حیزب وبزووتنەوەی چەپی گۆرەِپانی سیاسی كوردستاندا بە ناوی لیستی ئازادی وعەدالەتی كۆمەڵایەتی پێكیانهێنا.ئەمجارەیان ئەگەر بەرەوایەتی بێت كورسییەكیشیان پێنابڕێت .بەڵا م لەپای هۆی ئەو هێمنی وبێدەنگییەی كە لە ماوەی بانگەشەكانی هەڵبژاردن وپێش ئەوەیش پاراستیان بە چاوپۆشین بێ یان بە تەزكیە كورسییەكیان بە مەكرەمەو پینەو پەڕۆبۆكردن دەدەنێ،ئەمەو چ جای ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ خزمەتكردنی ئەندامانی مەكتەب وكۆمیتەی ناوەندی ومەمرەو مەژی تەنیاناوو دیكۆری حیزبەكەیان بیهێڵنەوە.ئەم حیزبە شۆڕشگێرو خاوەن مێژووی پڕ سەروەرییەكی زۆرە بەڵام لە دوای راپەڕینەوە (عەدی تەنازولی) حۆی دەسپێكرد هۆیەكانی ئاشكران نەك بۆ ئەندامانی بەڵكو بۆ هەموان .لە ماوەی هەژدە ساڵدا نەیتوانی تەنیا دەسكەوتێكی بچوكیش بۆ ئەندامانی دەستەبەر بكات ، جا چۆن دەنگی بۆدەدەن . حیزبێك دەستەو كوتلەبازی بیباتە ریِوەجا چۆن پاش حەفتاو پێچ ساڵ ئەزمون هەر لە پاشەكشەو پاشكۆیەتیدا بێت بۆ حیزبی قائید چاوەڕێی چ جێیەك دەكات شوێنی تیا ببێتەوە.حیزبێك پەیوەندی خێزانی وخێڵەكی جێی بیرو باوەڕ وپرەنسیب وپەیڕەوی سیاسی تیا بگرێتەوە ئەندامانی ئاوا تۆڵەی لێ دەسێننەوە .حیزبی شیوعی دەیتوانی لە دوای راپەڕینەوە رۆڵی پێشڕەوی بگێڕایە نەك كلكی دەسەڵات،ئەو رۆڵەی گۆڕان گێڕای لە حیزبی شیوعی چاوەڕواندەكرا بەڵام نەیكرد بۆیە گۆڕان ئەو دەنگانەی ئەندامانی پەراوێزكراوانی ئەولایەنانەی بۆ خۆی حەڵاڵكرد بە دەنگەكانی ئەمانیشەوە.حیزبێك نەتوانێت لە هەژدە ساڵدا خۆی نوێبكانەوەو بە مێژوی خەباتی سیاسی وشۆڕشگێڕیدا بچێتەوەو هەڵسەنگاندنێكی بابەتیانە بۆ قۆناخەكانی كاروانی تێكۆشانی بكات لە ژێر رۆشنایی ئەنجامەكانیدا ریچكەیەكی تازە بۆخەباتێكی سیاسی شار لە خوێدنەوەی سەردەمیانە خۆی بە دوور بگرێ وبە ئەنجەتی سواو وەڵامی گۆڕانخوازانی بداتەوە رەوا نییە جێی متمانەی هەوادارانی فەلسەفەی ماتریالیزمی دیالەكتیك بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە