بۆچی مەسعود بارزانی گەلی كورد بەترسنۆك دەزانێ
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
ئەو دیوارە ترسەی كە دەیان سال بوو دكتاتۆرەكانی ناوچەكە خەریكی دروستكردنی بوون بۆ گەلەكانیان گەیشتبوە ڕادەیەك كە وایان دەزانی ئیتر ویستی خەلك بۆ ئازادی و ژیانێكێ سەربەرز بەتەواوی سەركوت كراوە بە ڕادەیەك هەر دكتاتۆرێك كۆڕێكی خۆی ئامادەكرد بۆ جێگرتنەوەی ، بەلام بێگومان حوكمە دكتاتوریەكان لە بنەمادا زۆر لاوازن و بە تەقینەوەی تۆرەیی و بێزاری خەلك خۆی ناگرێ چونكە هەردەم خەلكی مشەخۆر لە دەوری دكتاتۆرەكان كۆدەبنەوە و لە كاتی لێقەومان جۆرئەتی بەرەنگاربونەوەیان نیە ئەو كات دكتاتۆر بە تەنیا لە بەرامبەر تۆڕەیی خەلك دەمێنێتەوە ، ئەوەی دەمەوێ باسی كەم هەست كردنی سەرۆكەكانی یەمەن ، سودان ،پادشای ئۆردن و پادشای بەحرێنە بە ترسناكی بارودۆخەكە لەسەر سیستەمە دكتاتۆریەكانی خۆیان دوای ڕوخانی ڕژێمەكانی تونس و مێر ، كە هەر یەكەكیان بە جۆرێك هەولی چارەسەركردنی مەترسیەكانی دا ، سەرەتا سەرۆكی یەمەن بریاری دا كە لە هەلبژاردنی داهاتوو خۆی نەپالێوێت و كورەكەی نەكاتە جێنشینی خۆی و پادشای ئوردنیش حكومەتی هەلوەشاندەوە ، پادشای بەحرێنیش هەولی دا بە بەرتیل گەلەكەی رازی بكات و هەر خێزانی 3000دۆلاری بۆ تەرخان كرد ، سەروكی سودانیش بریاری دا كە لە هەلبژاردنی داهاتوو خۆی نەپالێوێت بۆ سەرۆكایەتی ، بەلام هیچ هەلوێستێكمان لە مەسعود بارزانی نەبیست كە خۆی و كور و برازاكانی بە حاكمی هەتاهەتایی كوردستان دەزانی وەك ئەوەی هیچ حسابێك بۆ گەل نەكات و پێشبینی تۆرەیی خەلك نەكات ، تەنانەت پێشبینی ملكەچبونی هەتاهەتای گەل دەكات بەرامبەر بە بەخۆزلزانینی بنەمالەكەی و بەكەم زانینی گەل ، ناهەقی ناگرم چونكە ئەو ڕۆلەی ئازای ئەو ملەتەی نەبینیوە لەوانەیە هەر باوكیشی سەرەتا چەواشەی كردبێ و پێی وتبێ كە گەلی كورد گەلێكی ترسنۆكە بە مەبەستی داپۆشینی شەرمەزاریەكانی لەكاتی هەلاتنی لە كۆماری مهابات و دواتر لە ئاشبەتالی شۆرشی ئەیلول بێگومان پێی وتوە كە گەلی كورد هی شەڕ نیە و بۆیە هەموو جار ملەتی تەسلیمی تۆڕەیی دوژمنانی كردوە و خۆی لێی دەرچوە ، دواتریش هەمومان دەزانین كە ئەو بنەمالەیە ئاگای لەشۆرشی نوێ نەبوە جگە لە هەندێ هەول نەبێ بۆ تێكدانی ، لە بیریشمانە كاتێك ڕاپەڕین كرا ئەو نەبردی و قارەمانێتی خەلكی نەدیت چونكە درەنگ هاتەوە بەلام ئەو شاهدیەی بۆ دەدەم كە لە كاتی كۆڕەو درەنگ نەكەوت و هەر زوو لە شارەكان دەرچوو و بارەگاكەی بردە شاروچكەیەكی سنوری و تەنانەت لە كاتی داستانی شەڕەكەی كۆڕێ جامانە سوورەكەشی فرێدا لەبەر هەست كردنی بە شەرمەزاری كە خۆی وتی وا هیچ جامانە سورێك شەرناكات ئەوە شەرمەزاریە، كاتێكی زۆریش بەسەر شەڕی ناوخۆ دا تێنەپەریوە بۆیە لەبیری هەموو كەسێكە كە چوون بێ ئومێد ببو لە جەكدارەكانی و پەنای بۆ حەرەس جمهوری سەدامی برد بۆ گرتنەوەی هەولێر ، دیارە ڕۆژانەش خەلكی بێ جورئەت و مشەخور لە دەوری خۆی دەبینێ ، چونكە هیچ كوردێكی بە شەرەف و كەرامەت قبول ناكا سەر بۆ ئەم تێكدەرە گەل فرۆشە نزم بكا و هەردەم ترسنۆكە مشەخۆرەكان لە دەوری كۆدەبنەوە ، بۆیە نازانێ كە گەلی كورد چەند گەلێكی ئازایە و چۆن لە دەسەلاتداران ڕادەپەڕێ كاتێك دەزانێ كە هیچ ڕێگایەكی تری نەماوە ، بۆیە داوا لە مەسعود بارزانی دەكەم تەنها بۆ جارێكیش بێت بریارێكی جەریئ بدات و واز لەو دەسەلاتە بێنی كە تەنها ڕوی نەزانی و بیر تەسكیەكەی خستۆتە روو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست