کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شه‌قی که‌ڵاش!

Tuesday, 19/04/2011, 12:00


من سه‌رم بۆ له‌م گه‌له‌ سووڕنه‌مێنێ
پڕ شه‌ق ودمکوت وسه‌رکوێره ‌دایم
نه‌جووڵه‌ی دێت و نه‌ سه‌ر هه‌ڵدێنێ
لێی ده‌پرسم و ده‌ڵێم چما بێده‌نگی تۆ
پێم ده‌ڵێ شه‌قی که‌ڵاش به‌خت دێنـێ
ده‌ڵێم شه‌قی که‌ڵاش وپۆتین یه‌کێکن
ده‌ڵێ که‌ڵاش نه‌رمه‌ ئێشی که‌م دێنێ
ئێستا که‌ سه‌ر تاپای شه‌ڵاڵی خوێـنه
ده‌ڵێ زه‌بری که‌ڵاش پشت ده‌شکێنی
به‌ ئاره‌زوو گه‌یشتو ئه‌قڵی هاته‌ کار
که‌ ده‌بێ ده‌سته‌ڵاتی خـۆی بنـوێنـێ
ئاو وخاک وبه‌رو بـوی وه‌ڵاته‌که‌ی
له‌ ژێر پێی که‌ڵاشی حاکم ده‌ربێنێ!
19.4.2011
‌‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە