کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیناریۆكانی روداوەكانی كوردستان تا ناوەڕاستی مانگی 5

Thursday, 10/03/2011, 12:00



سیناریوی بارتی
ئەوەی لە سلێمانی روو دەدات هیج كرنكیەكی بۆ پارتی نیە و پارتی دەستی لەو شارە شوشتوە جونكە دەسەلاتی نیە كە بتوانێ لەكاتی هەلبژاردن نە تەزویر بكات و نە ترس و تۆقاندن بەكاربێنێ ، چونكە بشتی بەم دوو خالە قەیمە لە شوێنەكانی تر ، بۆیە زیاتتر گرنگی بە هەولێر دەدات (بێگومان بۆ تۆقاندنی نەك چاكسازی) بە گرتنە بەری چەندین ڕێوشوێنی ئەمنی لەوانە داخستنی زانكۆكان ، تەنانەت بردنی هێزەكانی زێرەڤانی بۆ سلێمانی بۆ تۆقاندنی خەلكی هەولێر بوە و پیشاندانی هێز و ویستی پارتی بوە بۆ بەكار هێنانی هێز لەدژی خەلك هەر كاتێك بیر لەوە بكاتەوە كە دژی دەسەلاتی بنەمالە خۆپیشاندان بكات ، ڕیكخستنی ریزەكانی حزبی خۆیان لەوانەش بلاو كردنەوەی شەقاوەكانی خۆیان (بەلتەجی) ، بلاو كردنەوەی هەوالی ناڕاست و چەندین دیعایە بۆ چەواشە یان سەرقال كردنی خەلك و نوێترین هەوالی ئەو دەزگایە ئەوەیە كە دەولەتی كوردی لەو نزیكانە دادەمەزرێ ، بەمانەش دەتوانێ دەسەلاتی خۆی لە هەولێر بپارێزێ و ناڕەزاییەتیەكانی سلێمانی بەرەبەرە كەم دەبنەوە تەنانەت ئەگەر دوای چەند مانگێگیش .

سیناریوی ڕاستەقینە
ناڕەزایەتیەكانی سلێمانی كب نابنەوە و چالاكی و هەنگاوی نوێ بەخۆیەوە دەبینێ و وا دەكا خەلكی شوێنەكانی ژێر دەسەلاتی پارتی زیاتتر ئاشنا بن بەو هەنگاوانەی كە پێویستە بیینێن و هەروەها چەكدار و حزبیەكانی پارتی بە تێپەڕبونی كات بیرۆكەی لەسەر دەسەلات لاچونی پارتی لە لایان گەلالە دەیێ و بەرەبەرە قبول دەكرێ و وای لێ دێ پارتیەكان بیر لە قۆناغی دوای ڕوخانی پارتی بكەنەوە ، بۆیە دوای سەركەوتنی شۆرشی لیبیا كە دلنیام بەسەر دەكەوێ و لادانی سەرۆكی یەمەن ئیتر گەلانی تری ناوچەكە هەست بە شەرمەزاری دەكەن ئەگەر نەیانتوانی دكتاتۆرەكانیان لەسەر دەسەلات لابدەن لەوانەش هەلبەت گەلی كوردە كە ڕۆلەكانی لە ئازایەتی هیچی كەمتر نیە لە مسریەكان و لیبیەكان ، بۆیە بەرەبەرە نارەزایەتی لە هەولێر بە ئاشكرا رودەدات و دوای دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان چەند خۆپیشاندانێك دەست پێدەكات و تەنانەت داخستنی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەولێر زیاتر وادەكات خوێنكاران هەست بە هێزی خۆیان بكەن و ببێتە هاندەرێك بۆ دەربڕینی نارەزایەتی وخۆپیشاندان لە كاتی دەستپێكردنەوەی دەوام ، سەرەتا بنەمالە بەرەنگاری خۆپیشاندانەكان دەبێتەوە و هەول دەدا سەركوتیان بكات ، لە هەمان كات لە سلێمانی خۆپیشاندەران بێزار دەبن ، نەك لە خۆپیشاندان بەلكو لە پش گوێ خستنی داواكانیان و سەركوت كردنی خۆپیشاندەرانی هەولێر بۆیە خۆپیشاندانەكان گەرم و گوڕی زییاتر بە خۆیەوە دەبینێ و ژمارەیان زیاد دەكا بۆ دەیان هەزار كەس ، ئەمەش كاردەكاتە سەر هەولێر كە دەبینرێ لە سلێمانی پشتگیری خۆپیشاندەرانی هەولێر دەكرێ و هەماهەنگیەك دروست دەبێ و بە خێراییەكی زۆر خۆپیشاندانەكان تەشەنە دەكا و دوور نیە هەلبكوترێتە سەر لقی 2 و پارێزگای هەولێر و بەزوویی كێشەكە یەكلا دەبێتەوە چونكە بنەمالە زۆر زوو بەسەركەوتن مەغرور دەبێ و بە شكستیش بێ ئومێد دەبێ ، بۆیە پیشبینی دەكەم دەسەلاتی بنەمالە لە مانگی 5 بڕوخێ یان ملكەچی گشت داواكارییەكانی خەلك ببێ .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە